ئامنستی دۆسیەی نیاز عەزیز وەردەگرێ و کاری لەسەر دەکات
Tuesday, 20/08/2013, 12:00
تایبەت بە کوردستانپۆست:
نیاز عەزیز ئەو گەنجە هەولێریەی، کە گوایە زانیاریی ناو مەکتەبی ریکخستنی پارتی داوە بە گۆڤاری لڤین ، ماوەی ٢١مانگە لە زینداندایە بێ ئەوەی دادگایی بکرێ، وا ئیستا ژیانی کەوتۆتە مەترسییەوە چونکە دوو مانگە مانی لە خواردن گرتووە، ٢٠ کیلۆ لەکیشی دابەزیوە، چونکە داوا دەکات، کە دۆسیەکەی رێچکەی سروشتی خۆی لەدادگا وەربگرێ.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمرۆ هاوکاریی ئامنستی لە بەشی عێراق کاک (قادر نادر) ئەو زانیارییەی پیداین، کەوا بۆ خۆی پەیوەندی کردووە بە سەنتەری ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال بەشی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە دۆسیەی نیاز عەزیزی لەگەڵدا باسکردوون، کە لە روی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤەوە و ناکرێ خەلک بەو شیوەیە مامەلەی لەگەلدا و کە٢١ مانگ زیندانی و ئەشکەنجە و ئازار بدرێ ، ٣ مانگ شوێن بزر بکرێ ، بێ ئەوەی کەس چارەنوسی بزانرێت. چەندە ئەم دۆسییەیە مەترسیدارو دریژکراوەی دەیان دۆسیەی تری هاوشیوەی ناو زیندانی محەتەی هەولێرە ، خەلک هەیە ١٠ سالە گیراوە بێ ئەوەی دادگایی بکرێ لەوانە ٢ کادیری پکک کە لەتەقینەوەی ٢٠٠٤ی مەخمورەوە گیراون، یەکێکیان کوردی باکورە بێ ئەوەی دادگایی بکرێ، یان کەسانێک هەن لەشەری ناوخۆوە ١٩٩٦لەسەر یەکیتی لەمحەتەی هەولیر لەزیندانە بێ ئەوەی دۆسیەی هەبێ.
کاک قادر درێژەی دایە و وتی ، کە نوێنەرانی ئامنستی پەیمانییان داوە، کە ئەوە دۆسیەکی گرنگە و بەدوایدا دەچن هەرئەمرۆش پەیوەندیان بە خێزانی زیندانکراو (نیاز عەزیز) کرد و تەواویی زانیاریەکانیان لێ وەرگرت
قادر نادر ئەوەشی بە کوردستانپۆست راگەیاند، ئەمەنەستی بڕیاریی داوە تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ئامنستی بەیانامەی لەسەر دەردەکات ، بەمەش دەبێتە بەلگەیەکی تری نێودەولەتی لەسەر پێشیلکاری دەسەلاتی کوردی بەرامبەر مافی مرۆڤ
کە ئیمە لەگەل پەرلەمان و وەزارەتەکانی دەرەوەو ڕۆژنامە بیانیەکان دەتوانین وەک بەلگەیەکی گەواهیدەر بەکاری بهێنن، تا هەموو رێکخراوە و لایەنە جیهانییەکان بزانن، کە ئەم دەسەلاتە تا چەند بەپێی میزاجی کۆمەڵێک بەرپرس و دەزگای ئەمنیەکانیان بەڕیوە دەچێت و تاوان بەرامبەر خەڵکی کوردستان دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست