کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستور دەگەرێتەوە پەرلەمان و سازانی لەسەر دەکەن

Wednesday, 12/06/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک لە بنەماڵەی بارزانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە باری دەروونی بارزانی بەرو خراپی دەچێت، هەر بۆیە لەم ماوەیەدا دەبینرێت کە زۆرتر تووڕە دەبێت و هەڵدەچێت و هەڕەشە دەکات، چونکە لە قەیرانێکەوە رووبەروی قەیرانیکی تر دەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی بە کوردستانپۆست گوت، کە لەماوەی رابردوودا بنەماڵەی بارزانی لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆیان کردووە و گەیشتونەتە ئەو باوەرەی درێژەدان بەو سیاسەتەی ئیستایان رووبەروی تەقینەوەی خەلک و تەنگ پێهەلچنینان زیاتر دەکات، چونکە هیچ پارت و رێکخراو و جەماوەر لە گەلیاندا نیین، بۆیە وارێکەوتون، کە بارزانی هەوڵ بدات نەرمبون بنوینێ لەسەر مەسەلەی دەستور تا لایەنەکانی تر بواری پێبدەن سالێک یان دوانی تر بمێنتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی گوت ئەگەریی ئەوە هەیە لەم رۆژانەدا بارزانی مەسەلەی گەرانەوەی دەستور یان سازدانی نیشتیمانی رابگەیەنێت و بۆ پەرلەمانی دەنیرێ، تا هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمان کە فراکسیۆنیان هەیە گفتوگۆی لەسەر بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە