لە بەڵگەیەکدا بە ئاشکرا تورکەکان مەسعود بارزانی وەک سەگ سەیر دەکەن
Wednesday, 27/11/2013, 12:00
ستافی کوردستانپۆست
مالپه‌ری
http://www.lekolin.info/ ی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، نووسراوێکی کۆبوونه‌وه‌ی گروپی فه‌تحوڵا گوله‌نی تورکی بڵاوکردۆته‌وه. هاککه‌رێک به‌ناوی (ڕۆژ) توانیویه‌تی ئه‌و نووسراوه له کۆمپوته‌ری گوله‌نیه‌کان بدزێت.
لیرەدا دەبێ بڵین گروپی فەتحولا گولەن گروپێکی ئیسلامییە، سەرەتا دەزگای سیخوری ئەمەریکا و تورکیا بۆ دژایەتی کۆمۆنیستەکان لە تورکیا دروستیان کرد، بەڵام ئیستا ئەو گروپە دژایەتی کێشەی کورد دەکات، بەتایبەتی (پ‌ک‌ک) و هاریکاری جیدی دەسەڵاتی ئەردوگانن.
کاتی کۆبوونه‌وه‌که و شوێنه‌که نازاندرێ، ته‌نانه‌ت ئاماژه به ناوی ته‌واوی که‌سه‌کان ناکرێ و ته‌نیا پیتی یه‌که‌می ناویان نووسراوه.
کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی خۆجه ئه‌فه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی قسه‌کانیان پێده‌چێت (فەتحولا گولەن سەرۆکی ئەو رێکخراوە بێ) و له هاوینی ڕابردوودا ئه‌نجام درابێ، لەو کاتەدا، کە ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و چه‌په‌کانی تورکیا دژی ئه‌ردۆغان چه‌ندین شه‌و و ڕۆژ له پارکی ته‌قسیم خۆپێشاندانێکیان ئه‌نجامد
.
لێره‌دا به‌هۆی درێژی بابه‌ته‌که به‌ته‌نیا ئێمە ئەو بەشەی بڵاودەکەینەوە، کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، ئەوەمان بۆ سه‌ر زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
- خۆجه ئه‌فه‌ندی: به‌خێربێن، خوا لێتان ڕازیبێ، که له دووره‌وه هاتوون بۆ ئێره. وادیاره ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه گرینگه بۆ گۆڕینی ئه‌و بارە ئاڵۆز و رەشەی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا هاتووه. ئێوه له که‌سانی پسپۆر، ڕۆژنامه‌وان، بازرگان، سیاسی و ئهکادێمیسیان پێکدێن. جگه له‌وه هه‌ر یه‌کێکتان له وڵاتانی جیاوازیی وه‌ک سوریا، باکوری عێراق، ئه‌وروپا و ئه‌مریکا هاتوون. ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک به‌م کۆبوونه‌وه‌یه گرینگه ده‌به‌خشێ. ڕه‌وشه‌که زۆر هه‌ستیاره، جیهان به ڕووداوی سه‌یر سه‌یردا تێده‌په‌ڕێت. ته‌ماشای ته‌قسیم بکه‌ن چۆن چه‌په‌کان له ده‌ورمان کۆبوونه‌ته‌وه و یاری به چاره‌نووسمان ده‌که‌ن. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمە به وریایی سیاسه‌ت ناکه‌ین. به‌ڕاشکاوی پێتان بڵێم له ڕابردوودا ڕه‌وشه‌که‌مان به هه‌ڵه لێکدایه‌وه.
ز: به‌ڕێز خۆجه حکومه‌ت شێوه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی وه‌رگرتوه، زۆر سه‌قه‌ت مامه‌ڵه ده‌کات.
م: به‌ڕێزان منیش پێموایه قۆناغه‌که‌مان به هه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاند، ته‌ماشابکه‌ن شه‌ڕ سوریای به کوێ گه‌یاند. له بواره‌کانی بازرگانی، کردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی وه‌ک قوتابخانه‌ی ئایینی، مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه کاره‌کانمان باش به‌ڕێوه ئه‌چێت، به‌ڵام له بواری سیاسیی‌دا ڕه‌وشه‌که باش نابیندرێ و پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانێکی بنه‌ڕه‌تییه.
ز: له سوریا "په‌یه‌ده" زۆر به هێز بووه. ڕێکخراو "ئاماژه‌یه‌که بۆ پ‌ک‌ک-وه‌رگێڕ" له سه‌رجه‌م ناوچه کوردنشینه‌کاندا ده‌سته‌ڵاتداره. ئه‌وان که‌ی بیانهه‌وێ، ئه‌توانن حکومه‌ت سازبکه‌ن. ئێستا پێموابێت ئاماده‌کاریی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی حکومه‌ت سازبکه‌ن.
س: له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و یه‌که‌دا بێده‌نگ بوون، بێ هه‌ڵوێست بوون تورکیا به‌ره‌و نه‌مان ئه‌بات.
خۆجه ئه‌فه‌ندی: بێده‌نگ نابین. ئینگلیزه‌کان قسه‌یه‌کیان هه‌یه و ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر سه‌گێکت هه‌بوو، پێویست ناکات خۆت بوڕهویت". (مەبەستی فەتحولا گولەن لێرەدا پارتی و بارزانییە ... وەرگیڕ) له پێناوی پاره و خوای خۆماندا ئاماده‌ین ته‌نانه‌ت شه‌ڕیش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و ڕێکخراوه بوه‌ستینه‌وه. ئێستا ئاماده‌کاری بۆ پلانێکی ڕێکوپێک ئه‌که‌ین. جه‌ماعه‌ته‌که‌مان له هه‌موو لایه‌که‌وه له تێکۆشاندان.
ز: له سوریا ئه‌ل پارتی و پارتی ئازادیی له ژێر ده‌ستی خۆمان دان.
خۆجه ئه‌فه‌ندی: یارمه‌تیان بده‌ن، ئه‌وانه دژ به په‌یه‌ده بکه‌نه هێزێکی گه‌وره. جگه له‌وه پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنور و بۆڕی نه‌وت ئاماده‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کورده‌کانی سوریا بخه‌ینه ژێر ده‌سته‌ڵاتی "پ د ک" ئه‌وه کارێکی هه‌ڵه ناکه‌ین و ئه‌و یه‌که دژی ستراتیژی ئێمه نییه.
م: ئه‌گه‌ر "پ د ک" ده‌روازه‌کانی سه‌رسنور دانه‌خات، ئه‌وا ڕێکخراو سودی لێ وه‌رده‌گرێ.
خۆجه ئه‌فه‌ندی: نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رگاکانی باکوری عێراق له‌سه‌ر ڕێکخراو بکرێنه‌وه. نابێ ئازوقه و جبه‌خانه له‌وێوه بۆ ئه‌وان بچێ. له‌و بواره‌یه‌وه وه‌کو پێویست "پ د ک" ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
خۆجه ئه‌فه‌ندی: جگه له‌و بابه‌ته دیاربه‌کر شارێکی گرینگه بۆ ئێمه. دیاربه‌کر شاری حه‌زره‌تی موحه‌مه‌ده و ئه‌بێ ئێمه له‌و شاره‌دا داکۆکی له چه‌مک، شێواز و هزری پێغه‌مبه‌ری خۆمان بکه‌ین. به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌و شاره‌دا ڕێکخراو نیوه‌ی زیاتری ده‌نگی خه‌ڵک به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌ڵێن حیزب الله له‌وێ به‌هێزه باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ ده‌نگ ناهێنن له‌وێ؟
ئه‌و قۆناغه زۆر گرینگه مرۆڤ له ئایینی ئیسلامدا له پێناوی ئامانجه‌که‌ی نابێ گوێ بداته گوناح. ئه‌گه‌ر له پێناوی ئامانجه‌که‌تدا درۆت کرد، حیلهت کرد، سهختهکاریت کرد و ڕه‌نگی خۆت گۆڕی زۆر زۆر ئاساییه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وین ئه‌بێ هه‌رشتێک بکه‌ین.
س: خۆجهم بابه‌تی که‌رکوک و موسڵ هه‌بوو ئه‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. له‌وانه‌یه ئه‌و کێشه‌یه‌ش له داهاتودا بته‌قێته‌وه. باس له‌وه کرا که کوردستانی عێراق سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێت و تورکیاش به‌رگری لێ ئه‌کات. ئه‌گه‌ر که‌رکوک و موسڵ له‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌کاندا بمێنێته‌وه بۆ ستراتێژی تورکیا باشتره. ئه‌گه‌ر که‌رکوک و موسڵ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کورده‌کان، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆتر ئه‌بن و ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش له‌وانه‌یه به‌هه‌ند وه‌ریان بگرن. بۆ ئه‌وه ڕێگانه‌دان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کورده‌کان کارێکی پێشینهییمانه.
خۆجه ئه‌فه‌ندی: به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌که مه‌که‌ن. پێموابێ وازیان له که‌رکوک و موسڵ هێناوه. ئه‌وان به کوردستانێکی بێ که‌رکوک و بێ موسڵ ڕازی بوون. ئه‌مریکا چیان پێ بڵێ ئه‌وان واده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیهه‌وێ ته‌نانه‌ت موچه‌که‌شیان ئه‌بڕێ. له‌و سه‌عاته به‌دواوه بارزانی به‌بێ پشتگیری ئێمه هه‌رگیز ناتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ. هه‌رکه‌س ئه‌زانێ به‌بێ پ‌ک‌ک و یه‌کێتی، پارتی هیچ نییه. له‌سایه‌ی هه‌بوونی پککه‌وه تورکیا پشتگیری له پارتی ده‌کات. ئه‌وانیش ئه‌وه باش ئه‌زانن بۆیه نایانهه‌وێ پ‌ک‌ک به‌ته‌واویی له‌ناو بچێت و ناشیانهه‌وێ زۆر به‌هێز بێ.
لەکۆتایشدا دەلێین ئەگەر خوێنەر بەوردی سەیری ئەو تێرونینانەی تورکان و گروپی فەتحولا گولەن بکات، راستی رووداوەکانی جوانتر بۆ روون دەبێتەوە کە بارزانی چ ناپاکیەکی نەتەوەیی دەکات و ئەوانیش چۆن سەیری دەکەن
http://www.lekolin.org/news_detail.php?id=3726
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست