کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەک لە کوردستانپۆستەوە

Saturday, 24/01/2015, 12:00


لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی هێرش بۆ سەر کوردستانپۆست سایتەکەمان لە کارکەوتبوو، یەکێک لەو هۆیانە، گومانمان لەسەر دەسەڵاتی کوردیی بوو، کە پیاوەکانیان لە دەرەوەی وڵات ئەم کارەیان کردبێت، چونکە ترافیک و قورسایی زۆریان خستبووە سەرمان، بەو هۆیە نەدەتوانرا سایتەکە بکرێتەوە، تا ناچاربووین خۆمان سایتەکە بۆ چەند رۆژێک دابخەین، هۆکارێکی دیکەش ئەوە بوو، کە هەندێک خوێنەر، بە بەردەوامی کلیکیان لەسەر وتار و بابەتەکان دەکرد، تا ژمارەی خوێندنەوەی زیاد بکات، ئەمەش وای کرد سیستەمەکەی تێکدابوو، هەمان کێشەی بۆ دروستکردبووین. لەبەر ئەوە وەک دەبینن لە ئیستادا ژمارەی خوێندنەوەی نووسینەکانمان لابردووە، تا لەو کێشەیە رزگارمان ببێت و نتوانین سایتەکە بخەینەوە کار. سوپاس بۆ دڵسۆزیی و خۆشەویستی ئێوە، کە وای کردووە ئێمە بەردەوام بین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە