کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوه‌کانی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ته‌قه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌که‌ن.

Friday, 05/03/2010, 12:00


په‌یامنێرمان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پیراگه‌یاندین که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ ریگای چه‌کداره‌کانیانن تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌سه‌عات 12ی شه‌و بۆ کاتی هه‌ولێر ، ده‌ستیان داوه‌ته‌ ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر ماڵاندا و ده‌یانه‌ویت خه‌ڵکی خۆراگری هه‌ولێر بتۆقینن و  به‌نیازن هه‌مان سیناریۆی ته‌زویرکردنێکی به‌ربڵاو له‌ رۆژی 3/7 ئه‌نجامبده‌نه‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود دڵنیایه‌ له‌ رۆشنی و شه‌فافیه‌تدا هه‌رگیز ناتوانێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت هه‌ربۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ تاریکیدا ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکات و به‌ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنیت.
هه‌ولیر ئێستا له‌ لایه‌ن پیاوه‌کانی  بنه‌ماله‌ و پاراستنه‌وه‌ داگیرکراوه‌ و هیج ئازادییه‌ک بۆ مرۆڤی کورد ده‌سته‌به‌ر نییه‌ ، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌یه‌ها کۆنسوڵخانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستڕۆیشتووه‌کان به‌لام هیج کاردانه‌ویه‌کیان ده‌رهه‌ق به‌ دیکتاتۆریه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ نه‌بووه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست بانگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ کۆنسولخانه‌یان له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ ده‌کات، که‌ ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ریسوا بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر‌ ده‌قه‌ومیت کاریکی تیرۆریستی ده‌سه‌لاته‌ بۆسه‌ر خه‌ڵکی سڤیل نمونه‌ی نییه‌، ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌ی مافیا دوور له‌ هه‌ر پرینسیێکی ئه‌خلاقی سیاسی وه‌ک کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ و رێگر ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئیراده‌ی ئه‌و خه‌لکه‌دا.
له‌سه‌ر خه‌لکی هه‌ولیریش پێویسته‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ مافیا و ته‌زویره‌ سزا بدات و له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن تۆڵه‌ی کوردانه‌یان لێبکاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە