کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی به‌ په‌له‌: مه‌سعود و مالیکی له‌ رێککه‌وتنێکی نهێنییدا!

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


سه‌ڕچاوه‌یه‌ک که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق  بووه‌ و ئاگاداری ریککه‌وتنه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌ و نه‌یویست ناوی بهێنین ، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : ئیتفاقییه‌کی نهێنی له‌ نێوان مه‌سعود و مالیکی ئیمزاکراوه‌(که‌ دیارا ره‌زامه‌ندی جه‌لالیشی له‌سه‌ره‌) خاڵی زۆری تێدایه‌ و زۆربه‌یان ته‌نازولاتی گه‌وره‌ن به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی حزبی . لیره‌دا ده‌کرێت ئاماژه‌ به‌ گرنگترینیان بده‌ین که‌‌ راسته‌وخۆ لێکه‌وته‌ی هه‌یه‌ به‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. سه‌رچاوه‌که‌ دڕیژه‌ی داێی و وتی : مه‌سعود له‌ ئیتفاقییه‌که‌ دووپاتی کردۆته‌وه‌ بۆ مالیکی که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک حکومه‌ته‌که‌ی ئیحراج ناکات به‌ ناوهینانی مادده‌ی 140 و جێبه‌جیکردنی ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنه‌کان بۆ رای گشتی ده‌یهێڵرێته‌وه‌ و قسه‌باسی لیوه‌ ده‌کرێ  تا تووڕه‌یی خه‌ڵکی ئیحتوابکرێت، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا مالیکی رازی بووه‌ به‌وه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌عامول له‌گه‌ل لیستی گۆڕان نه‌کات و نابێت هیچ پۆستێکی وه‌زارییان پیبدات.
سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به راستی ودورستی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌دا  و وتی: هه‌ر ئیمڕۆ  مالیکی ئیلتزامی بۆ ئیتفاقییه‌که‌ ده‌ربڕی  سه‌باره‌ت به‌ به‌رکه‌نارخستنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، و به‌شداری پێنه‌کردنیان له‌ حکومه‌ته‌که‌ی ، ماوه‌ته‌وه‌ رۆژانی دادێ که‌ ده‌بێ مه‌سعودیش ئیلتزامات به‌رامبه‌ر واژۆکه‌ی خۆی ده‌رهه‌ق فرۆشتنی که‌رکوک ئه‌مجاره‌یان به‌ عاره‌ب بخاته‌ واری جێبه‌جێکردنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ به‌لێنیدا که‌ ئه‌گه‌ر که‌رکوک و مادده‌ی 140 له‌م کابینه‌دا جێبه‌جیکرا و ئه‌و ناوچانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر خاکی کوردستان من ئاماده‌م له‌ دادگایه‌کی عادیلانه له‌سه‌ر ئاشکراکردنی ئه‌و ئیتفاقه‌ ‌ قورسترین سزا بدرێم.
ده‌بێ بووترێت پیشتریش ویکلیکس به‌ڵگه‌نامه‌ی فرۆشتنی که‌رکوک له‌ لایه‌ن مه‌سعوده‌وه‌ بۆ تورکه‌کان خسته‌روو و هیچ گومانی نه‌هێشته‌وه‌ که‌ مه‌سعود به‌شێکه‌ له‌ پیلانی داگیرکاری نه‌ک داکۆکیکار بۆ مافه‌ ستراتیژه‌کانی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە