کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دوو بانکی هه‌ولێر گه‌وره‌ترین دزیی تۆمارده‌کرێت

Wednesday, 03/11/2010, 12:00


راستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ
په‌یامنێری کوردستانپۆست ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ توانی په‌رده‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین و سامناکترین گه‌نده‌ڵیی و دزیی هه‌ڵبداته‌وه‌، که‌ تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ کام له‌ رۆژنامه‌ و ته‌له‌فیزیۆن و راگه‌یاندنه‌کان پێیان نه‌زانیوه‌.
په‌یامنیره‌که‌مان پێیڕاگه‌یاندنین که ئه‌مڕۆ ‌ بڕی 10 ملیارد دیناری عێراقی که‌ ده‌کاته‌ (8،7 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی) له‌ نێوان بانکی عه‌قار و بانکی قه‌ڵادا دیارنه‌ماوه‌ ‌. هه‌رچی چه‌ک و وه‌سڵێکیش هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌نده‌ به‌و پارانه‌ دڕێنراوه‌.
له‌مڕۆ به‌یانییه‌وه‌ هه‌رچی کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری ئه‌و دوو بانکه‌ هه‌یه‌، تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ بانک ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ تاوتوێ و گه‌ڕاندان بۆ سه‌رچاوه‌ی پاره‌ و دزییه‌که‌.
پاره‌که‌ زۆربه‌ی هی هاوڵاتییان و بازرگانه‌کانی هه‌ولێره‌‌، که‌ په‌یامنێره‌که‌مان ده‌ڵی به‌ نه‌دۆزینه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌رچی ده‌وڵه‌مه‌ند و پاره‌داره‌کانه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییان به‌و بانکه‌وه‌ هه‌بووه‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ناکرێت،  سه‌رۆک وحکومه‌تی و سه‌رۆکی هه‌رێم قه‌ره‌بووی ئه‌و پارانه‌یان بۆ بکاته‌وه‌.
په‌یانێره‌که‌مان وتیی: ئیستا خه‌ریکه‌ بانکی هه‌رێمیش که‌ وه‌ک بانکی مه‌رکه‌زی حکومه‌تی ناوه‌ند وایه، ئه‌وانیش خه‌ریکن دێته‌ ناو کێشه‌که‌وه‌ و ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک کراوه‌ته‌وه‌ که‌ نابێت ئه‌م هه‌واڵه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و که‌س پێ بزانێت.
په‌یامنێره‌که‌مان وتی: دیارنه‌مان و پلاندانان بۆ دزینی ئه‌و پاره‌یه‌ کاری دوێنێ و پیرێ نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستی گومان بۆ هه‌ردوو به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌و دوو بانکه‌ درێژ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌ خۆیانه‌وه‌ چاوقایمانه‌ ناتوانن کارێکی وا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر  بێتو به‌رپرسێکی پارتیی یان پاراستنی له‌ پشت نه‌بێت.

  تێبینی: داوای لێبوردن ده‌که‌ین که‌ بڕی پاره‌که‌ 10 ملیارد دیناری عیراقی بوو، به‌ هه‌ڵه‌ کرابوو به‌ یه‌ک ملیارد دۆلار، که‌ له‌ راستییدا پاره‌که‌ ده‌کاته‌ 8،7 ملیۆن دۆلار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە