کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ناوی به‌رپرسه‌ دز و گه‌نده‌ڵه‌کانی سه‌ر به‌ پارتی ئاشكرا ده‌كات

Thursday, 15/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری به‌غداد
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی دكتۆر عه‌بدولره‌حيم عگيلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی، ليستی ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ كوردانه‌ی سه‌ربه‌ پارتی كه‌ گه‌نده‌ليان كردووه‌ و له‌سه‌ريان بۆته‌ به‌ڵگه‌، به‌ نووسراويكی نهينی ئاراسته‌ی نووسينگه‌ی نوری ماليكی سه‌رۆك وه‌زريانی عيراقی كردووه‌، كه‌ داوا ده‌كه‌ن، هه‌وڵبدريت بۆ ليپيچينه‌وه ‌و به‌ سزاگه‌ياندنيان به‌ پيی ياسای عيراقی!
ليستی ناوی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵه‌كانی پارتی

1. بروسك نوری شاوه‌يس
2. فه‌وزی هه‌ريری
3. بابه‌كر زيباری
4. رۆژ نوری شاوه‌يس
5. هۆشيار زيباری
6. حسين عه‌لی كه‌مال

ئه‌مه‌و له‌ نووسراوه‌كه‌دا داوای به ‌په‌له‌ی ليپيچينه‌وه‌ له‌ بروسك‌ شاوه‌يس كراوه‌ كه‌ زياتر له‌ 500 مليون دۆلاری له‌ سه‌ر بۆته‌ به‌ڵگه‌ له‌ دوای حازم شه‌علانی وه‌زيری پيشووی به‌رگری عيراقی كه‌ به‌ هۆی بۆنه‌ده‌ كانيان له‌گه‌ل ئۆكرانيا دزيی و گه‌نده‌ليه‌كانيان ئاشكرابووه‌!
هه‌روه‌ها فه‌وزی هه‌ريری كه‌ وه‌زيری پيشه‌ سازی بووه‌، به‌ ماوه‌ی 5 ساڵ 250 مليۆن دۆلاری بۆته‌ مال به‌ به‌لگه‌ له‌ كرينی ئامير و پيداويستيه‌ پيشه‌سازيه‌كان له‌ ولاتانی ئه‌وروپا.

له‌ وه‌ڵامدا نووسينگه‌ی سه‌رۆك وه‌زيرانی عيراقی به‌ نووسراوی ژماره‌ ١٢٣٤٣ له‌ ١٠ی ٨ی ٢٠١١ ئاگاداری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عيراقی كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر گشت به‌رپرسانی كورد به‌تايبه‌تی له‌ پارتی كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ كاتی پيويست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە