هێزەكانى دژە تیرۆر، تیرۆری دهروونی هاوڵاتییان دهکهن
Monday, 31/01/2011, 12:00
هێزەكانى دژە تیرۆرى یەكێتى پێش نیوەرۆى دوێنێ 30 / 01 / 2011 لە شەقامى كاوە بەردەم تەلارى كاوە, بە زەبرى كڵاشینكۆف و دەمانچە سێ هاولاتیان دەستگیركرد، سێ هاوڵاتى كە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵیدا دەبوو , راوەستابون و سەرگەرمى قسە كردن بوون , ئۆتۆمبێێكى رەشى نیسان پەترۆل كە لۆگۆى دەزگاى دژە تیرۆرى لەسەر بوو راوەستا و چوار چەكدارى جل رەش دابەزین و لە دورەوە هاواریان كرد نەجوڵێن كوژران , هەر لەو كاتەدا چوار كەسى تر لە دوو تەكسى سەنى دابەزین و ئەم سێ كەسەیان كەلەپچە كرد و خستیاننە ناو پەترۆلەكەوە ,شایهتحاڵێک گێڕایهوه وتی: ئەوەندەم گوێ لێ بوو یەكێكیان وتى من پێشەمەرگەم , ئەوانیش وتیان پێشمەرگە و شتى وا ناخوات و بە پاڵ خستیاننە ناو سەیارەكەوە, هۆكارى گرتنى ئەم سێ هاوڵاتیە نەزانرێ, بەڵام پێدەچێت بەهۆى ئەو ترس و لەرزەو بێت كە توشى یەكێتى و پارتى بووە بەهۆى ڕاگەیاندنەكەى گۆڕانەوە , كە هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس و زانیارى و دژە تیرۆر لە ئینزاردان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست