کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمەی حاجی مەحمود به‌ چه‌ندين مليۆن دۆلار مه‌له‌فه‌كانى به‌ پارتى فرۆشت

Thursday, 01/08/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له‌ ده‌زگاى پاراستنى پارتى به‌ كوردستانپۆستى راگه‌ياند: پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى جارێك محمه‌دى حاجى محمود سكرتێرى حيزبى سۆسياليستى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، کەوا كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فى سیخوڕیی و جاسوسیی له‌ لايه‌، لە دەرفەتێکدا بڵاویان ده‌كاته‌وه‌، بەتایبەتیی زۆربه‌ى ئه‌و مه‌له‌فانه‌ فايلى جاسوسى زۆرێك له‌ به‌رپرسانی پارتى و به‌رپرسانى حيزبەکانی ترە، بۆیە لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا هیچی دەرنەکەوت، بۆیە گومانی ئەوە دەکرا، کە رەنگە فایلەکانی دابێت بە حکومەتی ئیرانی، یان ئەوان رێگای پێنەدەن بڵاویان بکاتەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتى، له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ندين مليۆن دۆلاردا، ئیستا سه‌رجه‌م مه‌له‌فه‌كانى به‌ ده‌زگاى پاراستنى پارتيمان فرۆشتووە، له‌ به‌ر ئاشكرانه‌بوون و سه‌لامه‌تى ژيانم ناتوانم لەوە زیاتر زانیارییتان بدەمێ، چونکە ناوی من ئاشکرادەبێت و مەترسی بۆ سەر ژاینم دروست دەکات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کە ده‌زگاى پاراستن پیویسستی بە بەڵگەی ناو ئەو مەلەفانە هەیە، چونکە دەتوانێت لەو رێگایەوە فشار بخاتە سەر کۆمەڵیک کەس و لە کاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت.

ئەنفلۆنزای فایلەکان دیسانەوە دایەوە لە حەمەی حاجی مەحمود!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە