کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وێنەی چەند باندێکی تیرۆریستانەی لاهور و مەحمود سەنگاوی لە گەرمیان

Sunday, 08/12/2013, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست
ئەم وێنانه‌ی کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، وێنەی ئەو پیاوکوژانەیە کە رۆژی ٤ / ١٢ / ٢٠١٣ لە کەلار، رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی)یان تیرۆرکرد.


هەژاری ئاسایش

١) هەژاری ئاسایش سەرۆکی ئەو باندەیە، بەیوەندیی راستەوخۆی بە لاهور تالەبانی و مەحمود سەنگاوییەوە هەیە، هەژاری ئاسایش سەرپەرشتی زۆربەی چالاکییەکانی دەڤەری گەرمیان دەکات. هەر لە رفاندن و تیرۆرکردن و کوشتن پشکی زۆری بەردەکەوێت. ئەمیش سەرپەرشتی تیرۆرکردنەکەی کاوە گەرمیانی کردووە.


حەیدەر عەبدولڕەحمان

٢) حەیدەر عەبدولرەحمان، شۆڤێری تاهووە رەشەکە بووە، یەکێکە لە بکوژەکانی کاوە گەرمیانی.


گۆران گەوهەر

٣) گۆران گەوهەر، ئەمیش یەکێکە لەو ئەندامانەی دژە تیرۆر، کە لە شاری توزخورماتوو کاری تیرۆریستی وەک رفاندن و کوشتن ئەنجام دەدات، لە هەمانکاتیشدا چالە نەوتەکانی دەوروبەری توزخورماتو دەپاریزێت، سەرپەرشتی دەرهێنانی تەوت دەکات، کە بە شەریکی لەگەڵ مەحمود سەنگاویی و شێخ جەعفەردا دەستیان تێکەڵ کردووە. گۆران گەوهەر جگە لە کوشتن، سەرپەرشتی نەوت فرۆشتنیش دەکات بۆ مەحمود سەنگاوی، بۆیە نزیکەی ٣٠ پاسەوانی بۆ دانراوە، لەگەڵ چوار سەیارەی گوولەنەبڕ.

بۆ زانیاریی پێش چەند رۆژێک، گۆران گەوهەر لە خوشکەزایەکی شیخ کەریمی بەرپرسێکی یەکێتی داوە، کە ئەویش ویستوویەتی نەوت دەربهێنێت، بە دەم تێهەڵدانەوە وتوویەتی کەس بۆی نییە، لەم چاڵانە نەوت دەربهێنێت و بفرۆشێت، شێخ کەریم کە ئەمیش یەکێکە لە تاڵانکەرەکانی نەوتی کوردستان، تەلەفون بۆ مەحمود سەنگاوی و شێخ جەعفەر دەکات، دەڵێت ئەگەر بێتو لە ماوەی دە رۆژدا گۆران گەوهەرم تەسلیم نەکەن، من بۆ خۆم ئیجرائات دەکەم، ئەوانیش گاڵتەیان بە هەڕەشەکەی هاتووە، هەر بۆیە دە رۆژەکەش تێپەڕی بەلام شێخ کەریم هیچی پێنەکراوە و بێدەنگ بووە.
ئەم هەوالە ئەوەش روون دەکاتەوە، کە ئەمانە نەک بە کاری تیرۆریستانەوە خەریکن، بەڵکو خەریکی تاڵانکردن و بردنی سامانی کوردستانیشن.

٤) تا ئیستا وێنەی گۆران بەرزانمان دەست نەکەوتووە، کە یەکێکە لەبەشداربووەکانی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و پێشتر ئێمە لە راپۆرتە هەواڵەکەماندا ناومان هێنابوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە