له ههولێر ئابڵوقهی گهمارۆدانی خۆپیشاندان شکێنرا
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
١. دوای ئەوەی دوێنێ بۆیەکەم جار توانرا ئەو ئابلۆقە سەربازیەی پارتی لەشاری هەولێر تێكبشکێنرێت و خۆپیشاندان لەنزیک مزگەوتی رەشاد موفتی کاتژمێر یەک ونیوی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت ئەنجام درا ، دەسەڵات ٥ بەئاستی خۆپیشاندەران هێزی زێرەڤانی وپۆلیس و پاراستنی بە چواردەوری خۆپیشاندەران پەرت و بلاوە پێ کردبوو بەر لەدەستپێکی خۆپیشاندان . لەکاتێکدا ژمارەی خۆپیشاندەران نەدەگەیشتە ١٠٠ کەس . ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کەپارتی چ ترسێک لەخۆپیشاندەرانی هەولێر دایگرتووە
٢. بەپێیی زانیاریەکان ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بریندار کراون بە هەموو چین وتوێژێکەوە نزیک بە ٢٢ کەس بونە بەلام هیچ بریندارێک گیانی لەمەترسی دا نیە و لەیەکێک لە بنەکەکانی پۆلیس نزیک بە ١٢ کەس گیرابون کەلەناویان دا ٥ ڕۆژنامەنوسی تیا بووە
٣. لەخۆپیشاندانەکەی دوێنێ هەولێر ٢ کوردی باکور گیراون و ئاسایش بە شیوازێکی زۆر وەحشی گەرایانە ئازارو ئەشکەنجەی داون و بەلام یەکێک لەو زیندانانە خوێندکار نیە و تەنیا بەسەردان چۆتە شوێنەکە و لای خزمەکانی ئەم دو هاولاتیە کوردە باکوریە ژیانیان لەمەترسیدایە و ئەشکەنجەیەکی زۆریش دراون
داوا دەکەین بەپەلە ئەو زانیاریانە ئازادیخوازان بگەیەنە ناوەندە جیهانیەکان
٤. دوێنێ شەو لەکاتیکدا زۆرینەی خۆپیشاندەران ئازادکران و ژمارەیەکی کەمیان ماوە هاوکات پارتی بۆ درێژەدان بە ترساندنی خەلکی هەولێر ن لەگەرەکەکانی سوراوەتەوە هەولی داوە لەهەر گەرەکەی چەند گەنجێک دەستگیر بکات
بەپێیزانیاریەکان لەگەرەکی برایەتی هەولێر ٢ گەنج کاتژمێر ١١ ی شەو دەستگیرکراون لەمالەکانی خۆیان
٥ . پاراستن هەولیان دابوو د پشتیوان بگرن و چوبونە مالەکەی بەلام سەرباری ەئوەی ٥ پەرلەمانتاری گۆران نەیان توانیبوو رزگاری بکەن ، خۆشبەختانە خۆی توانی لەدەست هێزەکانی زێرەڤانی ڕزگاری بێت و ژیانی ئێستا سەلامەتە
شایەنی باسە پارتی ماوەی دومانگە هەولێری کردۆتە سەربازگا و ڕعژانەش هەرەشە ی کوشتن لە دەنگە بوێرەکانی خۆپیشاندەران دەکرێت بەلام خۆپیشاندانی دوێنی نیشانیدا کە خەلکی هەولێر هەموو ئەو بەسەربازگا کردنەی پارتی لەهەولێر وترسی کوشتن سلیان پێ ناکاتەوە ، بۆیە ترسێکی زۆر پارتی و هەودارانی داگرتوە و هەست دەکەن لەچرکە ساتی کۆتاییان نزیک بونەتەوە و هاکا گەل بەگشتی لێێان راپەری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست