کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوکوژێک لە ژێر باڵی مەسعوددا خۆی شاردۆتەوە

Sunday, 11/04/2010, 12:00


په‌یامنێری كوردستانپۆست/ هه‌ولێر
جەعفەر  ئیبراهیم ئیمینكی گوایە پارێزەرە و لە سوێد گەڕاوەتەوە كوردستان بۆ خزمەتكردنی میللەتی كورد. لە ساڵی 2004 ئەم جەعفەر ئیمینكیە  خەڵكی گوندی ئیمینكە، لێپرسراوی لقی دهۆكی پارتی بوو. ڕۆژێكیان بە خۆی و حیمایەكانی دەعمی سەیارە دەكا لە گەڵ كەسێكی خەڵكی گوندەكەی خۆی بە ناوی هێرش مەرعی دۆسكی كە تەمەنی 17 ساڵ دەبێت لە كاتی ڕوداوەكە ساڵی 1994. هەر چەندە ڕووداوەكە ئاسایی دەبێ و كەس بریندار نابێ بەڵام جەعفەر بە توڕەیی لە سەیارەكەی دێتە خوارەوە و دەست ئەكا بە جنێودان بە هێرش و باوكی هێرش. مام مەرعی باوكی هێرش كە لە وێیە زۆر هەوڵ ئەدا جەعفەر هێور كاتەوە و دەست دەكات بە پاڕانەوە، بەڵام جەعفەر ئیمینكی، ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت و هێرش ئەداتە بەر ڕێژنەی دەمانچەكەی، دەستبەجێ هێرش گیان لە دەست دەدات. ئیتر جەعفەر و حیمایەكانی شوێنەكە بەجێ ئەهێڵن و دواتر زۆر هەوڵ ئەدەن سوڵح بكەن لە گەڵ مەرعی دۆسكی و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین كەسایەتی ناو پارتی ئەچنە لای بنەماڵەی هێرش واتە لای مەرعی دۆسكی، بەڵام هەوڵەكان بێ سود دەبن و مەرعی پێدا دەگرێ كە دەبێ یاسا سەروەر بێ و جەعفەر بدرێتە دادگا و قانون چی بڵێ ئەمە بكرێ.
جەعفەر كە بەناو پارێزەرە و لە وڵاتی یاسا و مافی مرۆڤ (له‌ سوید) گەڕاوەتەوە ڕازی نابێ بچێتە بەردەم دادگا تا ئیستا كێشەكە وەك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.
پاش ئه‌م ڕووداوه‌ دایكی هێرشیش لەو ڕۆژەی كە جەستەی كوڕەكەی ئەبینێ لە خەڵتانی خوێن سارد كراوەتەوە توشی باری دەرونی و نەخۆشی دڵ ئەبێ و جارێكیش نەشتەرگەری دڵی بۆ كراوە.
لە ترسی تۆڵە سەندنەوە جەعفەر ناوچەی بادینان بەجێ ئەهێڵێ و مەسعود دەیبات بۆ لای خۆی لە مەسیف سەڵاحەدین و پلەو پایەی بەرزتر ئەكاتەوە و جەعفەر ئەبێتە ئەندامی سەركردایەتی و چەندین لێپرسراویەتی تریشی پێ ئەبەخشێ. جەعۆش وەك دەسەڵاتدارێكی گەندەڵ ئەكەوێتە ناو پارە و پول و وەك ئەوانی تر قسوری ناكات بە دزینی سامانی میللەت.
ئه‌مڕۆ ئه‌م تاوانباره‌، به‌هۆی مه‌سعوده‌وه‌ گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی هه‌یه‌، که‌س ناوێرێرێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا بکات.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە مەسعود   كە هەمیشە ئەڵێ یاسا ئەبێ سەروەر بێ بۆ لە جیاتی ئەوەی جەعفەر ئیمینكی ڕادەستی دادگا بكات داڵدەی ئەدات و پلەو پایەی بەرزتر دەكاتەوە؟
جەعفەر ئیمینكی لە دایكبوی ساڵی 1954 دەرچووی بەشی سیاسەت و یاسایە لە بەغدا ساڵی 1976.
بۆ بینینی جەعفەر ئیمینكی و سیڤیەكەی ئەم فیدیۆیەی كەناڵی جەزیرە كلیك بكە:

http://www.youtube.com/watch?v=jtdfdqmZb_4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە