به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی کۆنه جاش بووه
Monday, 30/06/2008, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نهێنی له ئاسایشی سلێمانییه‌وه:له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک به ده‌زگای ئاسایش، ئه‌م هه‌واڵه‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه، که وه‌ستا حه‌سه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، ته‌نها ساڵێک پێشمه‌رگایه‌تیی کردووه ، دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خۆی داوه به ده‌ست به‌عسه‌وه و ئه‌وسا بۆته جاش له شارباژێڕ له لای سه‌رۆک جاشێک به ناوی شێخ نه‌جمه‌ددین شارباژێری و، مانگانه مووچه‌ی جاشایاتی وه‌رگرتووه، ئه‌م جاشه به‌ڕێزه داوای کردووه، وه‌کوو ئه‌ندام ناوی بخرێته ڕیزی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، لێ ئه‌وان به‌مه ڕازی نه‌بوون، چونکه کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، که‌سێک وه‌رناگرێت، که له پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی ته‌سلیم کردبێته‌وه. دیسان سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین، که چاڵاکی وه‌ستا حه‌سه‌ن، وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و که‌سانه ده‌گرێت که جنێو و قسه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د. هه‌ر کاتێکیش یه‌کێک ده‌گرێ، یه‌کسه‌ر ته‌له‌فون ده‌کات و هه‌واڵه‌که‌یان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست