کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا پیاوه‌کانی پارتی و یه‌کێتیی له‌ ئه‌وروپا په‌لاماری خێزانێک ده‌ده‌ن

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تایترین کایه‌یه‌، که‌ خه‌ڵک بتوانێ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆی تێدا تاقی بکاته‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌رچی کورد به‌ده‌ستی خۆی و به‌ویستی خۆی، خۆی خزانه‌وه‌ باوه‌شی ئه‌و ووڵاته‌ی ناوی عێراقه ‌و به‌ ئیمزای تاڵه‌بانی بۆ خاتری عامر موسا لکنێنرایه‌وه‌ به‌ عێراقه‌وه‌، کوردستانی باشووریش بوو به ‌به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌ وڵاتی عه‌ره‌ب و عێراق، به‌ڵام قسه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ .خه‌ڵک ئازاده‌ چۆن چاره‌نووسیان دیاری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌یه‌ وه‌ک مێدیایه‌کی کوردیی ئۆپۆسیزۆن و چاودێرێکی سیاسیی ‌ڕووداوه‌کان . له‌ هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی کورد تێیدا نیشته‌جێیه،‌ به‌بێ ڕه‌چاوکردنی کوردان هه‌ڵگری هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌کی باوه‌ڕ پێکراوی خۆیانن ، به‌ڵام له‌وه‌ش نابورین، که‌ که‌سانێکی بورده‌ڵه ‌و دۆڕاو هه‌ڵده‌ستن به‌ئازاردان و زامدار کردنی هاو نیشتمانیانی خۆیان له ‌پێناو ده‌سکه‌وتێکی کاتی، یان چوونه‌وه‌یان بۆ کاره‌ کۆنه‌کانیان که‌ سیخوڕیی و جاشایه‌تییه‌.
به‌ڵێ له‌ڕۆژی دووهه‌می هه‌ڵبژاردندا له‌ ووڵاتی سوئید له‌شاری یۆته‌بۆری چه‌ند که‌سێک به‌ مانای وشه‌ چه‌وره‌ و سه‌رسه‌ریی، له‌ده‌ورو به‌ری ئه‌نگرێد هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر خێزانێکی کورد و له ‌پیاو ژن و منداڵه‌که‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌و قاره‌مانه‌نه‌ ڕۆڵه‌کانی پارتی و لۆگۆی ئۆتۆمۆبێله‌کانیان لیستی به‌ناو هاوپه‌یمانیی کوردستانیی ‌و ئالاڕووزه‌رده‌که‌ی پارتی شاهیدیان بۆ ده‌دات، دوای پشکنینی پۆلیس ده‌رکه‌وت ئه‌م پیاوانه مه‌فره‌زه‌یه‌کی جه‌ربه‌زه‌ی پارتین و هاتوون بۆ ڕه‌بایه‌ گرتن له ‌ووڵاتی نه‌رویژه‌وه‌ بۆ سوئید.

ئه‌م که‌سانه‌‌، له‌ لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه‌ که ‌داوایان لێده‌کرێت، تکایه‌ ڕێگه‌ چۆڵکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچین. له‌کاتێکدا ئه‌م خێزانه‌ ده‌چونه‌ بازاڕ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نه‌بووه‌ ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی و ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ئه‌م خێزانه‌ کورده‌ و به‌دارو به‌رد لێیان ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵدێن و ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆڵ ده‌که‌ن ،
کوردستانپۆست بۆدڵنیابوون په‌یوه‌ندی کرد به‌شوێنی ڕووداوه‌که‌وه‌ و توانی که‌سه‌ زامداره‌که‌ش بناسێنێ ، ناوی هه‌موو ئه‌و تاوانباره‌ ترسنۆکانه‌شمان په‌یدا کردوه‌ و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی دادگا ده‌بین ،چونکه‌ ئه‌و خێزانه‌ی ده‌ستدرێژیان کراوه‌ته ‌سه‌ر پۆلیسیان ئاگادار کردوه ‌و سکاڵای خۆیان تۆمارکردوه‌.
ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ باجی ئه‌م سه‌رکه‌شیه‌ی بدات، که ‌له‌ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سانی ئاست نزمیی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئه‌و وێنه‌ قێزه‌ونه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا بڵاوده‌که‌نه‌وه‌. ده‌سه‌ڵات، کوردستانی له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی دابڕیوه‌ و هه‌موو پێشێلکارئیه‌کیان ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت له‌ ئه‌وروپاش هه‌مان ڕه‌فتار بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقێن له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵکانی بورده‌ڵه‌وه‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و ئامانجی گڵاویان بپێکن ، به‌ڵام ده‌بێ کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان په‌چه‌کرداریان هه‌بێت و به‌رسیفی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆسه‌پێن و ته‌زویرچییه‌ بده‌نه‌وه‌ .

 تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ئه‌رشیڤه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام وێنه‌ی لیدانه‌که‌ به‌ ڕاستیی گیراوه‌، به‌مزوانه‌ که‌ خرایه‌ ناو یوتوب بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە