كێشه‌ی بادینی و سۆرانی ئاسایشی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووله‌ت ده‌كات
Wednesday, 18/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 ههولێربهپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌هۆبه‌ی ئاسایشی ناو فڕگه‌ی هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن مولازمێكی نزیك به كوردستانپۆسته‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، باس له دیارده‌ی بادینی و سۆرانی ده‌کات، که كیشه‌ی نێوانیان ئه‌وه‌نده زه‌قبۆته‌وه، تا نه‌قیب مه‌تین ئه‌رگوشی به‌ئاشكرا سوكایه‌تی به سۆرانیه‌كان ده‌كات كه ئاسایش و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و فرگه‌یه‌ی هه‌ولێرن.
نه‌قیب مه‌تین نه‌ك ته‌نها سووکایه‌تیی به سۆرانییه‌كان، به‌قسه ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌رك و واجباتی ناخۆشترین شوین بۆ سۆرانییه‌كان داده‌نێت و بادینه‌یكانیش له‌ناو ساڵه و هۆڵه‌پر هه‌وای سپلیته‌كان ده‌وام داده‌نێت.
ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن ته‌لار فایه‌ق به‌ریوه‌به‌ری گشتی فرگه‌وه زانراوه، به‌ڵام چونكه خۆیشی سۆرانییه و هه‌مان موعاناتی هه‌یه ناوێرێت به‌ره‌سمی باسی بكات، ته‌واوی كیشه‌كان سه‌ربه‌ستی ڕه‌ئیس عه‌بدولڵا كه به‌رپرسی ئاسایشی فرگه‌ی هه‌ولێره زانراوه، به‌لام ئه‌ویش دژایه‌تی سۆرانیه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگای باسكردنه ژماره‌ی ئاسایش و كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی فرگه‌ی هه‌ولێر زیاتر له 2000 كارمه‌ندن ، نزیكه‌ی 1700 كه‌سیان بارزانی و بادینین، ته‌نها 300 سۆرانی له فرگه‌ی هه‌ولێر کار ده‌که‌ن به ده‌ستی ئه‌م بارزانییانه‌وه تووشی شلۆقی بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست