تکایه به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه‌ره‌وه بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه‌ی ئه‌مڕۆ، که به دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین
Monday, 21/02/2011, 12:00
گرنگ.. کێ بوو له‌گه‌ڵ باوکی رۆژوان به ته‌له‌فۆن قسه‌ی کرد ؟!
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له نێو پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که ئه‌و که‌سه‌ی که به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوکی شه‌هید رۆژوان کردووه ، مه‌سعود بارزانی نه‌بووه به‌ڵکو ئه‌وه یه‌کێکه خه‌ڵکی سمێلی دهۆکه به ناوی(عبدولره‌حمان که‌ڤرۆ) که مه‌سرور دووساڵ زیاتره راهێنان و مه‌شقیی پێده‌کات تا بتوانیت لاسایی مه‌سعود بارزانی له قسه‌کردندا بکاته‌وه. .سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌لێت: مه‌سرور بۆ زۆر شوێن که بیه‌وێت قسه به‌و که‌سه ده‌کات که گوایه مه‌سعوده ، هه‌رچی مۆبایله‌که‌شه ، به ژماره‌یه‌ک قسه ده‌کات به‌هۆی ته‌کنیکی کۆره‌که‌وه له لای به‌رامبه‌ر ژماره‌ی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت.
ئه‌م جۆره فیڵه‌ی بنه‌ماڵه مه‌سعود بارزانی ره‌نگه له جیهانی دیکتاتۆره‌کان که‌م وینه‌بێت ، باس ده‌که‌ن ده‌ڵێن سه‌ددامیش هه‌مان شێوه که‌سێکی وا هه‌بوو که ده‌یتوانی قسه‌کانی لاسایی بکاته‌وه وه‌کو خۆی.
لیره‌دا ساخته‌یی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌وه‌وه به‌دیار ده‌که‌وێت که که‌سیکی وه‌کو حاجی عه‌لی کاشی که ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتووه و ئه‌و فێڵه و ساخته‌شی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.. نموونه‌ی مه‌کر و ساخته و درۆ و ته‌ڵه‌که‌بازی وه‌ک ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له جیهاندا نمونه‌ی که‌مه.
-----------------------------------------------------------------
پاراستن ده‌یه‌وێت به‌ناوی ئیتڵاعاتی ئێران کاره‌ساتێک بقه‌ومێنیت.
له نیو ده‌زگاکانی پارتی بنه‌ماڵه ، ده‌زگای پاراستن پرۆپاگه‌نده‌ی تۆقاندن بڵاوده‌کاته‌وه و داوای له پیاوه‌کانی خۆی کردووه که به‌خه‌ستی زانیاری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی دوو خۆکوژ له ئێرانه‌وه بۆ کوردستان بلاو بکه‌نه‌وه ، له رێنماییه‌که‌ی پاراستن هاتووه که گوایه کۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر و له سلێمانی ئیتفاقیان کردووه و له ژێر سایه‌ی ئه‌وانه‌وه دوو خۆکوژه‌که گه‌یه‌ندراونه‌ته نێو کوردستان.. سایتی په‌یامنێری سه‌ر به پاراستن و مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی هه‌مان هه‌واڵ به‌ڵام به شێوازێکی دیکه دوو رۆژ له سایته‌که‌ی خۆی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه داینابوو ، به‌لام پاش ده‌نگۆیی ئه‌و پیلانه‌ی بنه‌ماڵه و پاراستن که به‌ته‌مان له سلێمانی رۆژی پێنجشه‌ممه بیگێڕن و له کوردستانپۆست بڵاوکرایه‌وه ، هه‌واڵه‌که‌یان له ماڵپه‌ره‌که‌یان لابردووه و ته‌نانه‌ت له ئه‌رشیفیش نه‌ماوه.. ئێمه داوا له داموده‌زگاکانی ئه‌منی یه‌کێتی ده‌که‌ین(ئه‌گه‌ر هه‌بن) ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند راسته و روونکردنه‌وه بده‌ن؟ و هه‌روه‌ها داوا له کۆنسڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌که‌ین با روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن بۆ رای گشتی ، چونکه ئه‌و تۆمه‌ته یه‌کسه‌ر یاخه‌ی جه‌مهوری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه و له‌لایه‌ن پارتێکی ده‌سه‌ڵات بڵاوکراوه‌ته‌وه‌بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌گه‌ر کۆنسوڵخانه‌ی ئێران روونکردنه‌وه نه‌دا و، بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێ ئه‌وا به‌مانا جه‌مهوری ئیسلامی ئیران شه‌ریکه پیلانێکی چه‌په‌ڵن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود..
--------------------------------------------------------------------------
به په‌له ......هه‌ڵه‌بجه‌ش خرۆشا..
له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كرد‌و له‌كاتی خۆپیشانداندا له‌به‌رده‌م لقی "12" پارتی دا له ده‌روازه‌ی داخڵ بوون به جاده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵه‌بجه‌دا له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به لقی "12" ی پارتی بنه‌ماڵه‌وه ته‌قه ده‌كرێت به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا به بێ هیچ هۆیه‌ك , پاشان هێزه‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتن ده‌بنه نێو بژیوان له‌نێوانیاندا , پاشان له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی ته‌قه له هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كرێت گرژی له نێوان هه‌ردوو لادا درووست ده‌بێت و پاشان سێ پۆلیس بریندار ده‌بێت چه‌ند خۆ نیشانده‌رێك تا ئێستاش به‌رده‌وامه خۆپیشاندان له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
دیدەن هەلەبجەیی
-------------------------------------------------------------
هه‌واڵێکی گرنگ.. پارتی بنه‌ماڵه وازناهێنێ.ئیمڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی هیوا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی بنه‌ماڵه و ئاری هه‌رسین و چه‌نده‌ها کارگێر و به‌رپرسی ناوچه‌کانی پارتی سنووری سلێمانی بریاریانداوه ، رۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵک و به‌ڵته‌جییه‌کانی پارتی له هه‌موو لایه‌ک و ته‌نانه‌ت له کۆیه و هه‌ولیریش کۆبکه‌نه‌وه خۆپیشاندانێکیان له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری سلێمانی پێ بکه‌ن و ئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره بنێنه‌وه و بڕیاریشه جۆره‌ها جه‌ک له نێو به‌ڵته‌جیی و شه‌لاتیه‌کانی مه‌سعود بارزانی ببه‌شنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی خه‌ڵکی سڤیلی سلێمانی به‌کارببه‌ن.. سه‌رچاوه‌که‌ی که ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندووین ده‌ڵێت: مه‌سعود به‌خۆی متابه‌عه‌ی ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نه ده‌کات ، له هاوشێوه‌ی به‌ڵته‌جییه‌کانی موباره‌ک و عه‌لی سالحی یه‌مه‌ن و لیبیا ، مه‌سعود ده‌یه‌وێت خه‌ڵک به کرێ بگرێت ئه‌و خۆپیشاندانه ئاژاوه‌گێرێێه ئه‌نجام بدات..ئاری هه‌رسین ، وه‌ک سه‌ره‌چاوه‌که ده‌ڵێت: بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مالی لق پاره‌ی نێردراو ده‌به‌شنه‌وه به‌سه‌ر به‌ڵته‌جییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود. ئه‌وانه‌ی ده‌ستده‌وه‌شێنن پاره‌ی زیاتریان بۆ داناون ، ته‌نانه‌ت له کۆبوونه‌وه‌که هیوا ئه‌حمه‌د پاداشتی وه‌ک شه‌خسی بۆ ئه‌و که‌سانه داناوه که خه‌ڵکی بریندار یا ده‌کوژێت.
کوردستانپۆست خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی سلێمانی ئاگادار ده‌کاته‌وه ، که به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پیلانه تیرۆریستیه‌ی مه‌سعود بکه‌ن و له‌سه‌ر هیزی پێشمه‌رگه‌شه خه‌لکی له ده‌ست په‌لامارده‌رانی ئه‌و بنه‌ماڵه خوێنڕێژه بپاریزیت.. له ئێستاوه ده‌بێ بووترێت ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌عبیر له شه‌قام ناکات به‌ڵکو بریتییه له به‌ردانی به‌ڵته‌جیی وشه‌لاتیه‌کانی بۆ سه‌ر گیانی بێ دیفاعی کوردستان تا ئه‌گه‌ر بکریت خه‌ڵکی ئازار بده‌ن و رووی ریسوابوویان که‌مێک جوانتر بکه‌نه‌وه..
-------------------------------------------------------------------
فه‌رهاد پیرباڵ پێڵاو بارانکرا.. هه‌ر له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵ گه‌یشته به‌رده‌ركی سه‌را "مه‌یدانی ئازادی" له‌شاری سلێمانی.که‌وته به‌ر هێرشی خۆپیشانده‌ران و نه‌هانهێست وتار پێسکه‌ش بکات، ده‌یان پێڵاوی بۆ هاویشتراوه ، به به‌دترین ناو ناویان هێنا.. ده‌بێ بووترێت فه‌رهاد پیرباڵ یه‌کێکه له به‌ناو نووسه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات که هه‌میشه له خه‌نده‌قی ده‌سه‌ڵاته و پیاوی تیرۆریست مه‌سعود بارزانییه.
ئێستا له ترسی تووڕه‌یی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی راپه‌ڕیو ، پۆلیس ده‌یپارێزیت.ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و قه‌له‌مجاشانه‌یه که ده‌یانه‌وێت رووی ره‌شی ده‌سه‌لات جوان بکه‌ن..
--------------------------------------------
که‌ناڵی KNN له هه‌ولێر فشاری ده‌خرێته‌سه‌ر.. سه‌رچاوه‌یه‌ک له راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که به‌رنامه‌یه‌ک له لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه هه‌یه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر نووسینگه‌ی که‌ناڵی KNN له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ چالاکییه‌کانی به‌رده‌وام پێ بدات. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی وتی: ئه‌وه‌تا له بازگه دیگه‌ڵه زریڤانه‌کان و پیاوه‌کانی پاراستن رێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی KNN ده‌گرن ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆکاریک به تیمه‌که رابگه‌یه‌نن. ئیمڕۆ بۆ رووماڵکردنی خۆپیشاندانه‌کانی کۆیه روویان له شاری کۆیه کردبوو له گه‌ڕانه‌وه ڕییان لیگیراوه.
--------------------------------------------------------------------
خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی ده‌ربه‌ندیخان داوای ئازادکردنی رۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن...
ئه مرۆ لە شارى ده ربندیخان بۆ رۆژى سێهه م له ده ربندیخان خۆبیشاندان كرا به‌ڵام به داخه وە هیج راكه یاندنیك باسى نه كرد .. ئه م شه و دواى كۆتاى هاتن به خۆبیشاندانه كه ، ریكخه رانى خۆبیشاندانه كه به ریز ملا حیكمه ت و جه ند كه نجى شاره که‌ن ده ست كیر كراون ، خه لكى ده ربندیخان به نیازن بۆ ئازاد كردنیان توند‌و تیژى بنوینن ..
--------------------------------------------
پۆلێك لە ئەفسەرانى هاتوو چۆى هەولێر ئامادەن بۆ هەر خۆپیشاندانێك:-
ئێمە پۆلێك ئەفسەرى هاتووچۆى هەولێرین رادەگەینین كە هەردەم لە خزمەتى جەماوەرى شۆرشگێرى كوردستانین و ئامادەین كە بەشدارى هەر راپەرینێك بكەین بۆ ئەوەى دەستەلاتى تیرۆریستى بنەمالەى بەرزانى لەناو ببەین و خۆمان گیان فیدا دەكەین بۆ تۆلە كردنەوەى خوێنى رێژوانى جوانەمەرگ.
هەروەها لەم سەكۆیە پیرۆزەوە رادەگەینین بۆ نەهێشتنى گەندەڵكارانى سەر بە دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى كە گوایە لەناو ئەم بەرێوەبەرایەتیە كارى حیزبایەتى و گەندەڵى و دزینى سامانى خەلكى دەكەن نەك خزمەت گەیاندن بە هاوولاتیان خەبات دەكەین.
لێرەوە بە هەلى دەزانین كە رابگەینین و ئاشكرا بكەین بۆ گەلى كوردستان كە ئەو راپۆرتەى ئاشكرا بوونى گەندەلى پارتیەكان و بەعسیەكان پشت راست دەكەینەوە كە چەند رۆژێك پێش ئیستا كوردستان پۆستى خەباتگێر بلاوى كردبوو
لە كۆتایدا دووبارە ئێمەى پۆلێك ئەفسەر ویژدانى خۆمان ئاسودە دەكەین بۆ گەلى كوردى قارەمان رادەگەینین كە ئامادەین بۆ هەر راپەرینێكى جەماوەرى لە كوردستان.
بژى كورد بژى كوردستان
بروخێ گەندەڵكاران و داڵدەدەرانى بەعسیەكان
سلاو بۆ شەهیدانى راپەرینى سلێمانى
-----------------------------------------------------------
دووباره ته‌قه له نالیا ده‌کرێته‌وه..
یه‌کێ له دانیشتوانی گوندی ئه‌ڵمانی بۆی نووسیوین به‌په‌له ، که هه‌ر ئێستا (که ده‌کا چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئێستا) ته‌قه‌ی زۆر له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه به‌سه‌ر بینایه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نالیا کراوه.
پێش دوو شه‌و بینای ته‌له‌فزیۆن و رادیۆیی نالیا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه بۆ رازیکردنی مه‌سعود بارزانی ئاگری تێبه‌ردرا و زیاتر له 9 ملیۆن دۆلاری زیانی پیکه‌وت.
--------------------------------------------------------
سورکێو زاهیر پاش برینداربوونی شه‌هید بوو.
سورکیو که خوێندکاری ئاماده‌یی سلێمانی بوو له 20/2/2011 به گووله‌یه‌کی پیاوه دڕنده‌کانی ده‌سڵات برینداربوو و دواتریش شه‌هید بوو..ئیمه له کوردستانپۆست وێرای خه‌مباریمان بۆ شه‌هید و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌که‌ی و خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا رووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ ده‌نگ نه‌بین.
----------------------------------------------------------
ڕێپیوانی هەزاران کەسی لەندەن داوای ڕۆشتنی بارزانی وتاڵەبانی کردبۆ پشتیوانی لەڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی دژ بە دەسەڵات وپارتی، ئەمڕۆ ڕۆژی 2 شەممە 21ی شوبات چالاکی خۆپیشاندان وڕێپێوانی لەندەن بەبەشداری هەزاران کەس لە ئازادیخوازان و ڕەوەندی کوردی لەبەریتانیا سازکرا. خۆپیشاندەران لە 13 شاری ترەوە هاتبوون بۆ لەندەن بۆ بەشداری. شارەکان بریتی بوون لە:لیڤەرپول،مانچستر،بیرمینگهام،هدسفیلد،ستۆکئۆن تی‌س،میدلبرۆس،دۆنکاستر،رۆزەرهام،ۆلسۆل،بۆلتن،هالی فاکس ، هال و شفیلد.
سەعات 8 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانەکە لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە"ئیجوار ڕۆد" دەستی پێ‌کرد کە تا سەعات 2 دوانیوەڕۆ بە ووتار و ووتنی شیعاراتی " بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە بارزانی و تالەبانی بۆ دەرەوە" ، " میلیشیاکان بۆ دەرەوە"،"بارزانی تیرۆریستە"،" ئازادی و یەکسانی- بۆ دەرەوە بارزانی بەدوایدا تاڵەبانی "،"شنەبای ڕاپەڕینە دیکتاتۆریەت قڕینە " و دەیان شیعاری شۆڕشگێڕانەی تر بە زمانی کوردی و ئینگلیزی وترایەوە. هاوکات ڕێگا نەدرا هیچ کەس بچێتە نوسینگەی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەو نوسینگەیەش کەس نازانێ ئەو ڕۆژە لەکوێ خۆیان شاردبۆوە.
سەعات 2 ی پاشنیوەڕۆ ڕێپێوان لە "ئیجوار ڕۆد "ەوە دەستی پێ‌کرد بە شەقامەکانی سەرەکی ناو جەرگەی شاری لەندەندا بە مارشێکی هەزاران ژن وپیاو و گەنجان بە شیعاری "بڕوخێ بارزانی بڕوخێ تالەبانی " و" میلیشیاکان بۆ دەرەوە" بۆ داونینگ ستریت بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕێڕۆشتنێکی مۆدیرنانەی سەرنج ڕاکێش بۆ سەدان هەزار کەسی ناوشاری لەندەن و ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگی کۆمەڵگەی بەریتانی بوو لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و کوشتار و توندوتیژیەکانی دەسەڵاتداران . ئەم مارشە سەعات و نیوێکی خایاند و پاشان لیژنەیەک لە چەتری ئازادی نامەی ڕێپێوانەکەیان گەیاندە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی کە تیایدا داواکراوە لە حکومەتی بەریتانی کە ئیدانەی کوشتاری خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی بکا و فشار هێنانی نیودەوڵەتی بهێنرێ بۆ کۆتایی هێنان بەو توندوتیژیانەی لەلایەن پارتی ویەکێتیەوە دژ بە خۆپیشاندەرانی کوردستان دەکرێ.
هەروەها کۆبونەوەی هەزاران ئازادیخواز لە ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا ئامادەیی ئەوانیی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیکردنی خەباتی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان لە پێناو ئازادی و شکست هێنانی هەڕەشە و کوشتاری دەسەڵاتداراندا.ئەم کۆبونەوەیە دوای دوو سەعات لە جەوێکی گەرموگوڕی شۆڕشگێڕانە و حەماسی بە ووتار وشیعار و شیعر ڕازایەوە. کۆبونەوەکە بڕیاری دا کە ڕۆژی هەینی 25ی شوبات هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی سەراسەری لە عێراق و کوردستاندا درێژە بەم خەباتە هاوپشتیەی لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستاندا بدات. شایەنی باسە کە هێزی پارێزەری ڕیپێوان و کۆبونەوەکە کەلەلایەن حکومەتی بەریتانی دانرابوو سوپاسی ڕێکخەرانی ڕیپێوانەکەیان کرد کە بەشێوازێکی زۆر مەدەنیانە ئەم چالاکیە ئەنجام دراوە.هاوکات چالاکی خۆپیشاندان لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن ڕۆژانە لە سەعات 1تا6 بەردەوام دەبێ.
چەتری ئازادی لە لەندەن 21/02/2011
--------------------------------------------------------
له هه‌ڵه‌بجه‌ش خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌کات
په‌یامنێرمان له هه‌ڵه‌بجه‌وه پێیڕاگه‌یاندین که سبه‌ینێ کاتژمێر دووی پاشنیوڕۆ له هه‌ڵه‌بجه‌ش خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌کات، ئاماده‌کارانی ئه‌و خۆپیشاندانه داوا له خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کات که له کاتی دیاریی کراودا ئاماده‌بن
*********************************************
گرنگ و به په‌له.. کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئیمڕۆ ده‌رئه‌نجامی نوبوو..
دوای ئه‌وه‌ی پارتی شکستێکی که‌م وێنه‌ی له سلێمانی وه‌به‌رکه‌وت و تووشی ریسواییه‌کی گه‌وره بوو ، ناچار له ژێر فشاری شه‌قام ، دانیشتن له‌گه‌ل ئۆپزسیۆن بکات و به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئیمڕۆ دانیشتنه‌که له سه‌ر بنه‌ماکانی به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی به کاره‌کانی کرد ، له‌لایه‌ن یه‌کگرتووه‌وه مامۆستا سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌دین و کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر و گۆران له‌لایه‌ن حه‌مه تۆفیق و مسته‌فای سه‌ید قادر و یه‌کیتی له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار و پارتیش له‌لایه‌ن نێچیر هو فازیل میرانی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کئ ئاگادار له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : که کۆبوونه‌وه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مجامه‌له بوو پارتی ده‌یویست ئه‌و شکست و ریسواییانه‌ی خۆی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان بشارێته‌وه داوای کرد که هه‌موو باسیک که له به‌یاننامه‌که‌ی گۆران هاتووه به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش قابیل به گفتوگۆیه ، بۆیه ده‌رگا ئاوه‌لاکرا بابه‌ته‌کان تاوتوێ کرا . نوێنه‌رانی پارتی به بیانووی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆکی هه‌رێم پرسکردن به مه‌سعود ، دواخرا بۆ چه‌ند رۆژێکی دیکه ، به‌ڵام دوو داوایان هه‌بوو له گۆڕان و ئۆپزسیۆن ، که بریتیی بوون له :
1- ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی شه‌قام و تێیدا باس له ئیتفاقی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکرێت .
2- دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که ، خواردنێکی باش ئاماده کراوه ، به‌یه‌که‌وه له به‌رده‌م میدیاکان نانی نیوه‌رۆ ده‌خورێت.
هه‌ردوو داواکاری له لایه‌ن خودی وه‌فدی گۆڕانه‌وه ره‌تکرایه‌وه ، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رچاوه‌که پێیڕاگه‌یاندین : نوێنه‌رانی گۆڕان رایانگه‌یاند که هیچ ئیتفاقییه‌ک نه‌کراوه و ئێمه‌ش به دلۆپ دلۆپ موسه‌کین ناده‌ینه سه‌قام ، ده‌بێ شتی به‌رجه‌سته هه‌بێت ئینجا ئیتفاق مۆر ده‌کرێت .. هه‌رچی بۆ نانخواردنه‌که‌یه دیاره به بیانووی نه‌بوونی کات شوێنی کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێهێشت.
ئێمه لێره‌وه وه‌ک کوردستانپۆست ئه‌گه‌ر ده‌ستخۆشی زۆر له ئۆپزسیۆن ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵوێستیان ، هه‌موو لایه‌کیش به‌تایبه‌تی گۆڕان وشیار ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر ئیتفاقێک له ژووره تاریکه‌کان به‌خشینی ته‌مه‌نێکی تازه‌یه به هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود.
ده‌بێ بووترێت هه‌ڵوێستی هه‌ردوو پارتی ئیسلامی ئیجابی بوو که مایه‌ی دڵخۆشی خه‌لکی کوردستانیشه.
----------------------------------------------------------------------------
له شه‌قڵاوه‌ش خۆپیشاندان ده‌ستی پیکرد..
هه‌ر ئێستا په‌یامنێرمان له شاری شه‌قلاوه پییڕاگه‌یاندین ، پشێوییه‌کی زۆر به شارۆجکه‌که‌وه دیاره و خۆپیشاندان له نێو هێزه‌کانی پارتی ئه‌نجامدراوه و ،بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش ده‌یه‌وێت کۆنتڕۆڵی هه‌لومه‌رجه‌که بکات و سیدادی برای مه‌سعودی بۆ ئه‌وێ ناردووه.
-----------------------------------------------------------------
له مه‌یدانی ئازادی خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرده‌وه..
لاوان و گه‌نجانی سلێمانی هه‌ر ئێستا خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرد و چه‌ندین که‌سایه‌تی و رووناک‌بیر تییدا به‌شداربوونه له‌وانه رووناک‌بیر رێبین هه‌ردی که به نیازه وتاریک پێشکه‌ش بکات.. ده‌بێ بووترێت کۆمه‌ڵێک له گه‌نجانی گه‌رمیان له که‌لاره‌وه بڕیاریاندا به پا به‌ره‌وه قیبله‌ی ئازادی له سلێمانی به‌ڕێ بکه‌ون و ئێستا له ریگادان.
-----------------------------------------------------------------
زانکۆی سلێمانی سه‌قفی داواکارییه‌کانیان به‌رزکرده‌وه..
هه‌ر ئێستا په‌یامنیرمان له زانکۆی سلێمانی و له نێو ئاپۆرای خۆپیشانده‌ران پێیڕاگه‌یاندین که خوێنکارانی خۆپیشانده‌ر به به‌شداری فه‌رمانبه‌ر له خۆبردووه‌کانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرد و دورشمی بڕوخێ بۆ ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لیان ده‌وته‌وه..له ته‌فاسیلی زیاتر ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه..
--------------------------------------------------------------------
زانکۆی گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌کات..كات ژمیر 12 بە كاتی هەولیر خویندكارانی زانكوی گەرمیان خوبیشاندانیكیان ساز كرد دروشمەكان. ئازادی ئازادی . بروخی حكومەتی گەندەلكاران. زور دروشمی تر هەروەها بخت‌یار رەشید بەیاننامەی خوبیشاندەرانی خویندەوە .
-------------------------------------------------------------------
روونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ ..بەرێزان پاش سڵاوێكی گەرم .. بەناوی سەرجەم بەشداربوانی بردنی گوڵ لەدوێنێ شەودا بۆ شەقامی بەردەم باخی گشتی بۆ یاد كردنەوەی ئەو خوێنە رژاوانەی كەسێ رۆژە لەو شەقامەدا رژاوەو كەس ناتوانێ ئەو بەربەستە ئەمنیە بشكێنێ و یادیان بكاتەوە داواتان لێئەكەین كەچاوێ بەو هەواڵەتاندا بخشێننەوە وەلەسایتی ئاوێنەشدا بڵاو بۆتەوە بۆ راستی و دروستی هەواڵەكە ئێمە رۆژانە لەخۆپیشاندانەكانداین لەگۆرەپانی ئازادی سلێمانی ئەو هەواڵە نادروستە لەسەر ئێمە زۆر ئەشكێتەوە ، هیوادارین دوای بینینی سایتی ئاوێنە ئێوەش هەواڵەكە لای خۆتانەوە راست بكەنەوەو ئێمەش هەر ئەمرۆ بەوێنەوە ئەو رێ‌و رۆشتنەی خۆمانتان بۆ ئەنێرین وپەیامی ئێمە چیبوە .. لەگەڵتاناین جەللاد نابێ گوڵ باران بكرێ بەڵام ئەوەی راستیەكان بەرێی چەواشە كاری‌دا ئەبات ئەڵقە لەگوێی جەللادە ، بۆ زانیاریتان ئێمە لەبەر ئەوەی جێی شەهیدو بریندارەكان زریپۆشی لێبو گوڵەكانمان خستە بەردەم چوار ئەفسەرە شەهیدەكەی كۆماری مەهاباد كەلەدامێنیانا وەسیەتەكانیان نوسراوەو ئەو گەنجانەی ئەمرۆ لەسلێمانی شەهید ئەكرێن درێژەدەری رێگەی نەمری ئەوانە بەلام بەداخەوە كە دەسەڵاتی كوردی ئەمجارە دەستی چۆتە خوێنى گەنجەكانی خۆی ..
نەفرەت لەجەللادەكان .. نەفرەت لەتوندو تیژی
ئەوە ئێمەین لەسلێمانی كەرۆژانە لەناو روداوەكاندا لەگەل گەنجەكانداین سەرچاوەی هەواڵەكان لای ئێمەیە بۆیە دڵنیاین ئەوەی ئەو هەواڵەی داوە بەئێوە دوورونزیك ئاگای لەراستیەكانی ئێستای شەقامی سلێمانی نیە ، دەنا وا بێویژدانانە هەواڵی نادروستی نەئەدا بەئێوە ... دڵنیاتان ئەكەینەوە لەو شەوەدا بێ لەئێمەو رۆژنامەنوس رەحمان غەریب و چەكدارەكان زیاتر ،كەسی تر بەو شەقامەوە نەبوە مێژوی ئێمە لەشارەكەدا دیارەو رەحمان غەریبیش رۆژنامەنوسێكی بویرو ناسراوە ئێمە دڵنیاین لەهەڵوێستی خۆمان و ناراستی ئەو هەواڵە بەڵام ئێمە شەرم لەشەقامی خۆمان ئەكەین كەئێوە هەواڵی نادروست لەسەر ئێمە بڵاو بكەنەوە تكایە مەبن بەراگەیاندەچەواشەكاریەكانی دەسەڵات ،تكایە با گومان لەنێوان ئێمەو سایتە كەتان بۆ بڵاوكردنەوەی راستیەكان دروست نەبێت .
کوردستانپۆست:
دیاره ئێمه‌ش هه‌مان راوسه‌رنجمان هه‌یه له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی کاک ئارام
ئه‌حمه‌د عه‌لی ، که ده‌ربڕی رای که‌سی خۆیه‌تی ، پێمانواشه لێک حاڵی
نه‌بوونێک هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م چاڵاکییه که ئێوه پێیهه‌لساون.. ئێمه
وه‌ک کوردستانپۆست ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌ین ، هه‌ر بۆیه‌ش
روونکردنه‌وه‌که‌ی خۆتان وه‌کو خۆی داده‌به‌زینین.. هیوادارین که متمانه‌ی
نێوان کوردستانپۆستی خۆتان و خۆتان هه‌ر له گه‌شه‌دابێت.. داوای
لیبوردنیش ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ئێمه کاریکمان کرد بێت له‌به‌های ئه‌و
چاڵاکییه مه‌ده‌نییه که‌م کرابیته‌وه ، وا خه‌ریکین په‌یوه‌ندی به
به‌ریز ئارام ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌وه..----------------------------------------------------------
بۆ برايانى كوردستانپۆست براكانم ئه مه ناونيشانى تاوانبارى به رده م لقىچوارى بارتيه كه له وينه كه دادياره دانيشتووه ناوى (حه مه رشيد) ه براى
به ختيار براكه ى بيكاشو يه كى هه يه دانيشتووى كه ره كى مجيدبك سه رو مزگه‌وتى حاجى جلالى ئاسنكه ر دوو مال خوار بنكه بيشمه رگه كه م ئه ندام بووه
كانى يه كيتى نيشتيمانى كوردستان ،دوو مندالى هه يه خانووه كه يان دوو قاته
خوى له قاتى سه ره وه دا ئه نيشيت براكه ى له قاتى خواره وه..
------------------------------------------------------------
شايه تحاليك له خۆپيشاندانه كه دوينى شارى سليمانى خوم به جا‌و ى خوم بيينيم كه چۆن چه‌كدارانى نه ناسراو به جلى مه دنييه وه ته قه ى راستوخوى له خو بيشانده ران كرد و، لي بريناركردن به لام به خوشحالييه وه ئه وكه نجه خوين گه‌رمانه هيج گوێيان پێنه ئه دان، ده ستيه ك هاتن برينداره كانيان برده دواوه ده ستيه كي تريش روبه‌روبه روى ئه وچه كدارانه ده بونه وه وه به به رد ، بو ميژوش شايه تى ئه ده م که چه كداريكى نه‌ناسراو بو به جلى ره شى كورديه وه ته‌قه‌ی له خه‌ڵکی ده‌کرد، هه تا مفه وزيكى پۆليس چالاكيه مه دنيه كان بي وت تو جون راسته وخو ته قه يان لێ ئه كه‌يت تكايه بلاوى بكه نه وه باخوبيشانده ران ئاگايان له‌م جل مه دنيانه بيت .
-------------------------------------------------------------
دەزگاكانى ڕاگەیاندنى یەكێتى شڵەژاون
دواى ئەو هەموو هێرشەى لەلایەن دسەڵاتەوە كرایە سەر میدیاى ئازاد و خۆپشاندەران وە گرتن و ڕاوەدونانى گەنجانى خۆپشاندەر، شەوى ڕابردوو میواندارى جمال عەبدول و زانا حمەێالح لە بەرنامەى گەرما و گەرمى گەلى كوردستان لەسەر ئەم دۆخەى شارى سلێمانى.
ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ لە ژمارە (5410)ى 21/2/2011 لە لاپەڕە چواردا دەقى پەیامەكەى جەمال عبدولى بڵاوكردۆتەوە و لە ژێرناوى جمال عبدول نوسراوە وەزیرى پپێشمەرگەى هەرێم، منیش لێرەوە دەڵێم پۆستى پارێزگارتان بە مامۆستا جمال عبدول ڕه‌وانەبینى ئێستا چۆن دەیكەن بە وەزیرى پێشمەرگەى هەرێم!!!
شادمان فەرخان
----------------------------------------
کلک زه‌رده‌کان له سڵیمانی ده‌رکران دواى ئەو قەسابخانە خوێناویەى كە بارتى دیكتاتورى كوردستان كردیە سەر خەڵكى بەشەرەف وبەهەلمەتى سلێمانى لەزێر فشار‌و كاریكەرى جەماوەرى رابەریوى كوردستان شەوى رابردوو كاتزمێر 3:30 خولەك بەكاتى شارى سلێمانى ناجاركران كەلقى 4ى بنكەى خوێن رێزى چۆڵ بکرێت و بەرەو هەوڵێر تێ تەقێنن بیرۆزە جەماوەرى رابەریوى سلێمانى سەركەتن تان بەردەوام بێت و سەرشۆربێت دەسەڵاتى
میلیشیاكانى بارتى دیكتاتۆرى كوردستان.... بیرۆزە
فەرهەنك محمد سلێمانى
کوردستانپۆست: به‌دواداچوون بۆ ئه‌م هه‌واڵه ده‌که‌ین ، که له داوکارییه‌هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی لاوانی راپه‌ڕیو بوو.
*************************
بەپەلە: هەر ئستا (ی.ن.ك) و (ب.د.ك) لە حالتى (ئەنزاردا)یە لە شارى كركوك ..یەكیك لە ئاسایشى یكیتى لە حالتى پشودا بوو ئیوارەى ئەمرو لە لایان بەر برسەكى بیوندی بیوەدكرى باشان داواى لیدەكات بەخیراى بەكریتەوە بو دواە جونكە حالەتى ناو شار نائارامە و ئەوشى وت كە هەوالى ئەویان بى كەیشتوە كە سبەى (دووشممە) ریكوتى 21/2/2011 لە شارى كركوك خوبشاندانیك ئەنجام دەدریت .. بویە بارتى و یكیتى لە حالتى ئەنزاردایە تا هیرش نەكریتە باركاكانیانەوە
**********************
ئه‌مشه‌و به‌عسییه کورده‌کان له گه‌ره‌کی سه‌ید مه‌جید که‌وتنه ره‌شبگیریی به په‌له: هه‌ر ئیستا هێزه‌کانی دژه تیرۆر و ئاسایش و زرێڤانی ده‌ستیان کرد به ڕه‌شگیری له گه‌ڕه‌کی سه‌ید مه‌جید، ئه‌م هێزه به فه‌رمانده‌ی رائید خالید سیته‌کی و حاجی ئاسایش کوره‌که‌ی حاکم قادر
13 که‌سیان به ئاشکرا گرت و راپێچیان کردن بۆ شوێنه نادیاره‌کان. بۆ پشتگیریی هێزی دژه تیرۆریش له‌گه‌ڵیاندایه و شاری سلێمانی شڵه‌ژاوه.
***************************
(ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی زاگرۆس سیخوری ئه‌که‌ن له ناو خۆپیشانده‌راندا) ناوی ته‌واوی سیخوڕه‌کانی زاگرۆس تیڤی
- تارا بایز عزیز ناسراو به تاراى بایز ئاغا (به‌رپرسى په‌یامنێران)
- به‌همه‌ن عه‌زیزناسراو به به‌همه‌ن ئاغا(به‌رپرسى وێنه‌گران) براى هوشیار ئاغا ئه‌ندامى لقى 4
- رێباز مو‌سا (وێنه‌گر)
- نه‌به‌زمحه‌مه‌د(په‌یامنێر)
- هوشه‌نگ جه‌لال (په‌یامنێر)
- دانه‌ر عبدول خالق(وینه‌گر)
- یاسین مسته‌فا (وێنه‌گر)
- جه‌مال محه‌مه‌د (وێنه‌گر)
- ئاسۆ حه‌مه ره‌ئوف (وێنه‌گر)
-- حه‌مه ته‌یب (وێنه‌گر)
.ئه‌و ناوانه‌ى سه‌ره‌وه له رۆژى 17- مانگ له لقی 4 دابوون
********************************
- یەکێتی بۆ کۆکردنەوەی هێز و فشار خستنە سەر سلێمانی پەنای بردوە بۆ هێزەکانی پشدەرو بیتوێنسەرچاوەیەکیش لەناو هەمان هێز کەداوی ئەوەیان لێکراوە بهێنڕین بۆ سلێمانی بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین دژ بە خەڵکی سلێمانی
هیچ فەرمانێکی سەروی خۆیان ئامادە بکەن
شایەنی باسە، ئەمڕۆ یەکێتی زۆرترین هێزی لەناو سلێمانی کۆکردبۆوە بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو، کەچی ژمارەی خۆ پێشاندەران 15000 کەسیشی تێپەڕاند
خۆپێشاندان لەچەندین ناوچه‌ی جیاوازی شار بەڕیوە دەچوو، جگە لەوەی لە پێنچ قٶڵەوە خەڵکی ڕاپەڕیو هەوڵی ئەوەیان دەدا خۆیان بگەیەننە بەردەم لقی 4 پارتی
------------------------------------------------------
جلالیەکان سبەینێ خۆپیشاندان دەکەن
هەرێم کەمال
جلالیەکان هاوشێوەی موبارەك وبن علی وعلی عبدللە ومعمر قەزافی بۆ نیشاندانی هەوادارو ئەندامان ولایەنگرانیان ئەمڕۆ ٢١/٢بەنیازبوون خۆپیشاندانێك بکەن بۆ لایەنگری دزووجەردەکان ،بەڵام بەهۆی باران بارینەوە خستیانە بەیانی ٢٢/٢ ،بۆئەم مەبەستەش کۆمیتەکانی سنووری سلێمانی وکارمەندەکانی دەزگا حیزبیەکانیان کۆکردۆتەوە تابەناوی خەڵکی سلێمانیەوە پشتیوانی بۆ دەسەڵاتی دزووجەردەی تاڵەبانی وبارزانی نیشان بدەن،ئەمەش نیشانەی ئەو پەڕی ترسیانە بەرامبەر خەڵکی سلێمانی ،بۆیە ئەوانەی بەیانی خۆپیشانددانی لایەنگری دەسەڵات دەکەن هەموویان لەدەوروبەری سلێمانیەوە کۆکراونەتەوە،سەرشۆڕی بۆ بەختیاری خائینی ڕێکخەری ئەم خۆپیشاندانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست