چەند سایت و رۆژنامەی ئیرانی هەواڵی دەستگیرکردنی مافیا ئیتاڵیایەکەیان بڵاوکردەوە
Thursday, 19/04/2012, 12:00
چەند رۆژنامە و سایتێکی ئێرانی بە زمانی فارسی ئەو
هەواڵەیان بڵاوکردەوە، کە لە کوردستانپۆستدا پێش چەند رۆژێک بڵاومانکردبوویەوە، سەبارەت بەو پەرلەمەنتارەی فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو، کە دوو جاریش خەلاتی مەسعود بارزانی کردبوو،
سایتی پایگای تحلیلی کردها، بەشێک لە هەواڵەکەی کوردستانپۆست و
گفتوگۆی کوردستانپۆست لەگەڵ د. جاسم خۆشناو کردۆتە فارسیی، لەگەڵ ئەو کورتە نووسینەی بەناونیشانی (
مافیاکانی ئیتالیا بە مەسعود بارزانیان رابوارد) بڵاومانکردۆتەوە، لەگەڵ ئەو وێنەیدا کە هەردوو مافا رەسەنی کوردیی و ئیتاڵیامان لە پاڵ یەکدا دانابوو.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینی هەوالە فارسییەکە:
http://www.kordha.ir/?p=1486&tp=NE
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست