کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆ قادر کاندیدی گۆڕان دیاری ده‌کات له‌ هه‌ولێر !

Thursday, 11/03/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ سه‌رۆ قادره‌وه‌ که‌ خۆی ئاماده‌بووی کۆبونه‌وه‌که‌ بووه‌ ، ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 09 / 03 / 2010 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی به‌ ئه‌ندامانی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتی کردووه‌، پێی ڕاگه‌یاندون به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک‌ ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام بده‌ن و بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌و دوو کورسییه‌ی لیستی گۆڕان به‌ده‌ستی هێناوه‌ (شۆڕش حاجی کاندیدی ژماره‌ 2 له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د که‌یانی کاندیدی ژماره‌ 1) له‌ هه‌ولێر به‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ولێر وا نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌و دوو کاندیده‌ که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ هه‌ولێر، هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (کاوه‌ مفتی) وه‌ک کاندیدی گۆڕان له‌ هه‌ولێر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدا زۆر له‌ پێش کاندیده‌کانی پارتیشه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر .
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕای گه‌یاند که‌ ماویه‌ک پێش ده‌ست پێکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و دووکاندیده‌ی پارتی دانیشتنێکی نهێنیان له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی ئه‌نجام داوه‌ به‌هاوکاری دکتۆر جیهاد که‌یانی که‌ برای محه‌مه‌د که‌یانیه‌و به‌رپرسێکی باڵای پارتیه‌ .

په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌هه‌ولێر
9/3/2010

داواکاری کوردستانپۆست له‌ لیستی گۆڕان ئه‌وه‌یه‌، که‌ بۆچی سه‌رۆ قادر ده‌ستنیشانی کاندیده‌کانی گۆڕان ده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکاری ئه‌و دانیشتنه‌ نهێنییانه‌ چییه‌ که‌ ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاکانی پارتییدا ده‌کرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە