عەمید ئاسۆی شێخ تەها بەرپرسه لهشههیدکردنی سورکێو!
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
پهیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
دوای ئەوەی لە لایەن چەند پارێزەرێکی خۆبەخشی بێلایهن فشاری تەواو خرایە سەر دادگای سلێمانی بۆ بەدادگاییکردنی تاوانبارانی بکوژانی ١٧ی شوبات لە نێو ئەو بکوژانەشدا ئاسۆی شێخ تەها، که وەک بکوژی یەکەمی شەهید سورکێو بناسرێت و دادگایی بکرێت، بۆیه لە ژێر کاریگەری ئەو فشارەدا دادگای سلێمانی بڕیاری دەستگیرکردنی عەمید ئاسۆی شێخ تەهای دەرکرد وەک تومەتباری بکوژی شەهید سورکێو. ئەگەر چی له سهرهتادا مەبەستیان بو ئەم دادگایی کردنە دادگایی کردنێکی شکلی و لەهەمان کاتیشدا مکیاجکردنێک بێت بۆ دەسەڵات لەوێشەوە پەردەپۆشی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تریشی پێبکرێت .
بۆئەمەش بڕیاری دەستگیرکردنی عەمید ئاسۆی شێخ تەهایان دەرکرد، پاش ماوەیەکی کەم بە بڕیارێکی تر بە کەفالەت ئازادیان کرد لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی یاسا ئەو تومەتبارە هیچ بڕیارێکی یاسایی ئازادکردنی بەکەفالەت نایگرێتەوە، ئازادکردنشی مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە یاسا ناتوانێت ڕۆڵی یاسایی خۆی بە تەواوی ببینێت ئەو دادگایەش کە دادگایی دەکات دادگایەکی شکلیەوە و حورمەتی سیادەی سەروەری یاساکانی لەژێر کاریگەری دەسەڵاتی حزبیدا شکاوە . لەهەمان کاتیشدا مەبەستیاشیان بو لە ماوەیەکی کەمی داهاتوشدا ئاسەواری ئەو تاوانە گەورەیە بسڕنەوە .
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/٧/ ٢٠١١ لەلایەن چەند پارێزەرێکی بێلایەنی خۆبەخش لەسەر کێسی شەهید سورکێو و تەواویی شەهیدەکانی ١٧ی شوبات توانرا گورزێکی باشی بەسەروەرکردنی یاسا لە دادگای سلێمانی بوەشێنرێت و پلان و مەبەستەکانیان پوچەڵ بکرێتەوە پەردە لەسەر کاراکردنی ناعەدالەتی لەلایەن دادگای سلێمانیەوە هەڵبدەنەوە سنوری قۆرخکردنیان لەلایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە دەستنیشان بکەن. بیسەلمێنن کە ئەو دادگایە لەلایەن حزب و دەسەڵاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە تا ئێستا بەیاسای سەردەمی جانگۆ و ڕینگۆی کاوبۆیی بەسەرچوو کاردەکات تاوانباران و بکوژانی خەڵکی بێتاوان لێپچینەوەی یاساییان لەگەڵدا ناکرێت ، بە دادگای مارشاڵی کۆن بە ئارەزوی خۆیان ئازاد و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو پارێزەرە بێلایەنە جەربەزانە لەڕێی تەمیزکردنی دۆسیەکەی شەهید سورکێوەوە و بەتومەتبارکردنی عەمید ئاسۆ توانیان دادگای سلێمانی بخەنە ژێر کاریگەریی و لێپرسینەوەی یاسایی سنوری قۆرخکردنی حزبیەکەیان ببەزێنن . وایان لێبکەن کە ئەو ناعەدالەتیە کارێکی وا سانا نییە بەسەریاندا تێپەڕێت، چونکە ئەوە مافی گشتیە، پێویستە پێداچونەوەیەکی تەواوی لەگەڵدا بکرێت ئەو تومەتبارە ڕاپێچی دادگا بکرێتەوە .
بۆیە لەڕیی ئەو جەربەزەیی و کۆڵنەدان و ژیریەیانەوە توانیان دادگای سلێمانی بخەنە سەر ڕێی یاسایی و لەوێشەوە بڕیاری دەستگیرکردنی تومەتبار عەمید ئاسۆ بۆ جارێکی تر دەربکرێتەوە و تا ڕۆژی دادگایی کردنی هیچ جۆرە بڕیارێکی ئازاد کردن نەیگرێتەوە و پێویستە سزای یاسایی خۆی بەسەردا بسەپێ ، کە ئەمە یەکەمین گورزی ڕێچکە شکێنە بۆ سەرجەم بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی تر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست