هه‌واڵێکی به په‌له له سلێمانییه‌وه
Friday, 05/03/2010, 12:00
ئه‌مشه‌و کۆنتڕۆڵی شاری سلێمانی به ده‌ست یه‌کیتییه‌وه نه‌ماوه و که‌وتۆته ده‌ست جه‌ماوه‌ری تووڕه که بانگه‌شه بۆ گۆڕان ده‌که‌ن، خه‌ڵکێکی زۆر به دروشمی: (بڕوخێ .. بڕوخێ ئه‌م ڕژێمه) چوارده‌وری شاریان گرتووه، تا ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له تووی مه‌لیکه‌وه ده‌ستی پێکردووه و ژماره‌یه‌کی زۆر هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌ی پۆلیس و شوێنه‌کانی ئاسایش، له ناچاریدا ئاسایش به ئاسماندا ته‌قه ده‌که‌ن و داواده‌که‌ن که خه‌ڵکی هێوربێته‌وه و لێیان دوور بکه‌ونه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که هه‌ر به‌رده‌وامه و ئه‌م باره ئاڵۆزه ناویان لێناوه ڕاپه‌ڕینێکی هێمنانه.
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا که کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ سلێمانییدا قسه‌ی کرد، په‌یامنێره‌که‌مان وتی: ئاسایش چه‌ند لاوێکی گرتووه و ته‌نانه‌ت بۆ بڵاوپیکردنی خه‌ڵکی کاره‌باشیان به‌کار هێناوه دژی خه‌ڵکی
کوردستانپۆست به‌رده‌وام ده‌بیت له‌سه‌ر راگه‌یاندنی هه‌واڵی نوێ و هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک ڕووی دا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
تێبینی ئه‌و وێنه‌یه له ئه‌رشیفه‌وه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌کانی ئیستای سلێمانییه‌وه نییه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست