کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە
(
کوردبوون
)
Toggle navigation
About Us
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
دەربارەی ئێمە
پەیوەندی
About us
Contact info
Donate
Facebook
English
فارسی
القسم العربی
لینک
ئەرشیف
نووسەران
پڕۆگرام
کتێبخانە
فەرهەنگ
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
دەستپێک
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
کوردستانپۆست
سەروتار
دیمانه
ڕێپۆرتاژ
هەواڵ
سەردێڕی هەواڵ
بابەتی سیاسیی
بیروڕا
هەمەجۆر
ڕه‌خنه
وتار
تەنز
دهستهڵاتەکان
رێکخراو
ڕاگەیاندن
پێشمەرگە
کۆمپانیا
پارت
حکومەت
هاووڵاتان
منداڵان
لاوان
ژنان
ئه‌ده‌ب
وه‌رگێڕان
چیرۆک
هۆنراوە
بابەتی گشتی
تیۆریی
تەندروستی
تەکنەلۆژیا
زانست
یادەوەری و مێژوویی
فەلسەفە
هونەر
هونەری دیکە
موسیک
دادگای گەل و مێژوو
بەڵگەنامە
پارتەکان
بەرپرسەکان
قەلەمفرۆشەکان
بازرگانەکان
جاشەکان
تاوانبارانی دیکە
English
فارسی
القسم العربی
مقالات عربية
نووسەران
شەرمی مێژوویی
بۆچی خودا کەناڵی تەلەفزیونی نییە، بەڵام حیزبە ئیسلامیەکان دەیەھا کەناڵیان ھەیە؟
پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن
كەركووك لە نێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
با ئامارە مەترسییە گوماناوییەكە یەكمان بخات
ئایا کۆمەڵگەی کوردی ئەتوانێت بڕیاڕی گۆڕانکاری بدات ؟!
زاری شیرینی سلێمانی
هیوامان بە خێری ئێوە نییە شەڕمان بۆ مەنێرن
فاروق ڕەفیقی قەڵەمفرۆش، دەمشڕ و شەلاتیی
پارتی و یەکێتی ٤ ساڵی تریان لە هەڵبژادنیکی دیزاینکراو بۆ درێژ کرایەوە
هونەر
»
موسیک
کوردستانپۆست
وه‌رن با له‌گه‌ڵ مۆسیقادا ئاشتببینه‌وه؟ (گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا نامدار قه‌ره‌داغی)
Friday, 22/01/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست:
کوردستان ڕۆحمانه، ڕۆحیشمان مۆسیقایه، وا خه‌ریکه ڕۆحیشمان ده‌کوژن
له‌ناو قه‌یران و ڕۆچوون و هه‌ره‌سی هونه‌ردا، کوردستانپۆست ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا (نامدار قه‌ره‌داغی) دا سازکرد. به مه‌به‌ستیی تیشک خستنه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی، که بوونه‌ته هۆکاری ئه‌و قه‌یرانه‌ی، که هونه‌ر و مۆسیقای کوردیی، به‌و ئاقاره چه‌وته‌دا بردووه، به‌ڕاده‌یه‌ک ئه‌مڕۆ گوێی موسیقیی بێتاقه‌ت و وهرسکردووه، بیخاته سه‌ر حاڵه‌ت و خاڵی هێڵنجهێنانهوه، به شێوه‌یه‌کیش په‌لی بۆ ئه‌وه کێشاوه، که به گومانه‌وه بڕوانیته هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی، ئه‌مڕۆ پێشکه‌ش ده‌کرێت، چونکه هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی کوردیی خه‌ریکه هه‌موو سیما نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خاک و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانی لێ داده‌ماڵرێت، لێره‌دا به پێویستمان زانی چه‌ند پرسیارێکی هه‌نووکه‌یی ئاراسته‌ی مامۆستا نامدار قه‌ره‌داغی بکه‌ین، چونکه ئه‌ومان به‌شیاوی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان زانی.
مامۆستا نامدار، جگه له هه‌ڵوێستی، عێزه‌تی نه‌فسی ڕایکێشاین بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه.
کوردستانپۆست: چۆن و که‌ی نیشتمانت به‌جێ هێشت؟
نامدار قه‌ره‌داغی: ساڵی 1982 ئه‌و ده‌مه‌ی شهڕهێنده لێمانه‌وه نزیک بوو بۆنی باروتمان ده‌کرد، شه‌ڕێک که هیچ ڕه‌وایه‌تێکی تێدا نه‌بوو. شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌تی داگیر که‌ر بوو. منی مۆسیقاژه‌نیش له‌سه‌ر سێ ڕیان بووم، یان ده‌بوو مۆسیقا بۆ شه‌ڕ لێبده‌م، که من بڕوام پێی نه‌بوو، یان به‌رگی سه‌ربازیی له‌به‌ربکه‌م و ببمه خۆراکی شه‌ڕێکی دۆراو، که ناوی قادسیه بوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی که له‌سایه‌ی سه‌دامدا به‌رپابووبوو. من ڕێگه‌ی سێهه‌مم گرته به‌رو نیشتمانم به‌هه‌زاران کوله‌مه‌رگی به‌جێ هێشت، مێژووم لهههگبهکهم ناو که‌وتمه ڕێگه، سه‌ر ئه‌نجام دوور له‌ویستی خۆم و بێ پلان له‌ووڵاتی هۆڵندادا نیشته جێ بووم. ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا بۆ من بۆته نیشتمانی دووهه‌مم.
کوردستانپۆست: وه‌ک زانیمان ئه‌مجاره بۆ کوردستان گه‌ڕانه‌وه، ئه‌م ڕۆیشتنهوهتان بۆ چ مه‌به‌ستێک بوو، ته‌نها سه‌ردان بوو، یان بۆ کاری هونه‌ریی؟
نامدارقهرهداغی: من زیاتر بۆکاری هونه‌ری گه‌ڕامه‌وه، چونکه په‌یامێکی هونه‌ریم پێ بوو.
کوردستانپۆست: ئایا په‌یامه‌که‌تان گه‌یشته شوێنی خۆی، له سه‌فه‌ره‌که‌ت ڕازی بوون، یان به پێچه‌وانه‌وه، چۆن؟
نامدار قه‌ره‌داغی: ڕاستی ئێمه له به‌رواری 10.10 2009 دا کۆنسێرتێکمان کردبوو، ویستم له‌ڕێگه‌ی ئهوکۆنسێرتهوه په‌یامه‌که‌مان بگه‌یه‌نمه گه‌له‌که‌م، له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزۆنه‌وه بتوانم له‌گه‌ڵ په‌خشکردنی ئه‌و کۆنسێرته‌دا، مێزگردێکی هونه‌ریش بکه‌ین تاگرفتهکانی هونه‌ری کوردیی له ئیستادا تاو‌و توێ بکه‌ین.لێ من پلانم بۆ دانابوو کردبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکدا، وا ده‌رنه‌چوو، بۆنمونه ته‌له‌فیزۆنی (KNN) کۆنسێرته‌که‌یان بڵاوکرده‌وه زومی کامێرهکهشیان کرده من، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون که مێزگردێکمان بۆ بکه‌ن، من له‌گه‌ڵ زاگرۆز تێڤێش و نه‌ورۆز تێڤێش چاوپێکه‌وتنم کرد. که‌چی پێش ڕۆیشتنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ که‌ناڵی تردا وا بڕیاریان دا بوو، که کۆنسێرته‌که‌مان بڵاوکهنهوهو له‌گه‌ڵ خۆشما گفتوگۆ بکه‌ن، نه‌ک نه‌یان کرد، به‌ڵکو هه‌ر ئاماده‌ش نه‌بوون سی‌دیی کۆسێرتهکهشم لێ وه‌ربگرن.
کوردستان ڕۆحمانه، ڕۆحیشمان مۆسیقایه، وا خه‌ریکه ڕۆحیشمان ده‌کوژن
کوردستانپۆست: ده‌کرێ بزانین چ هۆکارێک له‌پشتی ئه‌و خهمساردیهوهو بووه؟ هۆکارێکی سیاسیی بوو، یاخود ئیره‌یی بردن به که‌سایه‌تیت، که خۆتان تائه‌م کاته پاراستوه به‌و مانایه‌ی ئیتمای حیزبی خۆتان پاراستووه؟
نامدار قه‌ره‌داغی: من خۆم په‌یوه‌ندی سیاسیم به‌هیچ حیزبێکه‌وه نییه، بۆیه باوه‌ڕیشم وایه هونه‌رمه‌د باشتره ئازادبێت و سه‌رگه‌رمیی هونه‌ره‌که‌ی بێت، هونه‌رمه‌د به‌هونه‌ره‌که‌ی ده‌توانێ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی بکات، من نازانم هۆکاری چی بووه؟ وه‌ك ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئیرهیبردن بێت، ڕه‌نگه وابێ، نازانین ناحاڵی بونێک هه‌بێ ئه‌شێ ئه‌وه‌ش بێت که‌که‌سی نه شیاو له‌شوێنی شیواو بێت به‌دووری نازانم، چونکه هه‌موو شتێک له‌و ووڵاته‌ی ئێمه ڕوو ده‌دات به‌داخه‌وه!
کوردستانپۆست: ده‌کرێ بزانین بۆچی؟ جیاوازی ده‌کرێت له‌به‌ینی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵات، ژماره‌یه‌کیان زۆر ده‌بینرێن و چه‌ند که‌سێکیان به‌دڵشکاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆچی؟
نامدار قه‌ره‌داغی: پێشتر ووتومه هونه‌رمه‌ند کێیه؟ هه‌رچی گۆرانی ووت مانای وانییه ئه‌و که‌سه هونه‌رمه‌نده. ڕۆیشتنه‌وه‌ی به‌لێشاوی ئه‌وانه‌ش، کۆمه‌ڵێک هۆکاری سه‌مه‌ره‌ی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات دارانن، یان چاکتر بڵێم ئه‌وانه‌ن، که له‌وێدا جێگه‌یان گرتووه، واته له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندندا.
له‌وێ خزم خزمێنه و ناسیاویی و مه‌زاج کاری خۆی ده‌کات، ئه‌وانه و جگه له‌نه‌بوون یان که‌می هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، لای نه‌وه‌ی نوێ، ڕه‌نگه وابێت، که ئێمه کیانێکمان هه‌یه و ئیتر ترس ڕه‌ویوه‌ته‌وه، من پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم ترس هێنده لێمانه‌وه نزیکه زۆر له جاران زیاتر و خراپتر، ئه‌و ده‌مه‌ی به‌عس مابوو ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رپه‌رچی هه‌موو شتێکمان ده‌دایه‌وه یاریمان به‌ئاگر ده‌کرد، ئه‌وه ئێمه‌بووین به‌رگریمان ده‌کرد و نه‌مانهێشت که‌لتوره‌که‌مان ئه‌تک بکرێت، به‌ڵام ئێستا به‌ده‌ستی خۆمان له‌سایه‌ی حاکمێتی کورده‌وه، نه‌ک که‌لتوره‌که‌مان ئه‌تک ده‌که‌ین به‌ڵک و مۆسیقا و هونه‌رمان وا ناشرین کردووه، خه‌ریکه گوێگرتن له‌مۆسیقای کوردی له‌م سه‌رده‌مه ده‌بێته تاوان کردن، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نه‌کان و ئه‌و کاره هونه‌ریانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی به‌به‌رهه‌می ده‌هێنن.
کوردستانپۆست: هونه‌ری تاراوگه، یان هونه‌ری ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینی، که ئاوازه‌کان ڕه‌سه‌نایه‌تی کوردی پێوه نه‌ماوه ڕێک کۆپیه‌کی، تورکی، عه‌ره‌بی، فارسی، ڕه‌نگه ڕۆأئاواییش بێت، پێت وانییه ئه‌مه شێوه‌یه‌ک بێت لهئهنفالکردن؟
نامدار قه‌ره‌داغی: پێشتر ووتم هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی زۆر گرنگه، ئه‌وه به‌س نییه تۆ به‌کوردی گۆرانیی بڵێیت. ئه‌و کاته‌ی حیزب ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کدا ده‌گرێت، هونه‌رو مۆسیقا‌و گۆرانیش بێ به‌ش نابێت له‌و داگیرکردنه، جاران ئێمه بڕوامان به‌فلته‌ر کردن بوو ده‌بوو گۆرانیبێژ، جگه له‌وه‌ی ده‌نگی خۆشه، چه‌ند شاره‌زایه‌کیی تری هونه‌ریی هه‌بێت، هه‌نووکه زۆر گۆرانی هه‌یه، که به‌داخه‌وه بێ پلان خۆی بهماڵهکانماندا ده‌کات، گۆرانیبێژ به‌س هونه‌رمه‌ند نییه هیچ له‌هونه‌ری گۆرانی نازانێ ده‌نگی ناخۆشه، تیکستی گۆرانێکه‌ی له‌قسه‌ی سه‌ر جاده ده‌چێت، وه‌ک ووتم تۆ دوور له ویستی خۆت ده‌بێ گوێی لێبگریت ئه‌م که‌ناڵانه گوێچکه وحه‌زی هونه‌ری گه‌له‌که‌مانیان تێکداوه، ئه‌مه ترسناکه، چونکه ئه‌مه دوورمان ده‌خاته‌وه له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، وامان لێ ده‌کات کوردبوون بابه‌تێکی لاوه‌کی بێت.
هونهردهبێ بپارێزێت، هونه‌ر و مۆسیقا په‌یامی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادیی مرۆڤه‌کانه ناکرێ هه‌موو که‌س ده‌ستی تێوهرب دات، جگه له‌وه‌ی زۆریان نازانن چی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی ده‌کرێت تاوانیشه به‌رامبه‌ر به‌که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان، وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌نفالکردنه، ئه‌نفالی هونه‌ر.
کوردستانپۆست: له‌م کاته‌دا ڕه‌شبینی و گه‌شبینیی تۆ تا کوێیه؟
نامدار قه‌ره‌داغی: من ڕه‌شبین نیم و گه‌شبینیش نیم، له‌دوای ڕاپه‌ڕین کاری هونه‌ریی کراوه له هه‌مووی خۆشتر خه‌ڵک تامی (ئازادیی)ان کرد به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێمه‌دا، پاشان هونه‌رمه‌ندان که‌م یان زۆر ده‌چنه به‌شه داگیرکراوه‌کانی تری نیشتمان و له‌وێ مۆسیقا لێده‌ده‌ن وهونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌کانی تریش دێن، مۆسیقا ئاشتی کردوینه‌وه، جگه له‌وه ئیستا ده‌یان گروپی مۆسیقا هه‌یه، کتێب هه‌یه له‌سه‌ر مۆسیقا، ئاله‌ت هه‌یه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێمه‌دا زۆر پیشکه‌وتن هه‌یه، ده‌یان گه‌نجی خوێن گه‌رمیش هه‌یه که ده‌کرا ده‌سه‌ڵات ئه‌مانه باشتر په‌روه‌رده بکات و سبه‌ینێیه‌کی گه‌شتریان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ڕه‌شبینم به‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ی گۆرانییه، که ئه‌م هه‌موو کلیپه‌ی بۆ ده‌کرێت، زۆرجار وێنه‌کان هیچ له‌گه‌ڵ ویقار و تێکستی گۆرانیه‌که‌دا نایه‌ته‌وه، لێ به‌ڵێ لهکاناڵهکانهوه وه‌ک حه‌بی گولاج هه‌موو سه‌ره کاتژمێرێک ده‌رخواردمان ده‌ده‌ن، ده‌بێ سه‌یری بکه‌ین و گویش له‌و گۆرانیانه بگرین که به‌س گۆرانی نییه و هیچ په‌یامێکی تیا نییه.... به‌داخه‌وه.
کوردستانپۆست: ئیستا دیارده‌یه‌کی سه‌یر ده‌بینین گۆرانی کوردی و عه‌ره‌بی (میکس) تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، داخۆ عه‌ره‌بێک به تامه‌زرۆوه گوێ بۆ به‌شه کوردێکه‌ی ده‌گرێت، چی له‌پشتی ئه‌م کاره‌وه‌یه؟
نامدار قه‌ره‌داغی: من نازانم چه‌ند ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌یه، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من بزانم عه‌ره‌ب پێویستی به‌وه نییه، ئێمه هونه‌ریی ئه‌وان پێش بخه‌ین، ژماره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌بانه چه‌نده بۆ ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی ئێمه هونه‌ره‌که‌یان به‌کارهێناوه، ئێمه بۆ بیکه‌ین؟ من له‌گه‌ڵ خزمه‌تکردنی هونه‌ری عه‌ره‌بیدا نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر بشکرێت ده‌بێ به‌ئامانه‌ته‌وه هه‌م خاوه‌نی تێکسته‌که و هه‌م ئاوازدانه‌ره‌که دیاری بکرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی دزییه‌وه، ئاخر ئێمه جگه له ڕیاییکردن هیچمان بۆ نامێنێته‌وه کاتێک ئاوا باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دنیا جوانه‌ی که‌لتوری کوردییدا هه‌ڵده‌ده‌ین و خه‌ریکی کاری لاوه‌کیی ده‌بین، که گه‌له‌که‌مان هیچ پێویستی پێی نییه، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، که سه‌دان که‌ناڵی عه‌ره‌بی لهماڵهکانماندایه دوور له ویستی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵک ئازاده، ڕه‌نگه ڕووبدات گۆرانیی تورکی و یۆنانیش تێکه‌ڵ بکه‌ن، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ئه‌وان خاوه‌نی نیشتمانی خۆیانن.
کۆردستانپۆست: ئه‌و هۆنراوانه‌ی ئێستا بۆ گۆرانی کوردی هه‌ڵده‌بژێرێن، به‌ڕێزتان چۆن ده‌یبینن؟
نامدار قه‌ره‌داغی: به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه گوێم له‌هه‌نێ گۆرانی ده‌گرت له‌ناخه‌وه گریانم ده‌هات بۆ هه‌ڵبه‌ستی میلۆدی کوردی، ئاخر له‌قسه‌ی سه‌رجاده‌ش تێپه‌ڕیوه بۆ نموونه:
(
ده‌توخوا تۆ وه‌ره بۆ لام، من دێم بۆلات، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌یه‌یت منیش نایه‌م
).
کۆمه‌ڵێ له‌م ووشانه‌یه و ناوی نراوه گۆرانی، به‌ڕاستی هیچ مۆرکێکی هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی نییه، ئاخر هه‌رکه‌سێک هه‌ڵده‌سێ ئه‌م قسه بێتامانه ده‌کات به گۆرانی و ئاوازێکی عه‌ره‌بی فارسی تورکی بۆ ههڵدهپڕوکێنن، تراژیدیا له‌وێدا نییه، به‌ڵکو له بڵاوبوونهوهکهیدایه، هێنده که‌ناڵه کوردێکان زۆرن هه‌رمه‌پرسه هه‌مووی به‌شه‌رتی چه‌قۆ لێی ده‌ده‌ن، خۆ ته‌کنه‌لۆژیایه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ، که له‌ڕێگه‌ی یۆتۆبهوه به‌سانایی بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌موو که‌س له‌ماڵی خۆ یه‌وه ده‌توانێت به‌و کاره هه‌ستێت.
کوردستانپۆست: به‌لای به‌رێزتانه‌وه گۆرانیبێژ کێیه داخۆ پێناسه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ناسینیان؟
نامدار قه‌ره‌داغی: له ڕاستییدا ده‌بێ ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه لای گه‌له‌که‌مان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌ترسی تواندهوهمان له‌سه‌ره، وه‌ک نه‌ته‌وه، ده‌بێ گۆرانیبێژه‌کانمان، جودابن لهگۆرانیبێژی ڕۆژئاوایی، ئه‌مان ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له‌سه‌ر نییه. به‌لای منه‌وه گۆرانیبێژ، ده‌بێ ده‌نگی خۆش بێت، توانای ووتنی گۆرانی هه‌بێت، شاره‌زای له هونه‌ردا هه‌بێت، هه‌ستی هونه‌ریی به‌هێزی هه‌بێت، شاره‌زایی له‌بنه‌ماکانی هونه‌ردا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئاله‌تێکی مۆسیقاش بزانێ باشتر، چونکه له ئه‌وروپا مه‌رجی بوون به‌گۆرانیبێژ، ئه‌وه‌یه شاره‌زاییت هه‌بێت له سه‌ر لێدانی ئاله‌تێکی مۆسیقا، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاله‌ته هارمۆنیانه وه‌ک، گیتار، پیانۆ، وه‌ک کورد ده‌بێ ڕه‌وشتی به‌رز بێت، نمونه بێت چونکه ئه‌و ده‌بێته کونسوڵ و سه‌ر به‌هه‌موو ماڵێکدا ده‌کات.
کوردستانپۆست: ئه‌م خالانه‌ی تۆ بۆ پێناسه‌ی گۆرانیبێژ، ڕامان ده‌گرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا، داخۆ ئێمه وه‌ک کورد گورانیبێژمان هه‌یه؟
نامدار قه‌ره‌داغی: بێگومان گۆرانیبێژمان هه‌یه، لێ ژماره‌یان که‌مه، به‌ڵام خه‌ڵکانی بهئهزمونمان زۆره له‌کۆنیشدا هه‌ر وابووه، گۆرانیبێژه‌کانمان، مۆسیقاژه‌نه‌کان کۆمه‌کیان کردوون و ئاشناییان کردون به‌مه‌قام و به‌سته، دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و دیاریان لێ ده‌رچوه، بۆ نمونه هه‌رخۆی (ناسری ڕه‌زازی) ده‌ڵی من نیوه‌ی له‌شم ئیش ناکات، به‌وسیفه‌ته‌ی که مۆسیقا نازانێ به‌ڵام ناسر هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی کورده، زۆربه‌ی پێناسه‌کانی تێدایه، به‌دی ده‌کرێت خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆره، بیرمان نه‌چێت ئێمه له‌نیشتمانێکی داگیر کراودابووین، بۆیه هونه‌رمه‌ندانمان وه‌ک پێویست ڕێگه‌ی ته‌ندروستیان نه‌گرتۆته به‌ر هه‌میشه کاره‌کان به‌دڵی ئێمه نه‌چۆته پێش، ئه‌وه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه. ئاخر تۆ له‌نیشتمانێکی هه‌ڵواسراودا ناتوانی هونه‌رمه‌ند پهروهردهبکهیت، له مه‌حاڵ ده‌چێت، که‌چی لهئازادیشدا نه‌مان توانیوه، ئه‌وه وه‌ک پێویست بکه‌ین، هۆکار زۆره زۆرمان باسکردوه.
کوردستانپۆست: لاتان وایه پلان هه‌بێت له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، که هونه‌رمه‌ند به ڕێگه ته‌ندروسته‌که‌ی پهروهردهکرێت تا له و پاشاگه‌ردانییه، هونه‌ر ڕزگاربکه‌ین؟
نامدار قه‌ره‌داغی: به‌داخه‌وه، من ئه‌و پلانه نابینم، ده‌کرا شتگه‌لی زۆر چاکتر بکرایه بۆ هونه‌ر ده‌کرا هونه‌ر تێکه‌ڵی ده‌زگا حیزبێکان نه‌کرایه، هونه‌رمه‌ندیش تۆزێ ئاگای له عێزه‌تی نه‌فسی خۆی بوایه، ده‌کرا که‌سی شیاو بۆ جێگه‌ی شیواو دابنرایه، ئه‌و هه‌موو پاره‌یه ئاوا به‌هه‌ده‌ر نه‌درایه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و هه‌موو گۆرانییه پوچانه، که هیچ خزمه‌ت به دۆز و هونه‌ری گه‌له‌که‌مان ناکات
هونه‌ر و مۆسیقا ده‌توانێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری به‌رێت، ده‌کرێ گۆرانیه‌ک ببێته پێشره‌وی گۆڕانکاری و تالێواری ئازادی بمان بات، چونکه مێژووی ووڵاتان پڕه له‌و شتانه، لای ئێمه هونه‌رمه‌ندان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا هونه‌ر بۆته کاڵایه‌ک زۆرکه‌س بازرگانی پێوه ده‌کات، ئاخر ژماره‌ی ئه‌و سرود و گۆرانییانه که‌م نه‌بون بۆ سه‌دام و به‌عس وتران، کوان؟ ئێستا ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جدییه‌یه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بیکات؟
کوردستانپۆست: تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئێمه ئاگادارین تۆ له مۆسیقا دانه‌بڕاویت له‌م تاراوگهیهشهوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌کردنی قوتابی کوردیت، داخۆ تا کوێ سه‌رکه‌وتوو بوویت؟ خێزانه کورده‌کان چۆن له‌کاره‌کانت ده‌ڕوانن، ئه‌و قوتابییانه چه‌نده له ڕێی فێربونی مۆسیقاوه نیشتمانیان خۆش ده‌وێت؟
نامدار قه‌ره‌داغی: من نازانم تا کوێ سهرکهووتوبووم؟ به‌ڵام له‌سه‌نته‌ری که‌لتوری نه‌ورۆز له‌شاری لایدن له ووڵاتی هۆڵه‌ند توانیومانه قوتابخانه‌یه‌کی مۆسیقا بکه‌ینه‌وه به‌ناوی(نامۆ) له ڕێگه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌وه توانیومانه کۆمه‌ڵێک قوتابی پێبگه‌یه‌نین، که به بنه‌ماکانی مۆسیقا ئاشنابن، وه‌کو مهڵیکمان له‌و گه‌نج و منداڵانه دروستکردوه له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانیومانه دایک و باوکه‌کانیش له‌سه‌ر خوانێک کۆکه‌ینه‌وه، به‌ده‌یان چالاکیمان کردوه، ئه‌و گه‌نجانه‌مان دوورخستۆته‌وه له ونبوون ئاشنامان کردوون به که‌لتور و هونه‌ریی میلله‌ته‌که‌یان، زمانه کوردییه‌که‌یان له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌هێز به‌وه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه نیشتمانیشیان خۆش ده‌وێت و خۆیان به‌خاوه‌نی کوردستان ده‌زانن. من ده‌ڵێم که ته‌نها قوتابخانه‌که‌ی ئێمه به‌س نییه بۆ هه‌موو ئه‌وروپا، به‌ڵام ده‌سپێکێکی خراپ نییه، بریا بمان توانیایه له هه‌موو جێگه‌یه‌ک ئه‌وه‌مان بکردایه و چه‌ندین قوتابخانه‌مان بکردایه‌ته‌وه.
کوردستانپۆست: داخۆ تاک و ئیستا له ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه هیچ کۆمه‌کێکتان پێکراوه؟ یاخود پێزانینیان بۆ ئه‌م کارانه‌تان تا کوێیه، به‌رهه‌مه‌کانتان په‌خش کراوه له که‌ناله کوردییه‌کانه‌وه؟
نامدار قه‌ره‌داغی: به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه زۆر په‌راوێز خراوین، کۆمه‌کێکی وانهکراوین، که شایسته‌ی ووتن و باسکردن بێت، ئێمه هه‌موو کاره‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌رک و ماندوبونی خۆمان کردووه. زۆرجاران پێمان وتوون: وه‌رن وێنه‌ی ئه‌و کۆنسێرته گه‌وره‌یه به بێ به‌رامبه‌ر بگرن بۆ خۆتان، ته‌نها پیشانی بده‌ن و به گه‌له‌که‌مان بڵێن ئه‌ها کوردانێک هه‌ن سه‌رگه‌رمی پاراستن و پێشخستنی هونه‌ریی کوردین، ئه‌وان خه‌م ساردیان کردوه و به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون.
کوردستانپۆست: ماندوومان کردن ببورن ئه‌گه‌ر دوا په‌یڤت بڵێیت؟
نامدار قه‌ره‌داغی: سه‌ره‌تا ده‌بێ بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی جودا بکرێته‌وه له هونه‌ر، دوای ئه‌وه مۆسیقا وانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بێت هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ستپێبکرێت تا دواپله‌ی خوێندن. مۆسیقا خۆراکی گیانه، گه‌لێک مۆسیقای ڕه‌سه‌نی تیابێی، ئه‌و گه‌له گه‌لێکی نه‌مرو زیندوو ده‌بێت. با ئێمه سوود له ئه‌زمونی ئه‌وانه وه‌ربگرین، که له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خۆیان ماندوو کردوه و خوێندنی باڵایان خوێندووه له‌سه‌ر مۆسیقا، به‌داخه‌وه من ته‌نها گله‌یم هه‌ر له ده‌سه‌ڵات نییه، گله‌یشم له هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندیش هه‌یه، که خۆیان هه‌رزانفرۆش کردوه، ده‌بوو وانهبونایه. ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه ده‌یانتوانی یه‌کێتیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ریی دروست بکه‌ن، که نێتیان خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت. ئاخر ئه‌مه تراژیدییایه ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌توانین سێ چوارێکمان له‌ده‌وری یه‌ک کۆببینه‌وه، ئیتر چۆن ده‌توانین خزمه‌تی گه‌ل و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌مان بکه‌ی؟ قسه زۆره وابزانم زۆریش وتراوه، خۆزگه له‌جیاتی قسه کردار ده‌کرا. لام وایه هونه‌رمه‌ند بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای گه‌له‌که‌ی، هونه‌ره‌که‌ی به‌زیندوویی و نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین مۆسیقا ده‌توانێت زۆر شت بکات، که شایسته بێت بۆ ووڵات و کێشه‌ڕه‌واکه‌ی. مۆسیقا ده‌توانێ له‌سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌دا بێت.
سوپاس بۆ ئێوه‌ش.
چه‌ند وته و قسه‌یه‌کی مامۆستا زامدار قه‌ره‌داغی:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر
ئەرشیفی (کوردستانپۆست)ی نووسەر
بۆچی دیارده‌ی دزی له هه‌ولێر روو له زیادبوونه ؟!.
به مه‌به‌ستیی کوشتن ئه‌م ئێواره‌یه یه‌کێتیی نیشتیمانی ویستی سه‌باح عه‌لی قاره‌مان بفڕێنێ
له کۆڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار له ستۆکهۆڵم، جه‌لالییه‌کان ویستیان له قادر نادر بده‌ن
Facebook
کۆمێنت بنووسە