کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند ژاڵه‌ی ڕه‌حیمی بۆ کوردستانپۆست

Sunday, 15/03/2009, 12:00


کاك كمال گیان سڵاو!

هاوڕێ له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت هیوادارم هه‌رده‌م له‌ كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن.

كاك كمال گیان
من روژنامه‌وان نیم و سیاسه‌تمداریچ نیم، به‌ڵكوو ته‌نیا گورانیبێژێكی ئه‌م خه‌ڵكه‌م كه ‌له‌همان كاتدا خه‌مخوریچیانم و پێم خوشه ‌له‌ هه‌موو بوارێكدا سه‌ركه‌ون. و پێم وایه‌ ‌له‌ته‌واوی ئه‌م ماوه‌ كه ‌كاری هۆنه‌ریم بۆ خه‌ڵكی كورد كردووه، توانیبێتم ئه‌م دڵسوزیه‌م، به‌كاره‌كانم پێان سابت كردبێت، دڵنیایشم كه‌ خودی جه‌نابتان ئه‌م راستیه‌ێ منتان قبووڵه. منتان وه‌كوو گورانیبێژێكی خه‌ڵكی خوش ده‌وێت.
ده‌سه‌ڵات باش بێت یان باش نه‌بێت ئه‌وه ‌ئیشی من نییه ‌كه ‌به‌خه‌ڵك بڵێم، با من وه‌كوو هونه‌رمندێك ته‌نیا ئیش بكه‌م و قسه‌كانم له ‌نێو دڵی هه‌موو چین و تویژێكی خه‌ڵكدا بره‌وی هه‌بێت و خوم نه‌خه‌مه ‌نێو به‌ره‌ێكه‌وه‌ دژ به ‌به‌ره‌ێكی تر. بێڵین با من به ‌هۆنه‌ره‌كه‌م قسه ‌بكه‌م. كاتێ ئه‌ڵێم ''ئه‌وه ‌وڵاته‌كه‌ی منه‌ سزای خوشه‌یستنێك مردنه'' پێم وایه‌ ‌زور شتم وتووه.

كاك كمال ئێنتزارم نه‌بوو كه ‌ئێوه ‌ئیعتباری من وه‌كوو خه‌ڵكی تر سه‌یر كه‌ن و من بخه‌نه ‌موقعیتێك كه ‌مه‌جبوور بم هه‌وڵی زور بده‌م به‌و هێزه ‌لاوازه‌مه‌وه ‌كه ‌ئێعتباره‌كه‌ی خوم بستێنمه‌وه و ئێوه ‌یاری به‌ئێعتباری من بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده ‌كه ‌له ‌روژنامه‌ێ مێدیا وتبووم به‌س بوو. به‌ڵام سایته‌كه‌ی ئێوه‌ خه‌به‌ره‌كه‌ی زور گوریبوو زاقتری كردبووه‌وه ‌و منی خسته ‌حاڵه‌تێك كه ‌به ‌روژنامه‌ی مێدیا بڵێم ئێوه ‌پرنسیبی روژنامه‌وانی نابه‌نه ‌پێشی له‌ حاڵێكدا ئه‌و به‌سته‌زمانانه ‌زور شتێكی به‌رجسته‌ی دژ به ‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌زمانی منه‌وه ‌نه‌وتبوو، به‌ڵام سایته‌كه‌ی ئێوه ‌ئه‌م ئاوره‌ی بۆ منی هه‌ژار هه‌ڵكرد.
پێم وایه ‌‌هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر راستی ناتوانێت خزمه‌ت به ‌مروڤ بكات. ئوردوگاێ سوسیالێتی له‌به‌ر راست نه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك روخا. كه‌وایه ‌‌ئه‌بێت راستی بكه‌ینه ‌مبنا بو روبه‌روو بوون له‌گه‌ڵ گرفته‌كان.
راستی ئه‌م موزوعه ‌ئه‌وه ‌بو كه ‌نه‌فه‌رێك له ‌كردستان ساڵی 2006 كه ‌هیچ پێوه‌ندی به‌بواری هۆنه‌ریچه‌وه ‌نه‌بوو به ‌من پێشنیارێكی نابه‌جێ دا كه ‌له‌ مقابل دا 500 متر زه‌ویم پێ بدات من هه‌ر ئه‌و كاته ‌وه‌ڵامی خوم پێدا وردم كرده‌وه. من نه‌مده‌ناسی و نه‌مده‌زانی له ‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵه‌یه‌‌ ‌یان نه. به‌ڵام من له ‌به‌رانبه‌ر كاری هۆنه‌ری كردن بۆم هیچ پێشنیاری نابه‌جێم پێ نه‌دراوه ‌و به‌راستیش كاك فه‌له‌ك وه‌زیری روشنبیری زور رێز و قه‌دری گرتم راسته ‌هیچ له‌و ده‌ستورانه‌ كه ‌دای بۆ یارمه‌تی هۆنه‌ری به ‌من هه‌ر جێ به‌جێ نه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ من زور محته‌رم بوو. كه‌وایه ‌‌ویژدان نییه ‌بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه ‌كه ‌له‌گه‌ڵیان نه‌بووم كاری هۆنه‌ریم بۆ نه‌كراوه. راسته ‌ئه‌گه‌ر من ئه‌و پێشنیاره‌م بۆ 500 متر زه‌وی قبووڵ بكردابات 500 كانیتر به‌شوێنیه‌وه ‌ده‌هات و منی ده‌وڵه‌مند ده‌كرد كه ‌بتوانم كاری هۆنه‌ری باشتر بكه‌م له‌م رووه‌وه ‌شایه‌‌ت بكرێت بڵێم چوون من ئه‌و كه‌سه ‌نه‌بووم ئه‌و جوره ‌پێشنیارانه ‌قبووڵ كه‌م كه‌وایه ‌‌كاری هونه‌ری كردنیچ بو من زور به‌سه‌ختی ده‌كرێت.
به‌هه‌رحاڵ هیوادارم مه‌نزوره‌كه‌ی خومم پێتان گه‌یاندبێت كه ‌له‌به‌ر ئه‌وه ‌كه ‌ئێوه ‌زور به ‌زاقی ئه‌و خه‌به‌ره‌تان بڵاو كرده‌وه ‌نووسیتانه ‌كه ‌''ژاڵه ‌بوێرانه ‌به‌دروشتی ده‌سه‌ڵات ئاشكرا ده‌كات '' به‌بێ ئه‌وه ‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خوم تاو توی ده‌ربێنن و هه‌روا كه ‌له ‌سه‌ره‌وه ‌وتم له‌به‌ر ئه‌وه ‌كه ‌من كاری هۆنه‌ری ده‌كه‌م و ئێوه ‌منتان خوش ده‌وێت نه‌مه ‌شیای واتان بكردبایت و لێتان به‌سه‌ختی دڵم ره‌نجاوه ‌و ڕه‌خنه‌ێكی جدیم لێتان هه‌یه‌.

تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر رێزی من ده‌گرن به ‌جورێ كه ‌نه ‌سێخ بسوزێ نه ‌كباب ئه‌و خه‌به‌ره ‌معالیجه ‌بكه‌ن و بڵێن روژنامه‌وانه‌كه‌ی ئێمه ‌به‌ هه‌ڵه ‌له ‌خه‌به‌ره‌كه ‌تێگه‌یشتووه. مشكلی ژاڵه ‌سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هۆنه‌ریه‌ كه ‌له‌لایه‌‌ن تاكه ‌كه‌سه‌وه ‌به‌رێوه ‌ده‌چێت و ئه‌مه ‌هه‌ڵه‌یه‌. له ‌راستیشدا كاك كمال مه‌به‌ستی من هه‌ر ئه‌مه‌یه‌. من له‌مقابله‌كه‌شما ئه‌مه‌م وه‌كوو خاڵێكی گرنگ وروژاندووه.
ژن له ‌كومه‌ڵگاێ ئێمه‌دا كاتی كاری هۆنه‌ری ده‌كات ئه‌بێت خوێ بو شتی وا ئاماده ‌بكات كه ‌به‌شێوه‌ێ دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. من ئه‌و شه‌خسه ‌ئه‌وڵ كه‌س نه‌بووه ‌ئاخر كه‌سییچ نابێت. بویه ‌‌لای من گرنگ نه‌بووه. ئه‌م مورده‌بو ئه‌وه ‌من باسم كردووه ‌كه ‌كابرا ئه‌وه‌نده‌ێ هه‌یه ‌‌كه‌ حازره ‌بۆ جێبه‌جێ بوونی پێشنیارێكی 500 متر زه‌وی ببخشێت.
له‌ كوتایی ببووره ‌كه‌ نامه‌كه‌م ئه‌وه‌نده ‌درێژی خایاند تكایه‌‌ هه‌رچی زوتر شتێكی باش خوتان بنوسن، كه ‌مسه‌له‌ن گرفتی سه‌ره‌كی بۆ ژاڵه ‌هۆنه‌ره‌كه‌ی بوه ‌كه ‌بایه‌‌خی پێ نه‌دراوه ‌و له ‌هه‌مان كاتدا نه‌فه‌رێك نه‌ك ده‌سه‌ڵات پێشنیارێكی نابه‌جی داوه. ‌ئێمه ‌داوای لێبوردن له ‌ژاڵه ‌ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر وشه‌ێك به ‌هه‌ڵه ‌له‌لایه‌‌نی ئه‌و بڵاو كرابێته‌وه. جورێك كه‌ خوتان حه‌تم له ‌من باشتر ئه‌یزانن.
منیچ ئیدی بۆ ماوه‌ێكی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌میشه‌كاری هۆنه‌ری ناكه‌م چوونكوو به‌راستی توانام نییه ‌و ئه‌و هه‌موو شه‌ره‌شم له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌بو كه ‌پێم خوشه‌كاری باش بكه‌م به‌ڵام بۆ خوم ناتوانم ئه‌وانیش حازر نین یارمه‌تی بده‌ن كه‌وایه ‌‌یان ئه‌بێت روو له ‌فارس كه‌م یان ئه‌وه‌ كه ‌گورانی هه‌ر نه‌ڵێم.
زور سپاستان ده‌كه‌م.

دڵسوزتان
ژاڵه
13/03/09

 کوردستانپۆست:  سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵ و نووسینه‌کان که‌ ڕیزیان له‌ هه‌ڵویستی خاتو ژاڵه‌ گرتبوو، ئێمه‌ هه‌موویمان لابرد، داوای لێبووردن ده‌که‌ین، که‌ چیدی هیچ نووسینیک له‌و باره‌یه‌وه‌ بلاوناکه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی کردیشمان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بوو، که‌ ئێمه‌ له‌و گفتوگۆیه‌دا ده‌رمان هێنابوو، درۆمان به‌ ده‌میانه‌وه‌ نه‌کردبوو، ئیستاش خۆی په‌شیمان بۆته‌وه‌، تاوان یان هه‌ڵه‌ی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات، که‌ تا ئیستا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ په‌یام و پیرۆزیی کاری هونه‌ریی نه‌گه‌یشتوون، پێیان وایه‌ ده‌بێت هونه‌رمه‌ند بێلایه‌ن بێت و چاوی خۆی له‌ ئاست هه‌موو کاره‌ ناڕه‌واکانی ده‌سه‌ڵاتدا بنووقێنیت، بێده‌نگ بێت، ته‌نها  کاری ئه‌وه‌ بێت گۆرانی بڵێت و تێبچه‌ڕێنێت، هه‌ر ئه‌م ناحاڵیبوونه‌شه‌ وای کردووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی تره‌وه‌، هونه‌رمه‌ندانی کورد، بێئاگا و بێهه‌ڵوێست بن،  ناشییانه‌ ڕه‌فتاربکه‌ن، بۆیه‌ له‌و ناحاڵییبوونه‌دا زۆربه‌یان ده‌چنه‌ پاڵ ده‌سه‌لات، یان بێ لایه‌ن ده‌بن.
پێویسته‌ بزانن، کاتێک ده‌سه‌ڵات و  سیسته‌م نا دیموکراتی ده‌بێت و سه‌رکرده‌کان ده‌بنه‌ دیکتاتۆر و خراپ ده‌بن، ئه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵکه‌یه‌ خراپه‌ ده‌که‌ن و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌!  ئه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ لێیان ناڕازین، نه‌ک ته‌نها ئێمه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، لێ ئێمه‌ ده‌بینه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک، ئیتر بێلایه‌نی چ مانایه‌تی پیرۆزی ده‌مێنێ؟
به‌مزوانه‌ش ئێمه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌ گفتوگۆگه‌ی ڕۆژنامه‌ی مێدیا و خاتوو ژاڵه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌

ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ من لێره‌وه‌ داوای لێبووردن له‌ براده‌رانی ستاڤی کوردستانپۆست ده‌که‌م، که‌ سه‌ربه‌خۆ ئه‌و کاره‌م کرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندییم پێیانه‌وه‌ کرد و ڕه‌زامه‌ندییانم وه‌رگرت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌ خه‌سته‌خانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌مدا مامه‌وه‌، ئاگام له‌ هیچ نه‌ما، نه‌متوانی ئاگاداری ڕووداوه‌کانی ئه‌و سێ چوار ڕۆژه‌ بم، دووباره‌ داوای لێبووردن له‌ براده‌رانی ستاف ده‌که‌مه‌وه‌.
ڵه‌گه‌ڵ ڕێزماندا

که‌مال جه‌مال موختار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە