کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی (٢٧) ملێۆن دۆلاری له‌ كۆمپانيای (فلۆريا ستی) وه‌رگرتووه‌

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
دوای به‌دواداچونێكی ووردی ئه‌و هه‌واڵه‌ی، كه‌ گوايه‌ (مه‌سعود بارزانی) بری (٢٧) مليۆن دۆلاری له‌ محمه‌د نه‌ورۆز خاوه‌نی كۆمپانيای (فلۆريا ستی) وه‌رگرتوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك لە هيرش محه‌ره‌م به‌رپرسی ده‌ستگای وه‌به‌ر هينانی كوردستان، ئه‌وه‌ی بۆ کوردستانپۆست ئاشكرا كرد، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی زياتر له‌ ٦ سال له‌لايه‌ن كابينه‌ی 5 ی نێچيرەڤان بارزانی بۆ چاره‌سركردنی كيشه‌ی نيشته‌جيبوون برياری دروست كردنی ٥٠٠٠ شوقه‌ له‌ نزيك كه‌سنه‌زان درا، ئه‌و پرۆژه‌يه‌ وه‌ك پاداشتيك لەو‌ وتارانه‌ی بۆ پارتی و مه‌لا مسته‌فا ی ده‌نووسرا، درايه‌ (ئيلنۆ چه‌فيك)ی توركی، پاش ٢ سال ئيلنۆ چه‌فيك زياتر له‌ ٣ مليۆن دۆلاری برد و كۆمپانياكه‌ی خرايه‌ ليستی ره‌شه‌وه‌، به‌ڵام بۆ رازيكردنی توركه‌كان هيچيان له‌گه‌ل ئلنۆ چه‌فيك نه‌كرد، دواتر ئه‌و پرۆژه‌يه‌ درايه‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ريمی كوردستان وئه‌وانيش نه‌يانتوانی پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن، له‌ كاتێكدا زياتر له‌ ١٢٠٠٠ فۆرم به‌ هاوڵاتيانی كه‌مده‌رامه‌ت و كريچيیه‌كانی ناو هه‌ولێر پڕكرايه‌وه‌.
سەرچاوەکە ئەوەی وەبیرهێناینەوە، کە مه‌سعود بارزانی له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی چاكسازیيه‌كه‌ی خۆيدا، ئه‌و پرۆژه‌ خانوبه‌ره‌يه‌ی، كه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ولير به‌ردی بناغه‌ی دانرابوو، به‌ برياری مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمی كوردستان پرۆژه‌كه‌ به ‌(٢٧) مليۆن دۆلار فرۆشرا بە محمه‌د نه‌ورۆزی به‌ناو پرۆژه‌ی شاری فلۆريا ستی، ئيستا پرۆژه‌ كۆنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ويی ته‌خت كراوه‌ و كار له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی فلۆريا ستی ده‌كه‌ن!
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی دركاند، كه‌ مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی، هەروەها نيهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل كۆمپانيای فلۆريا ستيش شه‌ريكن، ويرای ئه‌وه‌ی ٢٧ مليۆن دۆلار له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌.
شایانی باسە له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولێر له‌ رێپۆرتاژێكدا نه‌وزاد هادی پاريزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پرۆژه‌يه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانيايه‌ك به‌ناوی فلۆريا ستی ..ئه‌وان وه‌ك پارێزگا لێی ئاگادارنين؟!
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌كش ڤێلاكانی ئه‌و پرۆژه‌يه‌ تا ٦٠ ده‌فته‌ر دۆلار دياری كراوه‌ بۆ فرۆشتن..به‌ پيی رووبه‌ری ڤيلاكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە