کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنه‌ری نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ كۆمپانيای نه‌وتی عێراق ئۆێل باس له ‌(300) ملیۆن دۆلاری قازانجی نه‌وت ده‌كات

Sunday, 15/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
دوێنێ ئه‌ديب محمه‌د نه‌زير برای عه‌بدوڵهادی محمه‌د نه‌زير نوينه‌ری نێچيره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ كۆمپانيای عێراق ئۆيڵ له‌ماوه‌ی ٤ مانگدا(300) ملێۆن دۆلار داهاتی نه‌وتی ئه‌و كۆمپانيايه‌ی بۆ نيچيره‌ڤان بارزانی دابينكردووه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌ قاچاخ بردنی نه‌وتی خاوی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بۆ توركيا.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ ته‌نها له‌ ماوی ساڵی 2011 نێچيره‌ڤان بارزانی بری(1000) هه‌زار ملێۆم دۆلار واته‌ يه‌ك ملێۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتی كوردستانی به‌ركه‌تووه‌و له‌ توركيا زيالتر له‌ 27 پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی نيشته‌جيبوون و ڤێلاو كرينی هه‌زاران دۆنم زه‌وی له‌ سنوری غازی عه‌نتاب و ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌زمير و كرێنی يه‌ك كه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وتی خاوی به‌ 150 ملێۆن دۆلار پێ كريوه‌.
هه‌روه‌ها محمه‌د نه‌زير ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی بۆ دامه‌زراندنی بانكی ئه‌لئه‌خا له‌ دهۆك 250 مليۆن دۆلاری پێشه‌كی داناوه‌ و برياره‌ له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی 2012 كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ كوردستان دێت بری 500 ملێۆن دۆلاری ديكه‌ بخاته‌ سه‌ر حسابی ئه‌و بانكه‌ كه‌ مولكی خۆيه‌تی عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زير سه‌رپه‌رشتی ده‌كات له‌گه‌ڵ براكانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە