کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌.. " ژووری عه‌مه‌لیاتی میت" له‌ هه‌ولێر ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه‌یه‌ له‌ هه‌ولیر.

Thursday, 12/03/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ ئاسایشی مه‌خمور پێیراگه‌یاندین که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فه‌رمانی داوه‌ته‌ چه‌کداره‌کانی ئاسایش له‌ مه‌خمور ‌ ئابڵوقه‌ی ئه‌منی بخه‌نه‌سه‌ر که‌مپی ئاواره‌کانی مه‌خمور و رێگای هاتنده‌ره‌وه‌ و چوونه‌ژووره‌وه‌یان لێگبرن.
جیگای باسه‌ که‌مپی مه‌خمور که‌مپی ئاواره‌کانی باکوری کوردستانه‌ ، که‌ له‌ ده‌ست زوڵم و کوشتوبری ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا له‌ زێدی بابوباپیرانیان هه‌لکه‌نراون و له‌ باشوری کوردستان گیرساونه‌ته‌وه‌..ده‌بێ بووترێت که‌مپی مه‌خمور به‌ گوێره‌ی ستانده‌ره‌کانی UNHCR یه‌که‌مین که‌مپه‌ که‌ دانیشتوانه‌که‌ی سیسته‌مێکی ئیداری دیموکراتی تێدا پێڕه‌وده‌کرێت و ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی بۆ شاره‌وانی هه‌یه‌.
ئه‌م کاره‌ سووک وریسوایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دووه‌مین فه‌رمانی ده‌زگای "میت"ی تور‌که‌ که‌ باره‌گاکه‌ی له‌ هه‌ولێره‌ ، سه‌رشۆڕانه‌ جێبه‌جێی ده‌کات ، دیاره‌ کاری یه‌که‌می چه‌په‌ڵی جاشانه‌یان بریتی بوو له‌ ئازادکردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی به‌ره‌ی تورکمانی، که‌ له‌ مانگی ته‌موز ساڵی پار ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵکی که‌رکوک کرد و به‌ده‌یه‌ها که‌سیان تیرۆر و بریندارکرد.
به‌کورتی سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی کردووه‌ و وتی: حاڵی حازر به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌لایه‌ن" ژووری هه‌واڵگری میت له‌ هه‌ولێر"ه‌وه‌ به‌ڕیوه‌ده‌چن ، هه‌رچی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ مه‌سعود و ده‌زگای پاراستن و نێچیری به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه‌ش هیچ نین جگه‌ له‌ پۆلیسی به‌رده‌ستی ئه‌و ژووره ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ " جاشایه‌تییه‌کی مۆدرێنن به‌ ئیمتیاز".‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە