يوسف بارزانی له رقی مه‌سرۆر بارزانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی نه‌كردووه!
Tuesday, 22/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سه‌ری رهشيوسف ئيدريس بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانی، كه له كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی خۆی بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی هه‌ڵبژارد و تاراده‌يه‌ك ده‌نگی باشی هينا به هۆی فشاره‌كانی نيچيره‌ڤانی برايه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره ئه‌و ململانيانه و دژايه‌تی و به‌ربه‌ركانيانه‌ی باڵه‌كه‌ی مه‌سعود مه‌سروری بينی به‌رامبه‌ر به نيچيره‌ڤان بارزانی برای ، جۆرێك توره‌بوون و نيگه‌رانی ئه‌ستۆ و گه‌ردنی گرت، بۆ جاری ٣ هه‌م بۆ ئه‌مه‌ريكا گه‌ڕايه‌وه.
يوسف بارزانی له زانكۆی ئه‌مه‌ريكا كۆليژی حقوقی خويندووه‌و، تا راده‌يه‌ك له ئاسته‌كانی ماڤ و ياساكانی ئه‌مه‌ريكا شاره‌زايی په‌يدا كردبوو، دوای كۆنگره له ماوه‌ی نزيكه‌ی ١١ مانگدا ته‌نها به‌شداری يه‌كه‌مين كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی كردووه، له‌و كاته‌وه ئاماده‌ی نه‌كۆبوونه‌وه‌كان بووه نه ئاماده‌ش بووه هيچ پۆستێك وه‌ربگريت.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه يوسف بارزانی هيچ ئوميدی به ده‌سته‌لاتی مه‌سعود بارزانی مامی نه‌ماوه، ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌زافیدا هاتووه ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر مه‌سعود بارزانیيدا دێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر بره‌ودان به زوڵم گه‌نده‌ڵی و له هه‌ريمی كوردستان نه‌كات ئه‌وا چاره‌نووسیيان له سه‌رانی عه‌ره‌ب باشتر نابيت.
به پيی سه‌رچاوه‌يكی نزيك له عه‌باس بارزانی برای نيچيره‌ڤان بارزانی، ئيستا له هه‌موو كات زياتر بنه‌ماڵه‌ی ئيدريس بارزانی هه‌ست به ليكترازانی نه‌وه‌كانی مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ناعه‌داله تی مه‌سعودبارزانی مامیانەوە تووشی بنه‌ماله‌ی بارزانی بووه، گوایە راسته‌و خۆ پشتيوانی كوره‌كانی خۆی ده‌كات له‌وه‌ی هاوسه‌نگی نه‌وه‌كانی مه‌لامسته‌فا بپارێزيت.
ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه قه‌يرانه‌كانی هه‌ريمی كوردستان پيناچێت به مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست