کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ندرین محه‌مه‌د به‌رپرسی یه‌که‌می تاوانه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌..

Wednesday, 10/03/2010, 12:00


شاراوانییه‌ کۆمسیۆنی باڵای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ، کۆمسیۆنیکی حزبییه‌ و هه‌موو پاره‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق ،پشکیان هه‌یه‌ له‌ دانانی ستافی ئه‌و کۆمسیۆنه‌.هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی(جه‌لال و مه‌سعود) ئه‌وانیش خه‌ڵکی سه‌ربه‌خۆیان داناوه‌ که‌ به‌رپرسیاره‌تییه‌کی زۆریان له‌ به‌رده‌ستدایه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25_7 به‌یانمانکرد که‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ربه‌خۆ نییه‌ ، به‌ڵکو بریتین له‌ به‌شێکی هه‌ره‌گرنگی پێکهاته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ و ساخته‌چی. فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌ هۆی پاشخانێکی پاراستنیی سه‌ربه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رۆڵی گرنگی بینی له‌ ده‌رچواندنه‌وه‌ی مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌رچواندنی ئه‌و کوتله‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌‌. ئه‌مه‌ راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ ، چونکه‌ هه‌ندێ له‌ کوتله‌ی په‌رله‌مانتارییه‌کان نێو په‌رله‌مانی عێراق ویستیان له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکار و پشتیوانییه‌ی کۆمسیۆن بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سزا بده‌ن و دووری بخه‌نه‌وه‌ له‌ کۆمسیۆن ، یه‌که‌م ده‌نگی به‌رگریکار له‌ فه‌ره‌ج دیاره‌ مه‌سعود بوو ، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت که‌ کۆمسیۆن له‌لایه‌ن خودی فه‌ره‌ج حه‌یده‌رییه‌وه‌ پشتیوانی له‌ مه‌سعود ده‌کرد و هه‌ر ئه‌ویش بوو کردیه‌ سه‌رۆکێکی بێ جه‌ماوه‌ری ته‌زویر، بۆیه‌ مه‌سعودیش وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و کاره‌ی فه‌ره‌ج ، به‌رگری لێکرد.
هه‌ندرێن موحه‌مه‌د که‌ ئه‌ویش یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌ به‌رپرسانی کۆمسیۆن له‌لایه‌ن خودی پاراستنه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌کرێت ، که‌سێک تا ئێسقان ناسه‌ربه‌خۆیه‌ و هه‌موو هاوکارییه‌کی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ و ته‌زویرچی مه‌سعود ده‌کات بۆ بردنه‌وه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
باشترین به‌ڵگه‌ بۆ سه‌ر به‌پاراستنبوونی ئه‌و هه‌نده‌رێنه‌ دیاره‌ ئه‌و ته‌زویره‌ زۆر زه‌به‌نده‌ی ‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 7_3 یه‌ بوو ،که‌ بۆ خودی بنه‌ماڵه‌ کردی.
هه‌نده‌رێن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سروره‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر له‌ رێگای ئه‌وه‌وه‌ به‌ته‌نها فه‌رمانه‌کان وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌ندرێن ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا هیچی که‌متر نییه‌ له‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ ئه‌نفاله‌کان دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یکرد.، چونکه‌ هه‌ندرێنیش ده‌نگی ئه‌و پیره‌مێرده‌ و پیره‌ژن و په‌ککه‌وته‌ و گه‌نجانه‌ی کورد کپ ده‌کات و ئه‌نفالیان ده‌کات و ده‌یانگۆڕیته‌وه‌ به‌ ده‌نگێک که‌ هی خۆیان نییه‌..ئه‌م تاوانه‌ گه‌ره‌ترین تاوانه‌ که‌ هه‌ندرێن ده‌یکا به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی کوردستان وبه‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و له‌که‌یه‌کی ره‌شیشه‌ هه‌رگیز له‌ نیو چه‌وانی نابێته‌وه‌.. با هه‌ندرێن دڵنیابێت که‌ ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی هه‌رگیز له‌ فایله‌که‌ی نایه‌ته‌ ده‌روه‌ و بۆ رۆژی خۆی له‌ گه‌وره‌ترین دادگای میلله‌تی ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ساخته‌کار ریز ده‌گرێت و ،ده‌که‌وێته‌ به‌رشاڵاوی رقی پیرۆزی خه‌ڵکی و عه‌داله‌ت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە