کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ریوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهینانی له‌ هه‌ولێر دزیی و گه‌نده‌ڵیی دیکه‌ی لێ ئاشکرا ده‌بێت

Thursday, 02/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
به‌پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سكرتاریتی لاوانی هه‌ولێری پارتی، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن نه‌جات باپیر به‌ڕێوه‌به‌ری گششتی وه‌به‌ر هێنانی هه‌ولێر ئاشكرابووه‌، كه‌ له‌رووی یاسایه‌وه ‌ناگونجێت هیچ فه‌رمانبه‌رێك خاوه‌نی سه‌نته‌ر و رێكخراو كۆمپانیای تایبه‌ت بێت، به‌ڵام نه‌جات باپیر به‌هۆی هیمدا بارزانییه‌وه، ‌كه‌ ئامۆزای نێچیره‌ڤان بارزانی و پاسه‌وانی شه‌خسییه‌تی، بۆته‌ خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری و راگه‌یاندن به‌ناوی ده‌زگای باس كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هاكانی مه‌ده‌نیه‌ته ‌له ‌كۆمه‌لگادا، له‌وه‌ش خراپتر دوو خانووی به‌ناوی ئه‌و سه‌نته‌ر و ده‌زگایه‌وه به‌كرێ وه‌رگرتووه‌ ‌له ‌شاری لاوان و ئه‌وی دیكه‌یان له ‌شاری ئاینده‌، ئه‌وه‌ی ئاینده‌ به ‌شه‌وان له‌گه‌ڵ هیمدا بارزانی و پیاوه‌کانی نێچیره‌ڤان تێیدا کۆده‌بنه‌وه‌ و بۆ كاری خراپ به‌کاری ده‌هێنێت.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی سكرتاریتی لاوان دووجار پاره‌ی به‌ناوی پێداویستی بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ وه‌رگرتووه‌ هه‌ر جاره ‌3 ده‌فته‌ر دۆلار له‌گه‌ل گشت سه‌نه‌ته‌ركانی دیكه‌ش دوو ملێۆن دینارێك به‌ناوی چالاكییه‌وه‌ وه‌رده‌گریت.
ئه‌وه‌ش زانراوه ‌نه‌جات باپیر ئه‌مرۆ له‌ هه‌ولێر به‌شه ‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و هۆتیلێكی هه‌یه‌، رۆژانه ‌ئه‌و زه‌ویانه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كرێت پیش هه‌موو كه‌س ده‌بێت نه‌وزاد هادی لێئاگاداربكاته‌وه‌ و پاشانیش نووسینگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی ، چونكه ‌ڕێگریان كردووه ‌له‌وه‌ی كه‌سانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی زه‌وی وه‌به‌رهینان له‌هه‌ولێر وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ئێستا به‌ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ریكی وه‌رگرتنی 12 دۆنم زه‌ویه ‌له‌ڕێگای به‌حره‌كه ‌به‌ناوی پرۆژه‌ی هونه‌ری و ڕاگه‌یاندن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە