بروسكه‌يه‌كی هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د كورده به‌رپرسی لقی ٤ ی پارتی، مه‌سعود بارزانی توره ده‌كات
Thursday, 01/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری لقی ٤سهرچاوهيهك له مه‌كته‌بی راگه‌ياندن و رۆشنبيری لقی ٤ پێی راگه‌ياندين، كه دوای ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیی له مووچه‌ی بە ناو پێشمه‌رگه‌كانی شۆرشی گولاَن، كه زياتر له ٢٠٠ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی گولان له‌لايه‌ن دوو به‌رپرسی پارتیيه‌وه خوراون و به ته‌زوير واژوويان له‌سه‌ر كراوه، هه‌را و كيشه و ئاژاوه‌يەكی زۆری لە سنوری لقی ٤ی پارتی له سليمانی گرتۆتەوە، تا ئه‌وه‌ی گه‌يشتبووه ئه‌وه‌ی شه‌ريكی زۆر گه‌وره‌ی لێبكه‌ويته‌وه، به‌ناچاریی هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده به‌رپرسی لقی ٤ی پارتی له سلێمانی له‌رۆژی سێ شەممە بروسكه‌يه‌كی به په‌له‌ی بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ناردووه، داوای کردووە کە به‌په‌له فريابکەوێت و كيشه‌كه چارەسەر باکات و سزای تاوانباران و ته‌زويرچيەکان بدات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، كه مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده توره بووه، رۆژی چوارشەممە برياری داوه، ليژنه‌يه‌كی هاوبه‌شی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه به زووترين كات راپۆرتی ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌ی بۆ به‌رز بكريته‌وه.
ئه‌مرۆش محمه‌د شێخ حسين، كه له په‌يوه‌نديیه‌كانی لقی ٤ ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه هاواری كوری شێخ ته‌های برای شه‌هيد ملازم سه‌يد كه‌ريم ٣٥ مووچه‌ی به ته‌زوير وه‌رگرتووه، لوقمانه چاوشين پاسه‌وانی ليوا ئه‌حمه‌د به‌ڕيەوه‌بەری خانه‌نشينی پێشمه‌رگه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ٢٥ مووچه‌ی به ته‌زوير بۆ چه‌ند مانگێك وه‌رگرتووه،ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه كه به پيی ليژنه‌كه ملازم ئه‌حمه‌د ناسراو به ليوا ئه‌حمه‌د به‌ريوه‌به‌ری خانه‌نشينكراوانی پيشمه‌رگه، ئه‌مه دووه‌مين تاوانه له‌لايه‌ن خۆی و پاسه‌وانه‌كه‌يەوه ئاشكرابووه به‌وه‌ی خۆيشی له‌ماوه‌كانی رابردوو سه‌دان كه‌سی له جاش و ئه‌من و پياوانی رژيمی به‌عسی به ناوی پيشمه‌رگه‌وه خانه‌نشين كردووه‌و، ئه‌مرۆش پاسه‌وانه‌كه‌ی مووچه‌ی ده‌يان پيشمه‌رگه‌ی گولانی به ساخته دزيووه.
ئه‌وه‌ی شايانی ووتنه، وا بڕیار بوو کە ليژنه‌كه فه‌ريق شيروانی تێدا نەبێت، به‌لام بۆ ده‌رباز كردنی ليوا ئه‌حمه‌د و پاسه‌وانه‌كه‌ی به له‌گه‌ل ليژنه‌كه به‌شداری كردووه، ئه‌وه‌ش زانراوه له زاری به‌كری حساباته‌وه به‌شداری فه‌ريق شيروان بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ريته‌وه تا ليوا ئه‌حمه‌د نيهنيه‌كانی فه‌ريق شيروان ئاشكرانه‌كات.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه سه‌دان كه‌س كه جاش بوونه‌و پياوی ئه‌منی رژيم بوون له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه به دياری و به‌رتيل خراونه‌ته ليستی پيشمه‌رگه‌كانی گولانه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست