نه‌قيب خالدی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌راست سه‌رانه له قۆمارخانهكانی هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت
Monday, 26/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ ههولێرسهرچاوهيهك له بهريوهبهرايهتی نه‌هێشتنی تاوان نزيك له جه‌ميل سورچی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه دوای قه‌ده‌غه‌كردنی گشت قۆمارخانهكانی ناو شاری هه‌ولێر، ماوه‌ی ٣ مانگه جارێكی ديكه به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌فسه‌ران و ڕێپێدراوانی نههيشتنی تاوانی هه‌ولێر به وه‌رگرتنی سه‌رانه ماوهيان داوه زۆربه‌ی قۆمارخانهكان بكرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئهوهباسكردووه كه نه‌قيب خاليد به‌ڕێوه‌به‌ری نههيشتنی تاوانی ناوه‌راستی هه‌ولێر مانگانه سه‌رانه و به‌رتيل له زۆربه‌ی قۆمارخانهكانی ئه‌و سنوره وه‌رگرتوه و بهردهواميشه، له‌وانه مانگی يه‌ك ملێۆن دينار له قۆمارخانهی سيروان وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و قۆمارخانهيهی پيش چه‌ند ماگيك هه‌ژار تهعجيلی گهنجيكی به ده‌مانچه كوشت و به‌لام خاليد به‌هۆی بهرتيلهكانیيهوه ماوه‌ی نه‌دا ئه‌و قۆمارخانهيه دابخرێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له عه‌ميد هيرش به‌ڕيوه‌به‌ری نههيشتنی تاوانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه به هۆی وه‌رگرتنی به‌رتيل له‌و زۆربه‌ی قۆمارخانه گه‌وره‌كان له‌لايه‌ن عه‌ميد هيرشهوه ناتوانێت سزا و ليكۆلينهوه له‌گه‌ل ئه‌فسه‌رانی خوار خۆی بكات.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه نه‌قيب خاليد مانگانه نزيكه‌ی ١٠٠٠٠ ده هه‌زار دۆلاری له قۆمارخانهكان وه‌رده‌گرێت و به هه‌مان شێوه گشت كارمه‌ندانی نههيشتنی تاوانی هه‌ولێر تووشی هه‌مان ديارده‌ی وه‌رگرتنی به‌رتيل و سه‌رانه‌و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون و به جۆرێك خه‌ڵكی ئاسايی به‌و تاوانانه‌ی نههيشتنی تاوانی زانيوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست