کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود مووچه‌ی سێ مانگی کادێره‌کان نادات و ده‌یخاته‌ ته‌نکه‌ی گیرفانی خۆیه‌وه‌

Tuesday, 17/02/2009, 12:00


کوردستانپۆست:
حیزبی سۆسیالیست که‌ کاکه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سکرتێریتی، مانگانه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تیی هه‌رێمه‌وه‌، 130 هه‌زار دۆلار بۆ کادیره‌کانی وه‌رده‌گری. له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵی له‌ ئه‌ندام و کادیره‌کانییه‌وه‌، نامه‌یه‌کمان بۆ هاتووه‌، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن، ده‌ڵین ئه‌وه‌ بۆ سێ مانگ ده‌چی کاکه‌ حه‌مه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر موچه‌کاندا گرتووه‌، یه‌ک دۆلاری پێنه‌داون، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێ مه‌سره‌فمان زۆره‌ و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسمانییمان کردۆته‌وه‌، پاره‌که‌ هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڕوات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به‌ لایه‌نێکه‌وه‌ کرد، ئه‌و ڕایگه‌یاند که‌ به‌ڵی راسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌درێ به‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، له‌ هه‌مان کاتدا کاکه‌ حه‌مه‌ش بۆ مه‌سره‌فی گیرفانی خۆی مانگانه‌ 5 ده‌فته‌ر دۆلار واته‌ (50) هه‌زار دۆلار  له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌رده‌گرێ، هه‌ر ئه‌و قسه‌که‌ره‌ وتیی: ئه‌وه‌ خه‌تای کاکه‌ حه‌مه‌ی تێدا نییه‌، هه‌رچییه‌ک بکات ده‌ستی خۆش بێت، ئه‌و کادیرانه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌که‌ن، یه‌کسه‌ر ده‌ست له‌ کار ده‌کێشنه‌وه‌ و واز له‌و حیزبه‌ی کاکه‌ حه‌مه‌ ده‌هێنن، نه‌ک بهێڵن بازرگانییان پیوه‌ بکات.
به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ کوردستانپۆست، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی کاکه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە