ناكۆكى دەكەوێتە نێوان مەڵبەندى (8)و(24)ى ینك
Sunday, 28/02/2010, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست/ 3
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەست كوردستانپۆست كەوتوون ناكۆكى كەوتۆتە نێوان محمد وەتمان بەرپرسى مەڵبەندى 24 و شێخ جەوادى بەرپرسى مەڵبەندى 8 بەهۆى ئەوەى مەڵبەندى 8بێئومێد بووە لەوەى كەبتوانن كاندیدەكەیان بگەیەننە پەرلەمان و ئەگەرى شكستى پەرلەمانتارەكەیان زۆرە چونكە پێناچێت بۆ ئەم هەڵبژاردنەش یەكێتى لەسنورى مەڵبەندى 8 سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بەڵكو ئەگەرى سەركەوتنى كاندیدى یەكێتى لەقەڵادزێ زیاترە وەك لەسنورى ڕانیە نێردراوى كوردستانپۆست لەسنورەكە ڕایگەیاند كەنیگەرانى یەكێتى لەڕانیە لەوەوە سەرچاوەى گرتووە كە كاندیدى یەكێتى لەڕانیە لەلایەن خەڵكیەوە كراوە بەگاڵتەجاڕ بەڵام ئەگەرى دەرچوونى كاندیدى قەڵادزێ لەلایەن مەڵبەندى هەشتەوە لێكدانەوەى زۆرى بۆ دەكرێت وردەكارى نیگەرانیەكان لەداهاتوودا دەخوێننەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست