ئازاد جوندیانی ده‌ڵێ: روونکردنه‌وه‌که‌ی کۆسره‌ت بڵاوناکه‌مه‌وه
Wednesday, 18/02/2009, 12:00
ته‌نها ڕۆژێک به سه‌ر ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی نێوان تاڵه‌بانی و کۆسرهتتدا تێنه‌په‌ڕی، که‌وا له ژێره‌وه تاڵه‌بانی به ئازاد جوێندیانی وتووه، بڵاوی مه‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ که ئازاد جوێندیانی سه‌رپه‌رشتیی ده‌کات ئاشکرای کرد، که ئازاد په‌یوه‌ندیی کردووه به خوودی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، گوایه ئه‌و پێی وتووه، ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی کۆسره‌ت و عوسمان و موسته‌فا بڵاونه‌کاته‌وه، دوای ئه‌وه ئازاد جوێندانی به جنێودانه‌وه ووتویه‌تی لایتی سه‌وزم بۆ هه‌ڵکراوه که ڕوونکردنه‌وه‌ی
ئه‌مانه بڵاونه‌که‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه و باسانه راستیش نه‌بێت، ئه‌وه دوو جێگرەكەى ومەكتەبى سیاسى نەك تەنها هەموو سەلاحیەتێك . تەنانەت نەیانتوانى روونكردنەوەكەیان لە رۆژنامەى (كوردستانى نوێ) بڵاوبكەنەوە.... هێشتا (10) سەعات بەسەر ئیمزاكەى تاڵەبانى بۆ كۆسرەت رەسوڵ تێنەپەڕێوە، كە بریار بوو هەموو دەسەڵاتێكیان بداتێ، بەڵام راگەیاندنەكەى یەكێتى بەسەرپەرشتى راستەو خۆى (ئازاد جوندیانى) هەواڵەكەیان وا دارشت گوایە كۆسرەت وها ورێكانى بە هەموو شتێكى تاڵەبانى رازى بوون و پرۆژەكەى ئەویشیان پەسەندكردووە، دواى ئەوەى كۆسرەت رەسول وعوسمانى حاجى مەحمود و مستەفاى سەید قادر روونكردنەوەیەكی هاوبەشیان نووسى و زۆر هه‌وڵیان دا، که لە كوردستانى نوێى ئەمرۆ بڵاوبكرێتەوە، كەچى ئازاد جنێودیانى وەڵامى نەدانەوە و بۆ ئیها نەش ئەو هەواڵەى بڵاوكردەوە , كە ببووە نیگەرانى كۆسرەت و برادەرانى.
پرسیار ئەوەیە: ئه‌م به‌ڕێزانه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان ئه‌وه‌نده کورت بێت ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوایان له ڕۆژنامه‌که‌ی خۆیاندا بۆ بڵاونه‌کرێته‌وه، ئەوە لوتكەى گاڵته‌جاڕییه و هەرلە ئێستاوە سینارێوكەى تاڵەبانى که‌وته ڕوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست