هه‌واڵه گه‌رم و کورته‌کانی ئه‌مڕۆ
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
بە پیی هەوالیك كە هەر ئیستا بەدەستمان گەیشتووە, كاتژمیر 2ی دواینیوەرۆی ئەمرۆ نەوزاد بابان رابەری ناسراوی كۆبوونەوەكانی مەیدانی ئازادی ئازاد كرا. شایانی باسە نەوزاد بابان لەگەل 3 هاوریی تری‌دا بە ناوەكانی خالد مەجید, موئەیەد ئەحمەد و شاخەوان ناسیح ,دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن ژمارەیەكی زۆر چەكداری ئاسایشی یەكیتیەوە فریندران و ئیوارەی رۆژی دواتر 3 كەسەكەی تر ئازاد كران. لە هەوالەكانی داهاتووماندا ووردەكاریەكانی هەوالەكە بلاودەكەینەوە.
[email protected]
-------------------------------------------------------------------
به‌په‌له له چوارقوڕنه : ماوه‌ی دو مانگ ده‌بێت به‌رپرسێكی فه‌رمانده‌ی فه‌وج ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
ئا :که‌شتی
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست ئێمه كه‌وتووه به‌رپرسێكی ناسراوی چوارقوڕنه له‌فه‌رمانده‌ی گشتی سلێمانی به‌ناوی (ح.ح.پ) ماوه‌ی دو مانگ ده‌بێت به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه دا دروست بوه که ناوبراو که‌سێکی هه‌ڵسوڕاوی ده‌زگای زانیاریه لای مامۆستا عه‌زیز پله‌یه‌کی خزمه‌تی لێ که‌م کرایه‌وه، کردویانه به‌شه‌ریکی کۆمه‌ڵی گه‌نده‌ڵی که نازاندرێ ناوبراو تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌و پاره‌یه‌یه کا دیار نیه لا ناو فه‌رمانده‌ی گشتیدا ، بۆیه به‌ناچاری ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستاش موچه وه‌رده‌گرێت ؟!!!
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له‌خۆی بنه‌ماڵه‌که‌ی پێی ڕاگه‌یاندین سه‌ره‌ڕای ئه‌م کاره‌دزێوانه و دوبه‌ڕه‌کیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه گرفت بۆشه‌قام دروست ده‌کات خۆپێشاندانه‌كان به‌گێره‌شێوێن ده‌زانێ و دوژمنی ئازادیه‌و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی خۆی هانداوه که گۆڕه‌پانی سه‌رای ئازادی بۆ یه‌ک چرکه چۆڵ نه‌که‌ن و چاوێکیان بکه‌ن به‌سه‌د چاو فه‌رمانی پێكردون كه له‌مه‌یدانی سه‌رایی ئازادی بمێننه‌وه.
----------------------------------------------------------------
لە نامەیەكدا كە دوو فیشەكی تیدا بوە بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه له م.محەمەد نەسروڵا ده‌كرێت دیسان هەڕەشە له م.محەمەد نەسروڵا ده‌كرێت و نامەیەكی پڕ لە فیشەكیان بۆ ناردووە.
مامۆستا محەمەد نەسروڵا كە رۆژی هەینی رابردوو لەمەیدانی ئازادی شاری سلێمانی وتاری هەینی بۆ خۆپیشاندەران خوێندەوە، لە لێدوانێكیدا رایگه‌یاند : دوێنێ دوای نوێژی عەسر، نوێژخوێنێك نامەیەكی دایە دەستم‌و وتی ئەوە لەلایەن دوو كەسەوە پێم دراوە كە بیگەیەنم بەتۆ، لەنامەكەدا دوو فیشەكی تێدابووە‌و لەنامەكەش نوسرابوو دەتكەین بەقوربانی ئەم فیشەكانە.
مامۆستا محەمەد نەسروڵا جەختیكردەوە كە ئەو هەڕەشانە كۆڵی پێ نادات.
تیبینیی .. زۆر كرنكە ئازادیخوازان و ئەوانەی دەیانەویت داخوازی خۆبیشاندەران بیتە دی لەسەر ئەم كردەوە نامرۆفانەیە بی دەنك نەبن لەبەرامبەر ئەم مامۆستا ئاینیە كە قسەی حەق وت بەرامبەر بە كاربەدەستانى ستەم كار‌و دەسەلاتی كوردی
دیارە دەركەوتنى ئەم بەریزەش لە كەنالی كەی ئین ئین و سبیدە ئەوەندەی تر دەسەلاتی توشی نارەحەتی كردوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست