کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرته‌ هه‌واڵێکی گرنگ..هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بۆ قۆرخکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ،له‌ هه‌ڵبژاردن گره‌و له‌سه‌ر ته‌زویر ده‌که‌ن.

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له‌ ده‌زگای زانیاری به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند:
له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی (یه‌کێتی و پارتی)‌ به‌ ئاماده‌بوونی جه‌لال و مه‌سعود پرسی هه‌لبژاردن و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی تاوتوێ کرا و بۆ به‌رگرتن له‌ به‌شداریکردن و ده‌نگ به‌ده‌ستخستنی گروپ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، کۆمه‌ڵێک ریوشوین گیراوه‌ته‌به‌ر که‌ هه‌مووشیان له‌سه‌ر بناخه‌ی ئیبداعکردن له‌ ته‌زویرکردن له‌ هه‌ڵبژاردن بنیاتنراوه‌ .. سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌یی داێێ و وتی: بریاریانداوه‌:
1- کۆبونی خۆراک له‌ هه‌موو یه‌کێکی هێزه‌ عه‌سکه‌ری و ئه‌منییه‌کانیان وه‌ربگرن ، له‌ پێناو دورستکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆبۆنانه یا له‌چاپدانه‌وه‌یان‌ و به‌ کاربردنیان به‌بێ ئاماده‌بوونی خاوه‌نه‌کانیان له‌ ده‌نگدان . بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌زگاکان ته‌بلیغکراون بۆ جێبه‌جێکردنی.
2- هه‌ردوو ده‌زگای به‌دناوی پاراستن و زانیاری به‌ ناوی بنبڕکردنی ته‌زویر و شاره‌زابوون له‌ جۆر و ریگاکانی ته‌زویر ، شاندێک ده‌نێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ په‌یمانگایه‌کی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن. ئه‌م پرۆسه‌یان له‌ پێناو په‌یداکردنی شاره‌زاییه‌ له‌ بواری ته‌زویرکردن تا ئه‌وانیش بتوانن به‌ هه‌مان شێوه‌ پرۆسه‌ی ته‌زویرکردن به‌ فره‌وانی به‌کارببه‌ن .
سه‌رچاوه‌که‌ ووتی: ره‌نگه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تورکیا بێت که‌ شانده‌که‌ی بۆ ده‌چێت و، چونکه‌ ئاشکرایه‌ تورکیا ده‌وڵه‌تێکه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌زویر‌ی زۆری تێدا ده‌کرێت.
پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و هێز و گرووپه‌ سیاسیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا رێگه‌ی توندوتۆڵ هه‌لبژێرن له‌ پیناو پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ .
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ هه‌موو پێودانگه‌کان له‌ نێو ئیفلاسی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی مه‌زن ژیان ده‌که‌ن ، تاکه‌ هیوایه‌کی ئه‌گه‌ر مابێته‌وه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ گرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ، گره‌وکردنه‌ له‌سه‌ر ته‌زویرو ساخته‌ ، که‌ دیاره‌ وه‌کو گره‌وکردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە