کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاری یه‌كیتی هۆتیل چوارچرا و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر ده‌كریت

Tuesday, 07/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو که‌سێکی نێو ده‌زگای زانیاریی، ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد كه ‌چه‌ند رۆژێكه ‌خه‌سره‌و گول له‌هه‌ولێر له‌ هه‌وڵی كرینی هۆتیل چوارچرای شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵه‌ و مامه‌له‌كه‌یان به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌، شایانی باسه‌ ده‌زگای زانیاریی به‌ نیازه‌ هۆتیل چوار چرای به‌ 20 ملیۆن دۆلار بکڕێت، که‌ به‌شی ئه‌م که‌سانه‌ی تێدایه‌، سێ به‌شی عیرفان زه‌نگه‌نه‌ بووه‌‌، ئیستا له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، هاوسه‌ره‌که‌ی به‌شه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ موڵكی فازیل جه‌لال سكرتێری پیشووتری سامی عه‌بدولره‌حمان بووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه، ‌ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ژین له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تریش له‌لایه‌ن خه‌سره‌و گوله‌وه ‌مامه‌له‌ی كراوه‌و بۆ یه‌كێتی كڕاوه‌.
ته‌واوی هه‌ردوو مامه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن خه‌سره‌و گوله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ش زانراوه ‌ده‌زگاكانی یه‌كیتی به ده‌زگای ‌زانیاریه‌وه‌ به‌نیازن به‌ بڕی 200 ملیۆن دۆلار موڵک و شوێن و هۆتێل و موڵ و بازارگا له‌هه‌ولێر بۆ خۆیان بكڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە