کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محمود سه‌نگاوی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌زویراتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌کات

Saturday, 06/03/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراوو نزیك له‌ محمود سه‌نگاویه‌وه‌ پێ ی ڕاگه‌یاندین که‌وا هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خوله‌ سه‌نگاوی په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ چه‌ند که‌سێکی باوه‌ڕ پێکراوی خۆیه‌وه‌ له‌ووڵاتی سوید، که‌وا هه‌ستن به‌ ته‌زویر کردنێکی چڕوپڕ بۆ لیستی کوردستانی ، هه‌رهه‌موو خه‌رج و تێچوونه‌کانیشی له‌سه‌ر خودی محمود سه‌نگاویه‌.
به‌ڕێککه‌وت که‌سێکی نزیك له‌ کوردستان پۆست ئاگای له‌ ته‌زویری یه‌کێك له‌و که‌سانه‌بووه‌ که‌ محمود سه‌نگاوی ڕای سپاردبوون که‌ ناوی (کامه‌رانه‌) و له‌ نزیك یوتوبوری نیشته‌جێ یه‌ ناو براو جۆری ته‌زویر کردنه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بووه‌. ئه‌م که‌سه‌ سه‌رپه‌رشتی 10 ئۆتۆمۆبێلی شه‌خسی کردووه‌ که‌ په‌یتا په‌یتا نه‌فه‌ریان گواستوونه‌ته‌وه‌ بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان ڕۆژی 5/ 3 له‌مالمۆ ده‌نگیان داوه‌و بۆ ڕۆژی دواتریش 6 /3 هاتوون بۆ یوتوبوری به‌هه‌مان شێوه‌ جارێکی تر به‌ موسته‌مسه‌کاتی ته‌زویر که‌ یه‌کێک له‌ که‌سه‌کانی محمود سه‌نگاوی بۆی دروست کردبوون ده‌نگیان دایه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی نزیك کوردستان پۆست هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا دوو وێنه‌ی کامران ی بۆ ناردووین که‌ له‌ناو ڕیزی ده‌نگدانه‌که‌دا وه‌ستاوه‌ بۆ ده‌نگدان وێنه‌ که‌ی تریش که‌ له‌پاڵ ئۆتۆمۆبیله‌که‌یدا وه‌ستاوه‌ شاری مالمۆیه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ نائومێد بوون له‌ سه‌رکه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌نا ده‌به‌ن بۆ ته‌زویرو فێڵ کردن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە