ئه‌مشه‌و کوڕه‌که‌ی زه‌عیم عه‌لی پۆلیسێک له هه‌ولێر بریندار ده‌کات
Sunday, 13/12/2009, 12:00
کاتژمێری 9ی ئه‌مشه‌و بۆ کاتیی کوردستان له هه‌ولێر، له کاتێکدا کوڕه شه‌لاتییه‌که‌ی زه‌عیم عه‌لی به‌ناوی عومه‌ر له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی باوکی خۆیان ده‌که‌ن به سوپه‌ر مارکێتی نیو سیتیی له هه‌ولێر، پۆلیسه‌کانی به‌ر ده‌رگاکه ڕێگایان پێده‌گرن که نابێت به چه‌که‌وه بچنه ژوورێ، عومه‌ری کوری زه‌عیم عه‌لی شێتگیر ده‌بێت و په‌لامریان ده‌دات و به چه‌که‌که‌ی ده‌ستیی که (ویزه) پێده‌ڵێن، ته‌قه له پۆلیسێکیان ده‌کات و به خه‌ستی برینداری ده‌کات، دوای ئه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌که هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که هه‌واله‌که‌ی پێڕاگه‌یاندین، به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، وتی ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کوڕه هه‌رزه‌کار و شه‌لاتییه‌کانی به‌رپرسه‌کان به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتاربکه‌ن و له سه‌رو یاساوه، مافیائاسای، له کاتیی به‌جێهێنان و به‌ڕیوه‌بردنی فه‌رمانی یاسادا، ئه‌مان په‌لاماری پۆلیس و کارمه‌نده‌کان بده‌ن، کاتێکیش کارێکی خراپی وایان لێده‌وه‌شێته‌وه، یه‌کسه‌ر هانا بۆ پاراستن و خودی مه‌سرور بارزانی ده‌به‌ن، ئه‌ویش به ته‌له‌فون یان نامه‌یه‌ک چاوپۆشی له تاوانه‌کانیان ده‌کرێت و وازیان لێده‌هێنن. له وڵاتی خاوه‌ن یاسا و کۆمه‌ڵگای ته‌ندروستدا، ئه‌م جۆره کارانه گه‌وره‌ترین لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی له سه‌ر ده‌کرێت، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، هه‌رچی به‌رپرسی حیزبیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی هه‌یه، له سه‌رو یاساوه خۆیان ده‌بیننه‌وه، بۆیه ژن و منداڵه‌کانیشیان گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن، چونکه ده‌زانن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست