کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەبارەت بەشلەژانی بارودۆخی هەولێر پەیوەندی بە مەکتەبی نێچێرڤان بارزنی دەکرێت و ئامنستیش بەیانامەی سێیەمی سەبارەت بەبارودۆخی کوردستان دەر

Thursday, 24/02/2011, 12:00


تایبه‌ت به‌ کوردستانپۆست:
دوای ئەو رەوشە مەترسیدارەی ئەمڕۆی شاری هەولێر هاتۆتە ئاراوە لەداخستنی زانکۆ و بازگە کان و هەرەشەو چاوسورکردنەوە لە هەندێ چالاکڤانی مەدەنی لەلایەن دەزگاحزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان

قادر نادر کە ئەندامی ئامنستی و هاریکارێکی بەشی عێراقە بە کوردستانپۆستی راگەیاند ئەمرۆ دوای ئەو رووداوانەی بەرامبەر شاری هەولێر ئەنجام دراوە لە بەکارهێنانی زمانی ترس و تۆقاندنی خەلکی هەولێر ، پەیوەندیم بە چەندین ناوەندی رۆژنامەنوس و مافی مرۆڤ و پەرلەمانی سوێد کرد تا لەو رەوشە مەترسیادارەی هەولێر ئاگادریان بکەمەوە

هاوکات وەک ئەندامێکی ئامنستی کە ماوەی 5 سالە زانیاری وهەوال لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان کۆدەکەمەوە وئاراستەی ئەو دەزگایە ی دەکەم بەتایبەتی ەبشی عێراق ، ئەمڕٶش دوای بیستنی ئەم هەوالانە و زانیاری وەرگرتنی زیاتر لەسەر روداوە کانی شاری هەولێر و بۆ وەرگرتنی زانیاری لەزاری بەرپرسانی شارەوە پەیوەندیم بەمەکتەبی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کرد . کەسەرەتا وتیان دەتەوێت لەگەل جێگری سەرۆکی پارتی قسە بکەی ، وتم نەخێر ، لەبەر ئەوەی ئەو مافەم نیە بەناوی ئەو ڕێکخراوەوە لەگەڵ بەرپرسان قسە بکەم تەنیا دەمەوێت زانیاری لەسەر هۆکاری داخستنی زانکۆ و بازگە وهەرەشە بەرامبەر هەندێ چالاکڤان ...بزانین

سەرەتا کۆپلەیان کردم بەرەو ژمارەیەک دواتر وتیان تەلەفۆنەکەت بە جێ بهێلە خۆمان پەیوەندیت پێوە دەکەین .. کەبەداخەوە دوای تێپەرینی ٤ کاتژمێر وەلامیان نەدامەوە بۆیە منیش ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەی جیا جیاوە کۆم کردبۆوە ، کەهەرەشەی جدی هەیە لەسەر خەلک و ڕێگری لەخۆپیشاندان دەکرێت دام بەئامنستی و ئێستاش ئە و بەیانامەی خوارەوەیان دەرکرد کە لەبەشێکی گرنگی بەیانامەکە ئاگادری وهوشیاری دەداتە دەسەلاتی عێراق وکوردستان کەبوار بدات خەڵک بەئازادانە بەیانی خۆپیشاندانی خۆی بکات و ڕێگری بەهێز و ڕیگای زەبروزەنگ بەرامبەریان بەکار نەهێنرێ

وە داوا دەکەن پۆلیس خۆپیشاندەران بپارێزێ وەئاماژە بەژمارەی شەهید وبریندارەکانی چەند ڕۆژەی عیراق وکوردستان دەکات لەگەل سوتاندنی کەنالی ئاسمانی نالیا

شایەنی باسە ژمارە تەلەفۆنی مەکتەبی جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان دراوەتە بەشی راگەیاندنی ڕۆژهەلاتی ناوەراست تا لەچەند رۆژی داهاتودا پەیوەندیان پێوە بکەن

دەقی بەیانامەکەی ئامنستی لەم لینکەی خوارەوە ببینە

http://www.amnesty.org/en/library

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە