کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەروان سەید كاكە: وەڵامێك بۆ پەیامنێرەكەى كوردستانپۆست

Saturday, 07/01/2012, 12:00


لە رێككەوتى 5ى ئەم مانگە هەواڵێك لە ژێر ناونیشانى (نوێنەرى مەسعود بارزانى پاداشتى سەید كاكەى كرد)! كە سەرلەبەرى هەواڵەكە دیارە بۆ چەواشەكردنى راى گشتییە، هەموان دەزانن چاوپێكەوتنى كەناڵى ئێن ئاڕتى لەگەڵ بەڕێز سەید كاكە، لەسەر هەندێك بابەتى مێژووى بزوتنەوە كوردیەكان بووە، ناوبراویش راشكاوانە قسەى لەسەریان كردووە، بەڵام بە داخەوە كەسێك بە ناوى پەیامنێری هەولێرى سایتى كوردستان پۆست هەواڵێكى ناڕاستى بڵاوكردوەتەوە، كە گوایا هەریەك لە بەڕێزان (عەبدولموهەیمەن بارزانى، نەوزاد هادى) بۆ دەسخۆشى لە لایەن بەڕێز كاك (مەسعود بارزانی)ەوە وەك نوێنەر نێردراون بۆ لاى سەید كاكە! لە راستیدا ئەو بەڕێزانە تەنها بۆ سەردان هاتوون، تەنانەت باسێكى واش لەسەر چاوپێكەوتنەكە نەكراوە.

لە مەڕ قسەكانى (سەید كاكە) لە كەناڵى ئێن ئاڕ تى، هاوكات چاوپێكەوتنەكانى تری لە كەناڵ و رۆژنامە و گۆڤارەكانى تری كوردستان خوێنەر و بینەر پێى ئاشنان، هەڵوێست و گێڕانەوەكانیشى نەگۆڕن و با ئەو كەس و لایەنانەى كە لە ناو رووداوەكان ژیاون بڕیار لەسەر درووستى و نادرووستى قسەكانى بدەن.
************************
وه‌ڵامێكی كورت له‌ په‌يامنێری كوردستانپۆسته‌وه‌، بۆ کاک سه‌روان سه‌يد كاكه‌
وه‌ك هه‌موو نه‌رێت و بنه‌مايه‌كی رۆژنامه‌وانی خۆشحاڵبووين هه‌ركه‌س و لايه‌نێك يه‌ك دێرێشی له‌سه‌ر بنووسرێت يا هه‌واڵێكی له‌سه‌ر بڵاو بكرێته‌وه‌، گه‌ر ناراستی و چه‌واشه‌كاری تيابوو بيته‌ گۆ و وه‌ڵام بداته‌وه‌.
له‌م سۆنگه‌يه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌م بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ديموكراتی كوردستان (عه‌بدولموهه‌ميمه‌ن بارزانی و نه‌وزاد هادی) له‌ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند زنجیرەیەک له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌يد كاكه‌ له‌ كه‌نالی ئين ئارتی بڵاو كرايه‌وه‌، كه‌ ديمانه‌كه ‌ له‌لايه‌ن رۆژنامه‌نووس فه‌يسه‌له‌وه‌ سازكرابوو.
ئه‌وه‌ی جێگای دلخۆشی ئيمه‌يه‌ كه‌ سه‌روان سه‌يد كاكه‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌، كه‌ نوينه‌رانی مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی باوكيان كردووه‌.
كه‌واته‌ ئيمه‌ی په‌يامنێرانی كوردستانپۆست ئاگامان له‌ زۆرشتی وردتريش هه‌يه‌.
با جاريك ئه‌و پرسياره‌ بكه‌ين، بۆچی زياتر له‌ ساڵێكه‌ مه‌سعود بارزانی نه ‌خۆی و نه‌ بنه‌ماله‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌يد كاكه‌يان نه‌ك نه‌كردووه‌، به‌ڵكو په‌راويزيشيان خستبوو به‌وه‌ی چه‌ند جارێك خۆم ئه‌و گله‌يیانه‌م له‌ خاله‌ سه‌يد كاكه‌ بيستووه‌ كه‌ ده‌يگووت: ماڵی بارزانی هه‌موويان خه‌ريكی قاچاخچێتی و بازرگانی و گيرفانت پڕكردن و تاڵانكردنی كوردستانن، باشترين گه‌واهی وته‌كانم ديمانه‌كانی سه‌يد كاكه‌ بووه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ رۆژنامه ‌و گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
با لێره‌وه‌ ويستگه‌يه‌ك دياری بكه‌ين، و خوێنه‌ری كوردستانپۆست باشتر تێبگه‌يه‌نم، كه‌ مه‌سعودبارزانی به‌ خۆی هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌يد كاكه‌ ی بينی بوو، به‌ دووشت دڵخۆش بوو:
يه‌كه‌م: كه‌ سه‌يد كاكه‌ زۆر به‌ شان و شه‌وكه‌تی مه‌لا مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵدابوو، به‌وه‌ی گووتبووی كه‌س له‌وان باشتر نیيه‌ له‌ كوردستان!
دووه‌م: به‌وه‌ش دڵخۆش بوون به‌ ئاشكرا سه‌يد كاكه‌ هێرشی كردبووه‌ سه‌ر نه‌وشيروان مسته‌فا، كه‌ هه‌مووان گويمان لێبوو سه‌يد كاكه‌ چی گووتووه‌؟!
هه‌ر بۆزانينی خوێنه‌ران دوو ڕۆژ پێش ئاماده‌كاریی بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌يد كاكه‌ هه‌موو خزم و كوڕ و كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر پاڕابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی، كه‌ سه‌يد كاكه‌ وه‌ك مه‌لا محمه‌د له‌ بنی ده‌هۆڵه‌كه‌ نه‌دات، تا ئه‌وه‌ی سه‌يد كاكه‌ به‌ به‌رزان و سه‌رۆان و خزمه‌كانی گووتبوو، له‌وه‌ ده‌ترسن پله‌ و پايه ‌و مووچه‌كانتان ببرن مالی بارزانی، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك نزيك فشارێكی زۆريان خستبووه‌ سه‌ر سه‌يد كاكه‌ ته‌نها مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود بارزانی بپارێزێت ئه‌وه‌شمان بينی، كه‌ چۆن ئه‌و ئه‌و پياوه‌ تيكۆشه‌ره‌ خۆی له‌ زۆرشت ده‌بوارد؟!
ده‌بوو كاك سه‌روان ئه‌وه‌ی باس بكردايه‌ كه‌ عه‌بدولموههيمه‌ن بارزانی به‌ ئاشكرا ووتبووی ، تۆ پياوێكی تيكۆشه‌ رو به‌ ئه‌زموون و خودان هه‌ڵوێست بووی، نه‌ك وه‌ك مه‌لا محمه‌مه‌د قادر خۆی كرده‌ فيليم بۆ گۆران و يه‌كيتی و ئۆپۆزيسۆن..!
ئه‌وه‌شی پيی گووتبوو، جه‌نابی سه‌رۆك به‌م نزيكانه‌ خۆشت ده‌بينيت، چيشت ده‌ويت ئيمه‌ ئاماده‌ين...ئه‌م سه‌ردانه‌ی نوينه‌رانی مه‌سعود بارزانی دوای چه‌ند رۆژيك بوو له‌ ته‌واو بوونی گشت ئه‌لقه‌كانی وته‌كانی سه‌يد كاكه‌!
ئه‌گه‌ر پيويستی كرد زۆر نهينی ديكه‌ ده‌خه‌مه‌ روو، كه‌ چۆن سه‌يد كاكه‌ وتبووی به‌رزانی كورم بكه‌نه‌ قائيمقامی ده‌شتی هه‌ولير له‌ شوينی حوسين كه‌لاری كه‌ خه‌ڵكی هه‌ولير نيه‌ و كردوتانه‌ته‌ قائيمقامی هه‌ولێريه‌كان..با تا ئێره‌ به‌س بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە