گه‌نده‌ڵیه‌كی دیكه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی، برایه‌كی خۆی به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كات
Tuesday, 22/05/2012, 12:00
تێبینی:
لە بەر راستی و دروستی ئەم هەواڵە، کە پەیامنێرەکەمان لە هەولێرەوە بۆ ناردبووین، وا ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە، کە پەرلەمانتاران داوایان کردووە، نێچیرەڤان بدرێت بە دادگا. بۆیە بە پیویستمان زانی بۆ جارێکی دیکە ئەم هەواڵە بهێنینە پێشەوە. هەرچەندە دڵنیاین، کە نێچیر نادرێ بە دادگا، بەلام با بۆ مێژوو ئەم هەواڵە لەسەر ئەم تاوانبارەی بنەماڵەی مەسعود تۆماربکرێت.
***********************
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی هه‌ولێربه پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له هه‌ولێر به دستمان گه‌یشتووه، نێچیره‌ڤان بارزانی به نووسراویكی نهێنی و تایبه‌ت، عه‌باس ئیدریس بارزانی برای خۆی به بێ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك خوڵه‌ك كارمه‌ندی حكومه‌ت بووبێت به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشینی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی زانیارییەکەی پێ ڕاگه‌یاندین، ئه‌وه‌شی بۆ ئاشكراكردین، كه ئێستا مانگانه عه‌باس بارزانی مووچه‌ی وه‌زیری خانه‌نشینكراو له بانكی قه‌لات له هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت، كه مووچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زیر و بریكارو به‌ڕیوه‌به‌ره‌گشتی و راویژكار و شاره‌زا خانه‌نشینكراوه‌كان له‌و بانكه سه‌رف ده‌كرێت، مووچەی خانەنشینییەکەشی تەنها شەش ملیۆن دینارە. سەرچاوەکە دەڵێت ئه‌مانه چونکه سه‌رسوڵکه‌ر و پاتاڵجۆرن قه‌ت تێر نابن، دەنا ئێوە چ پیویستییتان بەو پارەیە هەیە!؟
هه‌ر به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له نووسینگه‌ی نهینی و تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، له مانگی رابردوو نێچیره‌ڤان بارزانی 240 كه‌سی دیكه‌ی له خزم و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی خۆی به پله‌ی عه‌مید تا رائید خانه‌نشینكردووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ کامیان بۆ رۆژێك له ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان كاریان كردبێت، به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و 240 كه‌سه سه‌ربه گروپی كۆمپانیاكانی سه‌لاحه‌دینه كه موڵكی شه‌خسی نێچیره‌ڤان بارزانییه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێدانه، عه‌باس ئیدریس بارزانی له ئه‌مریكا خویندنی ته‌واو كردووه ، ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری به سامان و موڵكی گشتی لێده‌رچووه، خاوه‌نی 21 كۆمپانیا، هۆتێل و 6 پالاوتگه‌ی سوته‌مه‌نی نا یاسایییە له هه‌ولێر، به‌شێكی گه‌وره‌ی له سه‌دا 20 له كۆمپانیای میلله‌ت كه شێخ باز سه‌رپه‌رشتی ده‌كات وه‌رگرتوه و كه ئه‌و كۆمپانایه ی تایبه‌ت به نه‌وت موڵكی نێچیره‌ڤان بارزانییه، له دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له هۆتێل خانزاد سازكرد كه به پیی ئازاد دۆڵه‌مه‌ری ناسراو به ئازاد سه‌رسپی و شه‌ریكی عه‌باس بارزانی، ئه‌و ئاهه‌نگه 50 ده‌فته‌ر دۆلاری تێچوو بوو، به‌وه‌ی گشت ته‌داروكاتی و پێداویست و له لوبنان و دوبه‌یه‌وه بۆ سازكرابووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست