کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی راپۆرتێكی پاراستن له‌ دژی كاكه‌ مین نه‌جار

Saturday, 26/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێرێ 1 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هه‌واڵگری گشتی پارتی له‌ سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌، ئه‌و راپۆرته‌ی ئاشكراكرد،‌ كه‌ ئه‌ندامێكی پاراستن له‌ دژی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر بۆ مه‌سرۆر بارزانی به‌رزكردۆته‌وه‌.
له‌ماوه‌كانی رابردوو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ به‌رزبۆیەوه‌ كه‌ كاكه‌ مین نه‌جار زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ هەندێک دیاردەی کۆمەڵایەتیی ناشرین خه‌ریكه‌ له‌ باخچه‌كه‌ و له‌ ڤێلاكانی و به‌ جۆرێك ئه‌م باسه‌ وه‌ها ده‌نگی دایه‌وه‌ تا مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی بریاری لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ كاكه‌ مین نه‌جار بكه‌ن.
ده‌زگای پاراستنیش بۆ ئه‌و لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی كه‌ جێگری هه‌والگری گشتی پارتییه‌ و ئه‌ندامی ده‌زگای پاراستنه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌ تا قسه‌ له‌گه‌ل كاكه‌مین نه‌جار بكات، به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ كه‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی بۆ پاراستنی به‌رزكردۆته‌وه‌، به‌ شێكی لە وه‌ڵامه‌كه‌ی كاكه‌مین نه‌جاره‌، كه‌ به‌ ئاشكرا ووتویه‌تی بۆچی ناچن پرسیار له‌ مه‌نسوری كوڕی جه‌نابی سه‌رۆك بكه‌ن كه‌ کە له‌ دوبه‌ی چی دەکات و چی دەدۆڕێنێت؟ بۆچی ناچن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رباز هه‌ورامی و نوری سنجاری بكه‌ن؟ بۆچی ناچن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سیروان بارزانی و سامان بارزانی و هیمداد و بارزانی و ڕه‌وه‌ندی برای نێچیر و عه‌باس بكه‌ن، له‌ دزینی سامان و قۆماركردن و قاچاخچێتی و ناردنی نه‌وت بۆ ئیران وجگه‌ له‌ دیارده‌ی خراپە و خه‌ڵك و خوا پێان ناخۆشه‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن و كردویانه‌..ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ له‌ كۆتایی راپۆرته‌كه‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی بۆ پاراستنی به‌رزكردۆته‌وه‌، كه‌ كاكه‌ مین نه‌جار وتویه‌تی: ئه‌وه‌نده‌ی به‌ دوای نھینی و كاره‌كانی ئیمه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌گه‌رێن ، نیو ئه‌وه‌نده‌ مه‌هیلن ده‌زگای میت و ئیتلاعات له‌ كوردستان به‌ ئاشكرا هاتۆچۆبكه‌ن.
شایانی باسه‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی به‌ هۆی گه‌نده‌لیه‌كانیه‌وه‌ دووجار له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانی دورخراوه‌ته‌وه‌ و پاشان دوای سوكایه‌تی و ئابروچوون هیناویانه‌ته‌وه‌ نیو ده‌زگای هه‌واڵگری و یه‌كیكه‌ له‌ ناسراوترین گه‌نده‌ڵی نیو سلكی هه‌واڵگری، كه‌ زۆرترین بندیوار و دزینی خۆراك هه‌یه‌، له‌وه‌ش كاره‌ساتر به‌ چه‌ندین شێواز به‌ پاره‌ راپۆرتی فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی گۆریه‌وه‌ تا پله‌ی باشتر وه‌ربگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە