ئاگاداری و راگهیاندنه گرنگهکانی رۆژ
Saturday, 26/02/2011, 12:00
بانگەوازی خۆپێشاندان بۆ ڕەوەندی کورد لە (بەلجیکا، هۆڵەندا، فەرانسا و ئەڵمانیا) لەبەردەم بارەگای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسل ڕەوەندی کورد ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2/3/2011 خۆپێشاندانێکی جەماوەری فراوان و هاوبەش بۆ کوردانی دانیشتوی وڵاتانی (بەلجیکا، هۆڵەندا، فەرانسا و ئەڵمانیا) لەبەردەم کۆمیسیۆنی پارلمانی یەکێتی ئەوروپا (بروکسل-گۆڕەپانی شوومان)، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن دەستەڵاتدارانی هەرێم بە گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی دژ بە خۆپێشاندەرانی کوردستان سازدەکات.
داوا لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە دەکەین، بەگەرموگوڕیەکی زۆرەوە ئامادەی خۆپێشاندان بن، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە دەنگی ناڕازی شەقامی کوردی دژ بە گەندەڵی و پشتگیریکردنی داواکاریەکانیان.
هاوکات ئەو خۆپێشاندانە بریتیە لە گەیاندنی دەنگی ناڕازی گەلی کوردستان بە سەرانی یەکێتی ئەوروپا و ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێگریەکانی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی چەک دژی خۆپێشاندەران. نوێنەری خۆپێشاندەران هەوڵ ئەدات دۆسیایەک لەسەر پێشێلکاریەکانی دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بخاتە بەردەم کۆمیسیۆن و پارلمانی ئەوروپا و داوایان لێبکات گوشار بخەنە سەر هەرێم بۆ بەکارنەهێنانی زەبروزەنگ دژ بە خۆپێشاندەران.
بەشداریکردنتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی شەهیدان.
کات:
ڕۆژی چوارشەممە 02/03/2011کاتژمێر ١٣بەکاتی ناوەندی ئەوروپا، لەبەردەم بارەگای کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بروکسل-شوومان. خۆپێشاندانەکە تا ئێوارە درەنگ بەردەوامە. ئەو کەسانەی کار ئەکەن ئەتوانن دوای کارەکانیان بەشداری بکەن.
ناونیشان:
Wetstraat 200, 1000 Brussel,Belgium/Belgi/Belgique,
گۆڕەپانی Schuman
پەیوەندی: 0032-486386821 یان 0032492520097
کەسانی بێ ئۆتۆمبێل ئەتوانن بە ترێن (شەمەندەفەر) خۆیان بگەیننە ئیستاسیۆنی سەنتڕاڵ لە بروکسل و لەوێشەوە بە دوو مەترۆی جیاواز، ئەتوانن بگەنە شوێنی مەبەست کە وێستگەکە ناوی (Schuman). هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە بڕوکسل ئەژین ئەتوانن سود لەو نەخشەیەی خوارەوە وەرگرن و لە هەرسێ ئیستاسیۆنە سەرەکیەکانی بروکسل واتە (بروکسل-"زۆود-میدی" بروکسل-سەنترال و بروکسل نۆڕد) شوێنی ئاماژەبۆکراو بدۆزنەوە کە مەیدانی شوومانە Shumanplein /Schuman بەردەم بارەگای سەرەکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئاوروپا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست