پاراستن دوا ئينزاری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كردووه!
Monday, 14/11/2011, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست- هەولیرسهرچاوهيهك له ئاسايش و پاسه‌وانه‌كه‌ی ته‌لار فايه‌ق به‌ڕيوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌و نهينيه گرنگه‌ی بۆ ئاشكرا كردووين، كه به دوا ئينزاری پاراستن ناسراوه، به‌وه‌ی نابێت هيچ به‌رپرسێكی پارتی و پاراستن و حكومه‌ت له ليستی پارتی، له‌كاتی گهرانهوهيان به ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر، پشكنينی (ئايدز)يان بۆ بكريت!
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ته‌نها له ماوه‌ی پێنج رۆژ پێش جه‌ژنی قوربان، زياتر له ٥٠٠ به‌رپرسی گه‌وره‌ی پارتی و پاراستن و ده‌زگا حكوميهكانيان سه‌ردانی توركيا و لوبنان و دوبهيان كردووه،تا گه‌يشتنی ئه‌م هه‌واله زياتر له ٤٠٠ كه‌سيان گه‌راونه‌ته‌وه، هيچ كامێكيان ماوهيان نه‌داوه، كه پشكنينی ئايدزيان بۆ بكرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئهوروپاشەوە به داواكاری پارتی بگه‌رێته‌وه ئه‌و برياره ده‌يانگرێته‌وه پشكنينی ئايدزيان بۆ ناكريت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاسايش و به‌شی پشكنينی فرۆكه‌خانه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه پشكنيان بۆ دهكريت كه سه‌رب ه پارتی نيین!
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌لار فايه‌ق به ئاشكرا ووتويه‌تی، له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٥٠٠ به‌رپرسی بۆچی چوونه‌ته لوبنان و توركياو قبروس ئەگه‌ر بۆ رابواردن و خۆبەتاڵکردنەوە نه‌چووبن؟ وەک خۆشتان دەزانن، ئيستا ريژه‌ی نه‌خوشی ئايدز له‌و باشووری کوردستان له زيادبووندايه، به‌و پێیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئيجرائهتانه نه‌كه‌ين ئه‌وا ساڵێكی ديكه به هه‌زاران كه‌س له كوردستان به‌هۆی به‌رپرسانه‌وه تووشی ئايدز ده‌بن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست