کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانازی برایم ئه‌حمه‌د له‌ کوردستانه‌، پێشمه‌رگه‌ که‌مئه‌ندامه‌کانی ئه‌وروپا له‌ ڕیزدا وه‌ستاون بۆ بینینی

Friday, 10/04/2009, 12:00


به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه‌وه‌، که‌ بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی له‌ سه‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌ترسن، ته‌نها له‌و کاتانه‌شدا له‌ خه‌ڵکی ده‌پرسنه‌وه‌ و بۆ پرۆپاگه‌ندی هه‌ڵبژاردن و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ په‌یوه‌ندیی به‌ خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌که‌ن، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێش ماوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییان به‌ که‌مئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کرد، له‌وانه‌ چه‌ند که‌سێکی نه‌فسنزم به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه‌ چوون، ئیستا له‌وانه‌ 12 که‌سیان له‌ کوردستانن، له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بچن چاویان به‌ شانازی برایم ئه‌حمه‌د بکه‌وێت، تا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی په‌یمانیان پێداون وه‌ریبگرن، ئه‌و که‌سه‌ سووکانه‌، ده‌یانه‌وێت لیژنه‌یه‌ک دروست بکه‌ن، تا ده‌نگی زیاتر بۆ شاناز و بنه‌ماڵه‌که‌ی  به‌ ده‌ست بهێنن، هه‌ر له‌ سه‌ر پێشنیاری ئه‌مان ئیستا شانازی برایم ئه‌حمه‌د گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان، وا بڕیاره‌ ئه‌میش خۆی بخزێنێته‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان و ببێته‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ و زیادکردنی ده‌نگی خۆیان، له‌ پاڵ ئه‌و 12 هه‌زار ده‌مانچه‌یه‌، که‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ کرواتیا کڕی و له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شکردنێتی به‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی خۆیاندا، تا گه‌ره‌نتیی ده‌نگدانیان پێ مسۆگه‌ربکه‌ن‌، ئیستا 100 هه‌زار مۆبایلیان کڕیوه‌، بۆ مه‌به‌ستیی ده‌نگ پێدان، ده‌یانه‌وێت به‌ سه‌ر گه‌نجه‌کانی زانکۆ و قوتابخانه‌کاندا دابه‌شی بکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە