کوردستانپۆست ناوی یه‌کێک له کۆشکه‌کانی پاڤێل تاله‌بانی ئاشکرا ده‌کات
Saturday, 25/05/2013, 12:00
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ له‌نده‌ن
تا ئێستا لە سەر بنەماڵەی بارزانی، کوردستانپۆست توانیوێتی به‌شێک له‌و سەروەت و سامانەی که له کوردستان بردوویانه‌ته دەرەوەی ووڵات ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها وێنه‌ی چه‌ند کۆشک و ته‌لاریان بڵاوبکه‌ینه‌وه، تا ئەو جێگەیەی بۆمان کراوە تیشکمان خستۆتە سەری و کەڵەکەی دەیان دیکۆمێنتمان بۆ پاشەڕۆژ هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆش کوردستانپۆست لەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی بەتایبەتی هەر دوو کوڕەکەی چه‌ند زانیارییەکمان پێگەیشتووە لە سەر موڵک و ماڵی ئەوان، لە ڕێگەی پەیامنێرێکمانەوە لە ووڵاتی بەریتانیا توانیوێتی، یەکێک لەو کۆشکانه‌ی پاڤێڵ کوڕی تاڵەبانی بدۆزێته‌وه، لە ناوچه بەهادارەکانی شاری لەندەن، که ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه کڕیوێتی. ناونیشانی ئه‌و کۆشکه‌ی پاڤێلیش له نێو داوایه‌کی یاسایی به‌ریتانیادا هاتووه، که کۆمپانییایه‌ک له‌سه‌ر پاڤێل و چه‌ند که‌سێکی دیکه تۆماری کردووه، ئه‌و داوا یاساییه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و پرۆژه‌وه هه‌یه، که کاتی خۆی عومه‌ر فه‌تاح و پاڤێلی کوڕی تاله‌بانی له سه‌ر دزینی زیاتر له 18 ملیۆن دۆلار، دیوانی چاودێری دارایی ئاشکرای کرد، له هه‌واڵی داهاتووماندا له‌سه‌ر ئه‌و داوا یاساییه قسه ده‌که‌ین، ئیستاش وێنه و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و کۆشکه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ناونیشانی کۆشکه‌که ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
Farleigh House, 61 Woodland Way, Kingswood, Tadworth, Surrey KT20 6NN
2,250,000 Detached, Freehold (New Build) 08 Dec 2006
ساڵی 2006 دروست کراوه و به بڕی 2.250000 پاوه‌ند کڕاوه، تاپۆکه‌ی به ناوی ب. ئه‌حمه‌ده.
کۆشکه‌که به ناوی (B Ahmed) تاپۆ کراوه.
هه‌رچه‌نده دڵنیاش نیین، لێ گومانیش ده‌کرێت، که کڕینی ئەم خانوەی پافێڵ لە هەمان کاتدا بووبێت، عومەر فەتاح پشکی ئه‌و دزییه‌ی دا به پاڤێل، ئه‌مه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که هێرۆی دایکی پاڤێل رایگه‌یاندن پاره‌یان نییه و تا ئیستاش قه‌رزی برایم ئه‌حمه‌دی باوکیان ده‌ده‌نه‌وه، چونکه کاتی خۆی فلاتێکی شڕی له له‌نده‌ندا هه‌بووه، ئه‌مانیش به قیست قه‌رزه‌که‌ی باوکیان ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بوو که تاله‌بانی ده‌کڕوزایه‌وه و ده‌یگووت هیچمان نییه، که مردین مه‌گه‌ر شاره‌وانی بمان نێژێت
ئه‌م کۆشکه هه‌ڵبه‌ته دڵۆپێکه له ده‌ریایه‌ک. ئیستا کوردستانپۆست خه‌ریکی وه‌رگێڕانی به‌شێک له‌و دۆکۆمێنتانه‌یه، هه‌رچییه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه بشێت، وه‌ریان ده‌گێڕینه سه‌ر کوردیی و له رۆژانی داهاتوودا بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌م لینکه‌ی سه‌ره‌وه کلیک بکه و ته‌ماشای لاپه‌ره 15 بکه، کۆشکه‌که به ناوی ب. ئه‌حمه‌د تاپۆ کراوه.
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی دیکه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست