نێچرەڤان لە ترسا پارهکانی خۆی به دۆلار تەحویلى بانكەكانى ئەوروپا دەكات و پاراستن 1500 سیخوڕ بە ناو هەولێردا بڵاوە پێدەكات
Saturday, 29/01/2011, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
دواى راپەینەكەى تونس و میسر زۆربەى سیستمە بنەماڵەییەكان لە ناوچەكەدا كەوتونەتە جموجۆڵ و جۆرێك لە حاڵەتى ئامادەباشى بۆ روو بە رووبوونەوەى جەماوەرى ناڕازى، لە كوردستانیش هەردوو بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى كەوتونەتە ئامادەباشى و هەموو ئۆرگانە ئەمنى و جاسوسیەكانى خۆیان خستوەتە حاڵەتى ئامادەباشى بۆ روو بە روو بوونەوەى هەر جموجوڵێك كە لەسەر ئاستى شەقامى كوردى بكرێت، پاراستن و زانیارى وەك دوو دەزگاى تیرۆریستى و پارێزەر لە بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى كەوتونەتە گوێهەڵخستن لە رێى تۆڕەكانى گەیاندنى وەك ئاسیا و كۆڕەك و تۆڕەكانى ترى پەیوەندى، ئەوەش بە ئاشكرا كە لە كاتى ناردنى جەڕەس دەنووسرێت بەشێك لە پەیوەندیەكەت دەگوازرێتەوە.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە یەكێ لە دەزگا ئەمنیەكانى پارتى و نزیك لە عەمید عەبدولخالق ئەوەى ئاشكرا كردووە و دەست پەیامنێرى كوردستان پۆست كەوتووە، ئەویش ئەوەیە كە لە دواى سوتاندنى عەرەبانەیەك لە لایەن خاوەنەكەیەوە بنەماڵەى مەلا ترسیان لە هەڵچوونى جەماوەر نیشتووە، وەك عەمید عەبدولخالق ئەوەى ئاشكرا كردووە توانیویانە رۆژانە 1500 كەس كە بەكرێگیراوى پاراستنن بە جلی مەدەنییەوە بڵاوبكەنەوە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان تا چاودێرى شوێن خەڵكى شارى هەولێر بكەن، كە ئەو 1500 كەسە بە 3 وەجبە واجب دەگرن، بە شێوەیەكى سیستماتیك بەسەر شوێن و شەقامەكان دابەش دەكرێن، واتە لە هەموو شوێنێك سیخوڕەكانیان له رۆژدا بڵاوە پێكردووە، كاتەكانیشیان بەم شێوەیە:
وەجبەى یەكەم: له 7ی بهیانی بەیانى تا 12ى نیوەڕۆ
وهجبهی دووهم: 12ى نیوەڕۆ تا 3ى عەسر
وهجبهی سێیهم: 3ی عهسر تا 7ى ئێوارە
ئەمەش خۆى لە خۆیدا ئاماژەیەكە بۆ سەرەتاى كۆتایى بنەماڵەى بارزانى، هەر دوو بنەماڵەش لە سەرەتاى گۆڕانكاری و راپەڕینە جەماوەریەكەى تونس لە سەدا هەشتاى سەرمایەى خۆیان بۆ بانقەكانى ئەوروپا و لە 4 بانكى جیهانى بە ناوى جیا جیا دایانناوە و گواستوویانەتەوە، وەك سەرچاوەیەكى نزیك لە سەرباز هەورامیەوە بە پەیامنێرى كوردستان پۆستى راگەیاند تەنها نێچیرەڤان بارزانى، كە پێرێ گەڕاوەتەوە كوردستان زۆربهی پارهکانی خۆی به دۆلارى تەحویل كردووە بۆ یەكێ لە بانكەكانى ئەوروپا، ئەویش لە ترسى ئەوەى خۆیان دەزانن لە ماوەى ئەم 19 ساڵە چیان چاندووە و جەماوەرى كوردستانیش هاكا لێیان راپەڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست