کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌فرمانی غازی بارزانی زيره‌ڤانی سه‌رانه‌ له‌ته‌نكه‌ره‌نه‌وته‌كانی بێجی وه‌رده‌گرن

Thursday, 15/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ئاسكی كه‌له‌ك
شه‌وی رابردوو ١٣/١٤ی٩ی ٢٠١١ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاڵاوتگه‌ی سوته‌مه‌نی بێجی يه‌وه‌، ئه‌وه‌ی پێراگه‌ياندين، كه‌ فه‌وجيكی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌يی زيره‌ڤانی پارتی له‌ سنوری هيڵی ته‌ماسی بێجی هه‌ريمی كوردستان، سه‌رانه‌يان له‌ ٢٥٠ ته‌نكه‌ر سوته‌مه‌نی وه‌رگرتووه‌، هه‌ر تانكه‌ريك ٥٠٠ دۆلاريان ڵيوه‌رگرتووه‌و، له‌كاتيكدا ئه‌و سوته‌مه‌نيانه‌ بۆ پالاوتگه‌كانی حكومه‌تی هه‌ريمی كوردستان له‌ كه‌ورگۆسكی سه‌ربه‌ قه‌زای خه‌بات(ئاسكی كه‌له‌ك)ه‌و،ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند ئه‌مه‌ ٤ هه‌مين جاره‌ ئه‌و فه‌وجه‌ی سه‌ربه‌ زيره‌ڤانی تالانی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتنيان له‌ ته‌نكه‌ره‌ پرسوته‌مه‌نيه‌كانی بيجی وه‌رگرتووه‌و، ئه‌وه‌شيان زانيوه‌ كه‌ له‌لايه‌ن عه‌قيدی زيره‌ڤانی غازی بارزانی به‌رپرسيی ئيداره‌و دارايی فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانيه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بانده‌ ماڤيايانه‌ كراوه‌و، ئه‌م غازی بارزانی يه‌، به‌يه‌كيك له‌ پياوه‌كانی ڕه‌وه‌ندبارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌و، بۆ هه‌ر كارێكی ناياسايی و ئيختراقی ئه‌منی و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن له‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كانی هه‌وليرو دهۆك ئه‌نجامداوه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له‌ ليوا دلشاد فه‌رمانده‌يه‌كی زيره‌ڤانی پارتی ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌،كه‌ زۆربه‌ی گه‌نده‌ڵی و زيره‌ڤانی په‌ناديوارو دزينی بودجه‌يی زيره‌ڤانی به‌ سه‌رپه‌رشتی غازی بارزانیيه‌و، تا ئه‌وه‌ی تا ئيستا ماوه‌ی نه‌داوه‌ ژميرياری و دارايی ليوالی نه‌وته‌كه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتی يه‌كان وه‌ك يه‌كه‌يه‌كی ژميرياری سه‌ربه‌خۆببێت، بۆ ئه‌وه‌ی دريژه‌ بدات به‌ كاره‌ گه‌نده‌ليه‌كانی و به‌ پێی ليوا دڵشاد غازی بارزانی له‌ سالی رابردوو ته‌نها له‌ پاره‌ی كرينی قوماشی سه‌ربازی بۆ زيره‌ڤانی ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌ زياده‌وه‌ نووسي بوو بۆ زياتر له‌ ٤٠ هه‌زار زيره‌ڤانی سه‌ربه‌پارتی له‌ هه‌ولێرو دهۆك.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە