کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشکرابوونی فه‌زیحه‌یه‌کی تری ئاشتی هه‌ورامی، په‌رله‌مان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنیت.

Thursday, 04/03/2010, 12:00


پاش ئاشکرابوونی فه‌زیحه‌ی دووه‌می ئاشتی هه‌ورامی و نێچیر بارزانی و بانگکردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان و له‌کاتی وه‌لامدانه‌وه‌ دوور له‌ لۆژیک و پاساو هێنانه‌وه‌ی نابه‌جێ ، ووتی: راسته‌ هه‌موو پاره‌که‌ به‌ناوی منه‌ ، چونکه‌ من باکگرواندێکی بانکی باشم هه‌یه‌!، ویستی به‌و پاساوه‌ لاوازه‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ببینن، که‌ چۆن ئێستا ئه‌و دزه‌گه‌وره‌یه‌ به‌ریتانیا له‌ ژێر لیکۆڵینه‌ودایه‌ و راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ریان سوڕمایه‌ له‌و قازانجه‌ خه‌یاڵییه‌ که‌ 13 ملیۆن پاوه‌ند به‌و ماوه‌ که‌مه‌ و به‌و فرتوفێڵه‌ش!.
پاش ئه‌و فه‌زیحه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌وه‌ دووه‌م فه‌زیحه‌یه‌ پاش فه‌زیحه‌ی ئۆسلۆ ،که‌ ئاشتی هه‌ورامی به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری خه‌ڵکی کوردستانی له‌وێش به‌تاڵانبردبوو.
ده‌بێ که‌سێک مابێت له‌و کوردستانه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ نه‌ناسیت ، گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌ به‌ کورد و ئاینده‌ی نه‌وه‌کانمان ئه‌گه‌ر کوردێک هه‌بێت ده‌نگ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ بدات.

http://business.timesonline.co.uk/tol/business/industry_sectors/natural_resources/article7034929.ece

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە